کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕاستى دەبێژم دكتۆر فوئاد ئەتۆ جیاوازى ...

Sunday, 04/10/2009, 12:00


لە كۆنگرەى دووەمەوە كە بە كۆنگرەى چەپڵە ناوبانگى دەركردو هەر بە چەپڵەش ئەوەى تاڵەبانى مەبەستى بوو دەرى چاندەوە , لەو كۆنگرەیەدا ئەم دختۆرە فوئادە پرۆژەیەكى هەبوو كە برادەرانى ئەندامى كۆنگرە ناویان نابووپرۆژەى كەشتى نوح , لە و كۆنگرەیەدا باسى كردو خستیە دەنگانەوە , خۆش بەختانە هیچ دەنگێكى بەدەست نەهێناو هەر لەویا ئەو پرۆژەیە منار بوەوە ,ئەو كادرانەى هەستیان بە ترسناكى ئەو پرۆژەیە دەكرد , دەنگیان نەدایە , پرۆژەكە باس لەوە دەكات كە ئەم مەكتەب سیاسیەى كە ئێستا هەیە وژمارەیەكى كەمن و میللەتێك گیرى خواردوە بە دەستیانەوە و حیزبێكیان بە قوڕا بردۆتە خوارەوە و توشى سەدەها كێشەیان كردوە و تا سەر لێوارى گۆڕەكە بردویانە و هەر ئەم مەكتەب سیاسیە یە كە بە هیچ چاویان تێر نابێت و وەكو گسكى كارەبایان لێ هاتوە هەر هەڵئەلوشن ,نەمێنێ و بیكاتە شێوە پەرلەمانێك كە بە حسابى دختۆر بێت لە 15 كەسەوە بیكات بە ((120)) كەس , هەرزوو ئەندام كۆنگرەكان ووتیان ئێمە بە دەست 15وە گیرمان خواردوە ئینجا نۆرەى 120 كەسە , هەندێكیان حسابیان كرد , 120 سەیارەبۆ خۆیان و 120یش بۆ حیمایەكانیان , هەریەكەى 10 تا 15 حیمایە , هەریەكەى ڤیلایەك و باخێك , هەریەكەیان پارچەیەك زەوى 600 مەترى , هەریەكەى مانگانە هەشت نۆ ملێون موچە بێجگە لە نەسریە , هەریەكەیان پێویستە ماڵ و منداڵەكانى ڕەوانەى هەندەران بكات ,پارەى هاتوچۆ و چونە سەفەرەكەیان , ئیتر ئەوە دەعوەت و نان خواردنى ژەمەكان و بینا بۆ ئیش كردن و دەیان شتى تر , ئەو برادەرانە ووتیان ئەمە دەرناهێنێ بۆیە دەنگیان نەدایە ,لەو كاتەوە هەتا ئێستا دختۆر بیرى لێ دەكاتەوە ئەو پرۆژەیەى كەشتى نوح فەرز بكات بە سەر یەكێتیدا و جێ بەجێى بكات , بە حسابى دختور ئێستا نزیكى كۆنگرەیە ئیتر كرمى ئەو پرۆژەیە دختۆرى هێناوەتە خروخۆ بۆیە لە سایتە خەجاڵە تبارەكەى مەلا بەختیاردا جارێكى تریش ئەم شتەى ووروژاندوە , دختۆر ئەڵێ ((ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی من پێشنیارم كردووه‌ سه‌ر بگرێت، وه‌ك ئه‌ندامێك له‌و 120 كه‌سه‌ خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرێم، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی به‌شێوه‌ی جاران بێت به‌نیازنیم خۆم هه‌ڵبژێرم)) میللەتێك و حیزبێك بە دەس ئەو 15 كەسەوە گیریان خواردوە و بەهیچ تێر نابن جا وەرە خوانەخواستە ببن بە 120كەس جا واوەیلا بەحاڵى ئەم میللەتەو ئەبێت چیمان بە سەر بێت ,یەكێتى جارێ كێشەى زۆرە ,وەختى ئەوەى نیە ئەو جۆرە پرۆژانەى بە سەردا بسەپێنرێ ,دختۆر لە باتى ئەوەى شوێن چۆڵ بكات بۆ خەڵكانى تر و بەیەكجارى دوو ر بكەونەوە لە سیاسەت ولەوەزیاتر ئەم میللەتە و ئەم حیزبەتوشى ماڵ وێرانى نەكەن كەچى دێت پرۆژەیەكى سەقەت ئەهێنێ وئەیكات بەماڵ بەسەر مانەوە ,بەڕاستى ئەم پیاوە پەمەییە زۆر جیاوازەچونكە ئەبوایە بیرى لە شتى تر بكردایەتەوە نەك ئەوەى ئەمیش بێت و پرۆ ژەیەكى سەقەت ترى پێ بێت , بۆیە دڵنیام ئەمجارەش ئەو پرۆژەیە دەنگ ناهێنێ و خۆشى هەر دەنگ ناهێنێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە