کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کوردستان بویتە بازارى کالەکی بەسەر چوو!

Tuesday, 07/05/2013, 12:00




رەنگە زور کەس لەسەر ئەم بابەتەیان نووسیوە بەلام ئەمەوى تەوەرێکى تر باس کەم لەم راپورتەدا ,ئەویش کرێکارى بیانیى بێ ئەزمون کە چاویان کردیە کوردستان وە مووچەی زور زور(ئەتوانین بلێین خەیالى) وەرەگرن. بەرێزان ئایا ئەزانن کە کومپانیاکانمان وەکو ئاسیا و کورەک تیلیکوم وە زورکومپانیاى تر زوربەیان کارمەندیان بووینە عەرەب و تورکی و پاکستانی و لوبنانى وە مووچەى زەبەلاح وەرەگرن (یەک دەفتەر و دوو دەفتەر و چوار دەفتەر دولار). بو نموونە بەرێوەبەری کومپانیاى کورەک کە ناوى (غادە) یە مانگانە چوار دەفتەر دولار وەرەگریت ! وە چەند خزمێکی نزیکی دامەزراندووە (کە هیچ شارەزاییەکی وایان نیە) بە موچەى بەرز هەروا برادەرەکانی , کەچی کارمەندی کورد هەرچەندە زیرەکیش بێت پارەى زوور کەمە!
ئایا ئەزانی کە کورەک تەنها لە مارکیتینگ(ریکلام) ئەم سال ١٣ ملیون دولارى بەهەدەر داوە؟ چونکە ئەم هەموو پارەیە گەندەلییەکی زورى تیا کرا لەلایەن لوبنانیەکان وە چەند کومپانیایەکی لوبنانى !
هەمان شێوە لە کومپانیای ئاسیا کە موچەی زور بەرز ئەدەن بە بێگانە وە گەنجی کوردی بە توانا زور کەم وەرەگریت بە بەراورد لەگەل ئەوان.
زور بە گرنگ ئەزانین کە حکومەت یاساییک دەرکات بو هێنانى کرێکارى بیانى وە خاوەن کومپانیاکان متمانەى زیاتر بە کارمەندى کورد بکەن وە زیاتر هاندانیان بدەن.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە