دوی رێبه‌ندان
Saturday, 24/01/2009, 12:00
به ناوی کوردستانی گه‌وره . جه‌ژنی رێبه‌ندان ، وزه‌یه بۆ گه‌ل ،
ره‌وڕه‌وه‌ی خه‌بات سه‌ر ئه‌خا له که‌ل.
تیشکی تێگه‌ین له دوندی شاهۆ ،
رووناک ئه‌کاته‌و ، خاکی پاکی تۆ .
هۆزی هۆگری هه‌تاوی هه‌ستان ،
ئه‌بنه په‌پووله‌ی شه‌می کوردستان.
ئێزه‌دی ، شیعه ، شه‌به‌ک ،مووسایی .
سوننی ، کاکه‌یی ، گه‌ور و عیسایی .
کرمانج و لوڕ و له‌ک و گۆرانی ،
داسنی و زازا و فه‌یلی و سۆرانی.
کۆ ئه‌بن له بن ئاڵای رزگاری ،
کوردانه ئه‌ژین له کورده‌واری .
شای به‌زیوی ک‌ش ، پاکی ئه‌بن مات ،
ئه‌و کاته ، سۆران ئه‌گاته ئاوات .
تاران 2/11/2708
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست