کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی نهێنی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی بۆ توركيا

Wednesday, 09/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنێری دهۆك
به‌ پێی وته‌ی عه‌گيد له‌ نووسينگه‌ی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك ، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكی ديكه‌ نێچيره‌ڤان بارزانی سه‌ردانی توركيا ده‌كات.
له‌و سه‌ردانه‌يدا نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ ئه‌نكه‌رە و ئه‌سته‌بول به‌رپرسانی تورك ده‌بينێت به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی ‌تايبه‌تە بە په‌يوه‌ندی ‌ بازرگانی و ئابوری واژوو كردنی ٤ بۆنده له‌گه‌ڵ براكه‌ی عه‌بدوللا گول به‌ناوی عادل گوڵ، كه‌ له‌ سنوری بادينان شه‌ريكی نيچيره‌ڤان بارزانیيه‌‌، له‌ توركياش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بوونه‌ته‌ شه‌ريك و به‌نيازی ناردنی نه‌وتی خاون به‌ ترێله‌ بۆ توركيا له‌ نه‌وته‌كه‌ی زاخۆ و خۆرمێله‌ به‌ بۆری بۆ سه‌رسنوور.
نێچيره‌ڤان بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی توركه‌كان رابكيشيت باي ٣ مليار دۆلار پرۆژه‌ی بيناسازی له‌ ئه‌زمير و غازی عه‌نتاب و ئه‌سته‌بول و مالتا ئه‌و ئه‌نكه‌ره‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌شه‌ريكی له‌گه‌ل گه‌وره‌ترين كۆمپانيای بيناسازی كه‌ موڵكی عادل گوله‌ برای عه‌بدولڵا گول. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوەيه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، كه‌ نيچيره‌ڤان بارزانی به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترين پالاوتگه‌ی نه‌وت له‌ توركيا داده‌نێت و نه‌وته‌كه‌ش به‌ ڕێگه‌ی كۆمپانيای عێراق ئۆێل كه‌ موڵكی خۆيه‌تی بۆ توركيا ڕه‌وانه‌ ده‌كات و پاشانيش سوته‌مه‌نيه‌كه‌ به‌نرخێكی زياتر به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە