کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای مێرگی محمه‌د خۆشناو تا ئیستا هیچ به‌رهه‌مێکی نه‌بووه‌!

Sunday, 08/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێر
چه‌ند جارێك ئاگادار كراوینه‌ته‌وه ‌له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌زگای مێرگی محمه‌د خۆشناو سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه‌ ڕاوێژ و سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی نێچیره‌ڤان بارزانییه‌، كه ‌تایبه‌ته ‌به‌چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ خالیدی شۆڤێری محمه‌د خۆشناوه‌وه‌ برای عه‌به‌لا سوتاوی ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندووین، كه‌ ئه‌م ده‌زگای مێرگ-ه‌، هه‌رچی ناوی چاپ و بلاو كردنه‌وه ‌بێت تیا ئه‌نجام نه‌دراوه‌، جگه ‌له‌وه‌ی ده‌زگایه‌كه ‌بۆ گه‌نده‌ڵیی و پاره‌خواردن و ڕازیكردنی ئه‌و گه‌نه ‌پیاوه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی، كه‌ له ‌كابینه‌ی چواره‌مه‌وه ‌به‌سود وه‌رگرتن له‌ سه‌ركیس ئاغاجان گه‌نده‌له‌كه‌ی ناو عه‌ینكاوه ‌ئه‌وكات جیگری نیچیره‌ڤان بوو، ئه‌وه‌ی كرده‌ خاوه‌ن ئیمتیاز و محمه‌د خۆشناویش كرایه ‌به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ده‌زگا مه‌عریفی و رۆژنامه‌وانییه‌، وه‌ڵێ تا هه‌نوكه ‌پشكی گه‌نده‌ڵی نه‌بێت پشكی میدیای و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی له ‌خۆ نه‌گرتووه‌.
به ‌پێی وته‌كان خالید، محمه‌د خۆشناو جگه ‌له ‌ده‌ركردنی گۆڤارێك به‌ناوی میرگه‌وه ‌كه ‌چه‌ند نووسه‌رێكی ده‌ربار و كونه‌به‌عسی بۆی ده‌رده‌كه‌ن به‌جوانترین شێوازی ته‌كنیكی دووره ‌له‌ مه‌عریفه‌و له ‌بازاره‌كاندا له‌نێو دوكانی رۆژنامه‌فرۆشه‌كاندا ئه‌و میرگه‌كه‌وتۆته ‌ژێر پێلاوی رۆژنامه‌فرۆشه‌كانه‌وه‌، چونكه‌ فرۆشی له‌ئاستی سفردایه‌.
هه‌روه‌ها له ‌ماوی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌100 كتێبی چاپ نه‌كردووه ‌ئه‌وه‌شی كراوه‌ نه‌فرۆشراوه ‌و له‌لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێره‌كانه‌وه‌ ده‌یانجار سوكایه‌تی پێكراوه‌ و سكالایان له ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز كردۆته‌وه، ‌به‌ڵام به‌هۆی رازیكردنی ده‌ورانی نێچیره‌ڤان تا ئێستا ئه‌نجامی یان ده‌ست نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.
خالید ئه‌وه‌شی باسكرد مانگانه ‌زیاتر له ‌30 ده‌فته‌ر دۆلار له‌چه‌ند كونێكی نزیك نیچیره‌ڤان بارزانی وه‌رگرتووه‌، به‌پێی هۆبه‌ی دارایی له‌10 ده‌فته‌ر دۆلار خه‌رجی زیاتر نه‌بووه‌و" ئێستا محمه‌د خۆشناو ئه‌و به‌ناو رۆشنبیره‌بێ توانایه‌كه ‌ته‌واویی نووسه‌ران و رۆشنبیرانی نزیك نێچیره‌ڤان بارزانی و پارتی تووشی شۆك بوون كه ‌ئه‌م محمه‌ده‌چۆن كراوه‌ته‌ راویژ كار و سكرتێری رۆژنامه‌نووسی، تا ئه‌وه‌ی بۆ نه‌گه‌به‌تی به‌پله‌ی جێگری وه‌زیر خانه‌نشین كراوه ‌و ده‌زگای مێرگیشی هه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌ماوه‌.
خالید باسی ئه‌و مه‌زره‌عه‌یه‌ی محمه‌د خۆشناوی كردووه، ‌كه‌ به ‌300 ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌مرۆ نایفرۆشێت، 15 پارچه ‌زه‌وی له‌ هه‌ولێر كریوه‌ و له‌گه‌ڵ به‌نزینخانه‌یه‌ك و به‌شه‌ هۆتیلیكی له‌شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌یه‌ و، 6 خانووی له‌كرێدایه‌، ئێستا خه‌ریكه ‌له ‌شاری خه‌ونه‌كان له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی 600 مه‌تری ڤێلایه‌ك دروست ده‌كات به ‌پاره‌ی ده‌زگای میرك بۆ گه‌نده‌ڵی و پاره‌خواردن.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌، كه ‌له‌4 مه‌خزه‌ندا(كۆگا)دا زیاتر له‌12000 هه‌زار كتیب و بڵاوكراوه‌ی تۆز له‌سه‌ر نشتووی هه‌یه ‌و بۆی ساغ نابێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە