کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداركردنەوەیەك بۆ جەنابى وەزیرى تەندروستى

Sunday, 29/07/2012, 12:00


 ،سەرەڕاى دەستخۆشیكردنمان لە جەنابتان بۆ ئەو بەسەر كردنەوەیەى دەڤەرى ڕاپەڕین وسزادانى چەند بەڕێوەبەر و لێپرسراوێكى مەڵبەندە تەندروستییەكان لەسەر كەمتەر خەمى و پابەند نەبوونیان بەدەوام و خزمەت نەكردنى هاووڵاتیان ،ئەگەر دەتانەوێت لەسەردەمى وەزارەتەكەى جەنابتان خزمەتێك بەم دەڤەرە بكەن لەبوارى تەندروستى دا پێویستە بەڕێوەبەرێكى گشتى تر دابنێن بۆ ئەوەى بەردەوام چاودێرى و لێپرسینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەكان و لێپرسراوى مەڵبەندە تەندروستییە كان بكات لەبەر ئەوەى ئەو بەناو بەڕێوەبەرە گشتییەى كە ئێستا هەیە تەنها بەڕێوەبەرى (110)كارمەندى دیوانى بەڕێوەبەرایەتییە و تەنها لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوان دەكات بەپێچەوانەوە سەردانى هیچ نەخۆشخانەو مەڵبەند و بنكەیەكى تەندروستى ناكات و دەسەڵاتى لێپرسینەوەى نییە لەگەڵ ئەواندا كەبە ئارەزووى خۆیان دەوام دەكەن هەفتانە دوو ڕۆژ بۆسێ ڕۆژ لە كاتژمێر 9 بۆ 12 ئەگەر جەنابتان سەردانەكانتان بەردەوام بێت هەموو ڕاستییە كان بەچاوى خۆتان دەبینن ئەوجا دەزانن كەهەموو ئەو شتانەى لەسەر ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە دەنوسرێت لەسایت و پەیجەكاندا شتێكى زۆر كەمن لەچاو كەم و كوڕى و گەندەڵییەكانى . بەپێچەوانەوە كەرتى تەندروستى لەم ناوچەیەدا بەرەو كارەساتێكى زۆر گەورە دەڕوات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە