شاعیرانی خه‌ڵاتی نو‌بڵ
Tuesday, 09/11/2010, 12:00
گوڵدانێکی په‌ڵه‌دار
شاعیری فه‌ره‌نسی سلی برودوم
1839-1907
ئه‌م شاعیره مه‌زنه له پاریس سالی 1839 له دایک بووه
خویندویه‌تی بۆپله‌ی ئه‌ندازیاری وه حه‌زی له شیعری زانستی بووه
به هۆێ نه‌خۆشی جاوهکانێوه واز له خوێندنی ئاندازیاری ده‌هێنێت
ناچار ده‌بێ ئاداب و یاسا ته‌واو بکات، سه‌ر به قوتابخانه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه
له ڕووی ئه‌ده‌به‌وه ، کاریگه‌ریی زانست و فه‌لسه‌فه له شیعره‌کانیدا دیاره.
ناوی شاعیر کاتێک ناودار بوو که سان . بیف ده‌ست خۆشی لی کرد‌و
ئاستی شیعره‌کانی به به‌رزی قه‌بڵاند له یه‌که‌م کۆمه‌ڵی به‌رهه‌می شیعریدا.
یه‌که‌م که‌س بووه که خه‌ڵاتی نو‌بڵ وه‌رگرێت له هونه‌رو ئه‌ده‌به
له به‌ر بایه‌خدانی و ڕه‌وشتی به‌رزی له شیعردا
له یه‌کێک له هۆنراوه‌کانی که به ناو
گۆڵدانێکی په‌ڵه‌دار
ئه‌ڵێت
هه‌ڵه‌یه‌کی بچوکی ده‌ست
به‌سه
بۆ دروست بوونی
درزێکی وورد
له ڕووی گوڵدانێکه
که گوڵێکی تێدا ئه‌ڕوێ
ئه و لێدانه
ده‌نگی نه‌بوو
به‌ڵام درزێکی ووردی
دروست کرد
شێوه‌ی تاڵه موویه‌ک
له رووی گوڵدانهم
به زه‌حمه‌ت ده‌بینرێت
ئه و ڕه‌گه ووردانه‌ی
که ئاوئهدهن به‌گوڵ
ووشک ده‌بێت
ئیستاکه هه‌موو ئه‌ڵێن
ده‌ستی لێ مه‌ده‌ن
زهررداره
زۆر جار ده‌ستی خۆشه‌ویست
به‌لێدانێکی بچگووک
دڵ بریندار ده‌کات
دوایش..... ئه‌و درزه
هه موو دڵ ده‌گرێته‌وه!
گوڵی خۆشه‌ویستی
ده‌مرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست