پەیامی گروپەکانی خۆرسک
Wednesday, 13/07/2011, 12:00
هەموو لایەک ئاگادار دەکەین رۆژی هەینی ٧/١٥ کاتژمێر ٥:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ لە مەیدانەکانی ئازادی دەبین تا کۆبونەوەی جەماوەری بەرفراوان دەبێت و کاتژمێری ٦:٠٠ دەست دەکەین بە ئەنجامدانی چالاکی .
بۆ ئەو مەبەستەداواکارین لە تەواوی خەلکی کوردستان لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان بەشداری بکەن و لە مەیدانەکانی ئازادی بە بەردەوامی کۆببنەوە.
داواکارین لە تەواوی خەلکی کوردستان لە دەوری داواکاری خۆیان کۆ ببنەوە ڕوو لە بەرژەوەندی گشتی بکەن بە هەوادارانی دەسەڵات و ئۆپۆزسێۆنەوە ، خۆپیشاندان و ناڕەزایی نەبەستنەوە حیزبایەتی و هەموو لایەک بەشداری تێدا بکات .
داواکارین لە هەوادارانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و پارتەکانی تر چیتر چاوەڕێی ئیعازی سەرکردەکانیان نەکەن و بێنە مەیدانەکان و پشتگیری هاوڵێتیان بکەن.
داواکارین لە سەرجەمی ئەندام پەرلەمانەکان کە ئەوان بەهۆی دەنگی هاوڵاتییانەوە گەشتونەتە ئەو پلەیە و ئێستا وەک هاوڵاتییەک بەشدار بن لە خۆپیشاندانەکان و چاویان لە وتار دان نەبێت و پشتگیری خەلکی بکەن.
هەموو لایەک ئاگادار دەکەین مەبەستی سەرەکی خۆپیشاندانی ئەمجارە شکاندنی ئەو بێدەنگیەیە کە بەهۆی هێزەوە سەپێندراوە و کۆڵ نادەین تا ئەو بەربەستە نەشکینین و تا دوا داواکاری جەماوەری ناڕازی بەدی دەهینرێت .
ئاگاداری هەموو لایەک دەکەین زۆربەی رێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان و باڵێۆز و نوینەرایەتی وڵاتانمان ئاگادار کردووەتەوە لە زوڵم زۆری دەسەڵات و داوامان لیکردوون چاوێری خۆپیشاندانەکان بکەن .
بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایشی هەرێمیش داواکارین
هێزە نیشتیمان پەروەرەکان ، ئەو هێزانەی کە لەلایەن دەسەڵاتەوە هەرچی مافو ئازادیە لێتان فەرامۆش کراوە ، ئەی ئەو هێزانەی لەلایەن دەسەڵاتەوە لەپێناو بڕێکی کەم لە مووچە بەکارتان دەهێنن بۆ کوشتنی براو خوشک و کەسو هاونیشتمانیانتان ،،، داواتان لێ دەکەین لەکاتی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکا...ندا جارێکی تر گوێڕایەڵی فەرمانی ئەو کەسانە نەبن کە تەنیا بۆ مانەوەی دەسەڵتی خۆیان بەکارتان دەهێنن لە دژی میللەتی ناڕازی لە دەسەڵات ، ئێوە نەوەی ئەم میللەتەن ئێوەن کە دەتوانن مێژویەکی سپی بۆ ئەم میللەتە تۆمار بکەن ، داواتان لێ دەکەین چیدی لوولەی تفەنگەکانتان ڕووبەڕوی براو کەسەکانی خۆتان بەرز نەکەنەوە ، وە داوادەکەین کە سەروەری بۆ خۆتان و کەسووکارتان تۆمار بکەن و هەرگیز گوێ بۆ هیچ فەرمانێک نەگرن کە پێتان بڵی تەقەیان لێ بکەن
گروپەکانی خۆرسکی خۆپیشاندان
[email protected]فەیس بووک
www.facebook.com/XorskGroup٢٠١١/٧/١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست