تكایە ...(موقتەدا) بە (گەزنەفۆن) مەچوێنن!!!...
Friday, 11/05/2012, 12:00
ئەرێ بەڕاست ... برادەرینە ئەم هەڵایەتان لەپاى چیە؟!... ئەم بونە كڵاوسورى بەرلەشكرە بۆچى؟!..تاكەى هەمزە ئاغا دەبن؟!... تاكەى دەتانەوێ(گەزنەفۆن)ى ناشی ،لێنەزان ...كورد وتەنى: (لە ملەوە لێى هەڵدێ)؟!!...بكەنە هەڵۆ و سیمبولى ئاشتیخواز و خەمخۆرى پێكەوەژیان؟!....
پێشینان جوانیان فەرمووە(تەونى بێ تان و پۆ هەڵ مەخە)،مودەتێكە ئێوە بونەتە برا گەورەى عەرەبى عێراقى، هەر تەنگەژەیەك ڕووبەڕووى بەرژەوەندى زلهێزو ستەمكارانى ناوچەكەو دەروجیران دەبێتەوە، ئێوە دەبنە سەرى ڕم و زارەكى پەیمانتان دەدەنێ و دەتانكەنە براگەورە و دیوەخانتان جمەى دێت، عەجەم و فارس و ڕۆم و تورك وعەرەب ، بە دیوەخانتانا گوزەر دەكات.
ئێوە لاسایى دیرۆكى(گەزنەفۆن) دەكەنەوە، وەلێ كارەكتەرو ڕاوێژكارەكانى دیوەخانتان ماشەڵایان لێ بێ خۆ حەپولكى كەس نادەن!!... دەیان ڕاوێژكارتان لەسەر ڕەقەم ڕیز كردووە!!...
بەپێى پەیمانێك لە نێوان(كۆرش) ،سوپا سالارى یۆنانیەكان دەهەزار سەربازدێن بەپیر داواكەى .
ئەو كاتەى (كۆرش) براكەى (ئەردەشێر)لەبابل بەجەنگ دێن،شەڕ لەسەر تەخت كورسى وتەماعى شاهانەیى لە نێوان دووبرادا دەست پێدەكات.
كاتێك (كۆرش)لەناو دەچێت(گەزنەفۆن) یەكێك دەبێت لەو دەهەزار سەربازە یۆنانیە ، دواجار لەتەك هاوەڵەكانى دەكەونە تەنگەژەوە.هەرچەندە ئەم سوپایە سوپایەكى پارچە پارچە و تەماعى و ڕاوڕوت و تەماعى سەروەت و سامانیان هەبوە، بەهۆكارى (بێ كارى) لە ناوچە جیاجیاكانى یۆنان كۆدەبنەوە، لەژێرفەرماندە و سوپاسالارى یۆناندا. زۆرینەیان یەكتریان نەناسیوە، زۆر جار شپرزەو ڕێك نەبون، زۆرجاریش شەڕ لەنێوانیاندا دروست دەبوو.
(گەزنەفۆن) ئەو مێژوونوس و نوسەرە یۆنانیەیە كە قوتابى (سوكرات)بووە.
كاتێك لە بابل دەشكێن و سوپاى ئێران سوپاسالارى ئەم لەشكرە دەهەزاركەسیەى یۆنان دەكوژن ، ئیدى (گەزنەفۆن)ئەو فریادڕەسە دەبێت شكست دەكاتە سەركەوتنى سوپاى یۆنان و دەگەڕێنەوە زێدى خۆیان!!!.. هەروەك لە كتێبە بەناوبانگەكەیدا بەناوى (گەڕانەوە) ئاماژەى بۆ كردووە.
بەهاتنى موقتەدا وەك هەڵۆیەكى ئاشتیخواز ، میانگیرى نێوان مالكى و سونەكان لەلایەك ، سەركردەى هەندێ لە حیزبەكوردیەكان و مالكى لەلایەك ، ڕۆژى 27/4/2012 لە سایتى (سبەى) لەوتارێكدا:
http://kurdish.sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=5782&AuthorID=282 پاشان لەم میمبەرەوە بەوتارێكى تر،ڕۆژى 30/4/2012نوسیم:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=37f286f4 دواتر لە سایتى(سبەى)ڕۆژى 3/5/2012نوسیم:
http://kurdish.sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=5794&AuthorID=282 ئەوەتا ئەمڕۆ لڤین پرێس دەڵێت:
http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=9813&Besh=Hewal&Cor=2 جا برادەران ، ئەوە بزانن بە فڕۆكەى تایبەت ، فەرشى سور، ڕێكەوتنى یەكەم و دووەمى هەولێر، ناكرێ ونابێ (موقتەدا) بكەنە(گەزنەفۆن) لێمان!!...
ئەگەر هەر دەیكەن...ئەوە (گەزنەفۆنێكى) ناشى و نەزان زیاتر هیچى لێ چاوەڕوان ناكرێ!!...
كورد لە مێژە وتویەتى: (وەك پشیلە وایە، هەرگیز پشتى ناكەوێتە زەوى)!!...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست