ئاشكرابوونی ئيميڵيكی مه‌سعود بارزانی هه‌را ده‌نێته‌وه
Sunday, 11/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له پاراستنی لقی ٢، باس له ئاشكرابوونی ئيميڵێكی مه‌سعود بارزانی كرا، كه بۆ شه‌خسی مه‌سعود بارزانی نيردراوه، له سه‌ر سيامه‌ند حالی برای نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستنی سه‌لاحه‌دين و جيگری دووه‌می مه‌سرۆر بارزانی، كه زياتر له ٣ جار به تلياك و مه‌وادی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستيگركراوه و يه‌كسه‌ر ئازاد كراوه، دووجاريان له بازگەی حاجی ئۆمه‌ران و جاريكيش له بازگه‌ی چۆمان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه كه ئاشكرابوونی ئيميله‌كه‌يان راگه‌ياندووه، باس له‌وه‌شيان كردووه كه هه‌ر ٣ جاره‌كه خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ ئاگا ده‌ستگير كراون.
هه‌روه‌ها باسی ديارده‌ی له‌شفرۆشی سيامه‌ند حاجی حالی بارزانی و چه‌ند كه‌سێكی ديكه كراوه، كه به ئاشكرا چاوديری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ده‌وله‌مه‌ندن و پاره‌دارن پياوه‌كانيان ده‌ستگير ده‌كه‌ن بۆ دوو هۆكار يه‌كه‌م وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ی زۆر و دووه‌م تێكه‌ڵبوونيان بۆ كاری خراپ.
له خاڵێكی ديكه لە ناوەرۆکی ئیمەیلەکەی مەسعود باس لە په‌يوه‌ندیيه‌کی سيامه‌ند به خانمێکەوه کرد، كه هاوسه‌ره‌كه‌شی به (م) ناوێکەوە دەکات كادری پاراستنه و به هۆی ديارده‌ی په‌يوه‌ندیيه‌وه كردويانه‌ته كارگيری ناوچه، بۆ ئەمەش ناوی هه‌ريه‌كه له محمه‌د عه‌لی و هيوا ماوه‌رانی هاتووە، کە دوو كادیری پارساتنن، چه‌ندين جار باسيان له ترسناكی سيامه‌ند كردووه بۆ كاری قاچاخچێتی مه‌وادی هۆشبه‌ر و هينانی سۆزانی و فشار خستنه سه‌ر خه‌لكی بۆ سه‌رانه وه‌رگرتن.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئيمەيله‌كه‌ی ئاشکراکردووە ، ٣ ژماره مۆبايلی ئاسياسيڵی نووسيوه بۆ په‌يوه‌ندی كردن به خودی مه‌سعود بارزانیيه‌وه.
ئه‌وه‌ش تۆماركراوه كه ئه‌مرۆ سيامه‌ند و نه‌زهه‌ت حالی به‌و شێوه‌يه بونه‌ته خاوه‌نی زياتر له ٣٠ ملێۆن دۆلار به كۆمپانيای گاره‌و دوو كۆمپانيای ده‌رمان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست