چه‌پ و گرفتی ناسینی میکانیزمی نزیکبوونه‌وه له خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
Saturday, 28/11/2009, 12:00
ئه‌رکی ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵێکه بۆ ده‌ست نیشانکردنی هه‌ندێک له‌و گرفتانه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی کۆمونیستی و چه‌پ به شێوه‌یه‌کی گشی له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕووه، هیچ شتێک ناتوانێ جێگای وانه و ئه‌زموونه زیندوو به‌رجه‌سته‌کانی هه‌ڵسوڕانی نێو بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بگرێته‌وه بۆ ناساندن و شیکردنه‌وه‌ی گرفت و پێشڕه‌ویه‌کان وه‌ک کادیر و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و بزوتنه‌وه خۆی، ئه‌م ته‌عبیره بۆ ته‌واوی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ڕه‌ئی من دروسته، بۆیه منیش وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێکی کۆمونیست هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵبسه‌نگێنم و هیوادارم بوار بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌رگای گفتوگۆ و ده‌ست نیشانکردنی خاڵه لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و کۆمونیستی دیاری بکه‌ین و کار بکه‌ین بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی. زۆر جار قسه له‌سه‌ر که‌موکوڕی و ڕێگریه‌کانی به‌رده‌م کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و چه‌پ کراوه، نه‌بوونی حیزبی سیاسی، ڕابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، ستراتیژی ڕۆشن، تاکتیکی دروست، کراوه‌ته سه‌رچاوه‌و هۆکاره‌کانی پاشه‌کشه یان کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، من هه‌موو ئه‌م هۆکارانه‌م پێ دروسته‌و نامه‌وێت جارێکی‌تر قسه‌یان له‌سه‌ر بکه‌م، به‌ڵام خه‌سڵه‌تێک و تایبه‌تمه‌ندیه‌کی بۆ ماوه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌یه که تاکو ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوه بۆیه به‌رده‌وام به هێزو توانای خۆیه‌وه ماوه‌ته‌وه‌و به‌رگریه‌کی سه‌رسه‌ختانه له خۆی ده‌کات، ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ش نه‌بوونی (ناسینی میکانیزمی نزیکبوونه‌وه له خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه) ئه‌م میکانیزمه یه‌ک جۆره به‌ڵام شێوازه‌که‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی دروست هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م گرفته‌ی چه‌پ بکه‌ین، پێوویستمان به‌وه‌ده‌بێت که بزانین ئه‌و میکانیزمه کامه‌یه که ده‌توانێت په‌یوه‌ندی نێوان بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی شلگیر و به‌رپرس له ژیانی خه‌ڵک و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا دیاری بکات؟ به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردستان نزیک به (17) ساڵه دهیگوزهرێنیت، هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوچه‌که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی کردۆته مه‌یدانیکی گه‌رموگوڕی کێبه‌ركێ و کێشمه‌کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، بۆ گه‌شتن به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئاڕاسته‌کردنی کۆمه‌ڵگا له‌ڕوانگه‌ی ستراتیژ و تێڕوانینی فکری بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه، هه‌ر یه‌کێک له‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیانه هه‌وڵیانداوه له ڕێگای (حیزب، ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری، گروپ و ناوه‌ند، که‌سایه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی) به‌خه‌ڵکه‌وه پهیوهستبنو له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نزیکببنه‌وه، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و میکانیزمه کامه‌یه؟ یان چۆن ئه‌و میکانیزمه به‌کار ده‌هێنرێت ؟ ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک پرسیارن من پێموایه به‌شێکی زۆریان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه ناسیۆنالیستی و مه‌زهه‌بیه‌کانه‌وه له کوردستان به‌جۆرێک له جۆره‌کان وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌و کاریگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بزوتنه‌وه‌ی کۆمونیستی و چه‌پی کۆمه‌ڵگا له‌م باره‌وه ده‌ست و پێ سپیه‌و نه‌یتوانیوه نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وت و زیندوو نیشان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و میکانیزمه بدۆزینه‌وه هه‌ڵده‌ده‌م خاڵ به خاڵ دیارده‌کان ڕوونبکه‌مه‌وه. یه‌که‌م : (قڵشت و كێشمه‌کێشی نێوان هێزو بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان) ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت تۆزێک به‌ووردی له‌م خاڵه بدوێین پێوویستمان به‌وه ده‌بێت سه‌یری ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی نزیک به (17) ساڵی ڕابوردووی کوردستان بکه‌ین، له‌م (17) ساڵه‌دا کوردستان به‌رده‌وام له‌ناو هاوکێشه‌یه‌کی سیاسی ناجێگیر و پڕ له ئاڵۆزیدا بووه، سه‌رئه‌نجامی ناجێگیری و ئاڵۆزی چه‌ندین جار فه‌زای شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان حیزبه ناسیۆنالیست و مه‌زهه‌بیه‌کاندا ڕوویداوه، چه‌ندین جار ده‌خاله‌تی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که لاره‌سه‌نگی هێزی دروستکردوه، چه‌ندین جار سنور و ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاوانخوازی دابه‌شبوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، چه‌ندین جار دوو حکومه‌تی و دوو په‌رله‌مانی بوونه‌ته واقیعه‌تێکی سه‌پێنراو، چه‌ندین جار هێزێک ده‌رکراوه‌و هێزێکیتر جێگای گرتۆته‌وه، چه‌ندین جار ته‌بلیغاتی جه‌نگی نێوان ئه‌حزابی قه‌ومی و ئیسلامی سیاسی بۆته زه‌خیره‌ی پانتایه‌کی گه‌وره له دابڕان، به‌ڵام له‌نێو ئه‌و هه‌موو قڵشت و جیاوازی و به‌ریه‌که‌وتنه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا چه‌پ و بزوتنه‌وه‌ی کۆمونیستی نه‌یتوانیوه یاریزانێکی لێهاتووبێت بۆ یاری کردن له‌و گۆڕهپانداو، نه‌یتوانیوه سود له‌و قڵشتانه وه‌ربگرێت و ئاڕاسته‌ی کاری خۆی بۆ نزیکبوونه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و خه‌ڵک به‌کار بهێنێت، له‌م ته‌عبیره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که هه‌لپه‌رستی به‌خه‌رج بدرێت و وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی ڕاڕاو هه‌لپه‌رست هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه بۆ هه‌ر هه‌لومه‌رجێکی دیاریکراو قسه‌و لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند بخرێته بواری پراکتیزه کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه ڕوونتربێتهوه نموونه‌یه‌کی زیندو باس ده‌که‌م، ئیسلامیه‌کان سه‌راڕای هه‌ڵوێستی چه‌واشه‌کارانه‌و نائینسانیان به‌ڵام توانیان له‌م قڵشت و که‌لێنه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه فرسه‌ت بهێنن و کاری خۆیان بکه‌ن، له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌کێتی و پارتیدا ئیسلامیه‌کان خه‌ریکبوون کاریان له‌سه‌ر ده‌رکێشانی نفوسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م دوو حیزبه ده‌کردو بۆ لای خۆیان ڕایانده‌کێشان، به‌ڵام له‌کاتی ئاشتیدا بێ هیچ دوودڵیه‌ک ده‌چوون به‌شداریان له په‌رله‌مان و حکومه‌تدا ده‌کرد، کاتی سه‌یری ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته ده‌که‌یت ده‌بینیت دوو لێکدانه‌وه‌و دوو به‌رخورده به دوو هه‌لومه‌رجی جیاواز، به‌ڵام چه‌پ و کۆمۆنیزم له‌هه‌موو ده‌ورانه‌کاندا یه‌ک قسه‌و یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک لێکدانه‌وه‌ی هه‌بووه، ئه‌م جیهانبینیه بۆ سیاسه‌ت و ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی له ژیانی خه‌ڵکیدا ناتوانێت کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤی هه‌بێت، چه‌پ له‌هه‌موو بوار‌و ئاڵوگۆڕه‌کاندا یه‌ک قسه‌و یه‌ک هه‌ڵوێستی پێشوه‌ختی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌و خه‌سڵه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناکۆمه‌ڵایه‌تی و دووره پهرێزبووه له ناوه‌ندی کێشمه‌کێش بۆ ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندیدار به چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگاوه. دووه‌م : (گرنگینه‌دان به مه‌یدانه‌کانی هه‌ڵبژاردن، بۆنه‌و یاده سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، دیبلۆماسیه‌تی ئامانجدار) به‌هۆی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی نۆرماڵ نییه، زۆر هه‌لومه‌رج که‌دێته پێشه‌وه ناتوانرێت وه‌ک خۆی پێناسه و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت، بۆهۆی دیارنه‌بوونی چاره‌نووسی سیاسی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای هه‌ر واقیعه‌تێک ئه‌گه‌ر وه‌ک تۆڕی جاڵجاڵۆکه خۆتی پێوهگرێنهدهیت نا‌توانیت لهنێوکایه سیاسیه‌کاندا جه‌مسه‌رێکی به‌هێزبیت، بۆ نموونه له‌وانه‌یه له‌زۆر شوێنی دنیا هه‌ڵبژاردن به‌و مانایه بێت کۆمه‌ڵێک که‌س ده‌چن ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، یان چه‌ند حیزب و لایه‌نێک له ململانێدان بۆ بردنه‌وه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان و بردنی به‌شی زۆری ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له‌کوردستان هه‌ڵبژارن له‌چه‌ندین مه‌یدانی جۆراوجۆردا خه‌سڵه‌ت په‌یدا ده‌کات و دواتر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ته‌عمیم ده‌بێت ئیتر له‌وه ده‌رده‌چێت هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه، هه‌ڵبژاردن له‌کوردستان ده‌چێته جومگه به جومگه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکه‌وه‌و هیچ شوێن و بوارێک نییه وه‌ک ئۆکسجین خۆی پێنه‌گه‌یه‌نێت، شانۆی که‌مپینی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر سفره‌ی نانخواردنی خێزانێکه‌وه ده‌ست پێده‌کات تاده‌گاته کارگه‌و بازار و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه، هه‌ندێک جار ده‌نگده‌ر له‌دوای ده‌نگدانه‌که‌ی گیانله‌ده‌ست ده‌دات ئه‌م نموونه‌یه‌مان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 بینی، هه‌ڵبژاردن له‌کوردستان هه‌ڵبژاردن نییه له‌نێوان پرۆژه‌و پێشنیاری جۆراو جۆردا، به‌ڵکو پێشبڕکێیه له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌ی که ده‌یانه‌وێت چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا دیاری بکه‌ن، بۆیه ئه‌م واقیعیته ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌و ههڵوێستگیریهی که هه‌ڵبژاردن له کوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕێگری و ناعه‌داله‌تیه‌کانی ئه‌توانێت ئه‌و مهیدانهبێت که بزوتنه‌وه‌ی کۆمونیستی و چه‌پ ده‌توانێت ده‌ووری تێدابگێڕێت و ئیمکانی هه‌یه پرۆسه‌که به‌قازانجی خه‌ڵک بگۆڕێت ئه‌گه‌ر ئامانج لهوبهشداریه ژماره‌ی کورسیش نه‌بێت که‌به‌داخه‌وه چه‌پ له‌کوردستان ئه‌م کاره‌ی نه‌کردووه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕێکه‌وت به‌شداری هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی کردبێت یان به‌جدی نه‌یگرتووه یان پارسه‌نگی هێز به‌زیانی شکاوه‌ته‌وه، نه‌ک له‌به‌ر به‌شداریکردنی له‌هه‌ڵبژاردندا به‌ڵکو به‌هۆی هه‌ڵسوکه‌وتی بزوتنه‌وه‌که خۆی له‌گه‌ڵ په‌لوپۆی هه‌ڵبژاردندا. یادو مه‌راسیمه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌رگایه‌کی فراوانه بۆئه‌وه‌ی چه‌پ بتوانێت لێوه‌ی بچێته ناو خه‌ڵک و له‌وێشه‌وه وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی پێبه‌پێ له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نزیکبێته‌وه، ڕاسته چه‌پ له‌دوای ئازاری 1991 توانی سونه‌تی مه‌راسیم و یاده کرێکاریه‌کان به‌جۆرێک جێبخات، به‌ڵام ئه‌م یادو مه‌راسیمانه نه‌یانتوانی په‌یوه‌ندی نێوان چه‌پ و خه‌ڵک به‌رده‌وام بکات و نه‌یتوانی هه‌نگاوه‌کانی چه‌پ وه‌ک هێزیکی ئاماده به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ر بکات، له‌هه‌ناوی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌یان یاده‌وه‌ری و بۆنهههیه که کاریگه‌ری زۆر فراوانی له‌سه‌ر زه‌ین و فکریان داناوه، بۆ هه‌ر هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گه‌ر خۆی بکات به‌خاوه‌نی ئه‌م یاد و یادهواریانه ده‌یتوانی و ئێستاش ده‌توانێت له خه‌ڵک نزیکبێتهوهو بچێته ناو حه‌له‌به‌ی ململانێی ده‌سه‌ڵات (کیمیاباران، ئه‌نفال، نه‌ورۆز، ڕاپه‌ڕین، ئاواره‌بوون، بۆردوومانی شاره‌کانی هه‌ڵه‌بجه و قه‌ڵادزێ) ئه‌مه‌و چه‌ندین ڕۆژی تایبه‌ت و مێژووی لای خه‌ڵکی کوردستان، چه‌پ هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه که خۆی نه‌کردۆته خاوه‌نی ئه‌و یادانه‌ی که باسکران به‌ڵکو به‌رده‌وام خۆی دوور گرتووه له به‌شداری سه‌دان چالاکی هونه‌ری و ڕۆشنبیری وه‌ک شانۆگه‌ری، پێشانگا، ڤیستیڤاڵی مۆسیقا، ڤیستیڤاڵی زانستی و وه‌رزشی، به‌شداری نه‌کردن له بنکه‌ی ڕۆشنبیری و یانه‌کانی قه‌ڵه‌م، ئه‌م جۆره چالاکیانه له‌کوردستان ناو به ناو وجوودیان هه‌بووه به‌ڵام چه‌پ له شكڵی حیزب یان ڕێکخراو یان ده‌سته‌و گروپ بۆ ئه‌م چالاکیانه ئه‌گه‌ر بانگهێشتیش کرابن ئه‌وا که‌مترین کات وه‌ڵامی پۆزه‌تیفیان هه‌بووه، زۆر که‌م ئه‌م کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریانه بۆ چه‌پ مهیدانێکبووه که قسه‌ی خۆی لێوه‌بکات یان هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ڕووی فیزیکیه‌وه قه‌دو قیافه‌ی ڕابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه نیشانی خه‌ڵک بدات، (دیبلۆماسیه‌تی ئامانجدار) پێناسه‌ی دیبلۆماسیه‌ت له ڕوانگه‌ی ته‌سلیمبوون به‌ده‌سه‌ڵات که‌زۆرێک له‌ئه‌حزابی ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان په‌یڕه‌ویان لێده‌کردو هه‌تا ئێستاس به‌رده‌وامن، ڕنگدانهوهیهکی نێگه‌تیڤی به‌سه‌ر تڕوانینی چه‌پیشه‌وه هه‌بووه بۆ دیبلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چواردهورو قه‌واره سیاسیه موخالیفه‌کان، دیاره لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که حیزب، ڕێکخراو، ده‌سته، گروپ، ته‌واوی کاره‌کانیان و بونیادی خۆیان له‌نێو دیبلۆماسهت و سه‌ودادا بتوێننه‌وه، به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که‌چۆن دیبلۆماسهت ئه‌توانێت وه‌ک چه‌مکێک به‌ده‌ست بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جدی و دیاریکراوه‌وه بگیرێت و بتوانێت له‌م ڕێگایه‌وه له‌خه‌ڵک و له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نزیک ببێته‌وه، ڕاسته هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌حزاب و بزوتنه‌وه‌کانیان موجامه‌له‌و ته‌شریفاتێکی زیاتر له پێوویستیان په‌یڕه‌و کردووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م واقیعه‌ته هیچ لهوهکهمناکاتهوه که چه‌پ به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه له‌نێو ده‌یان کۆنگره، کۆبونه‌وه، مه‌راسیم، کاری هاوبه‌ش به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی دروست، بروسکه‌ی پیرۆزبای، به‌شداری پرسه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کان، ڕاگرتنی په‌وه‌ندی دۆستانه له ئاسته به‌رزو جۆراو جۆره‌کاندا ده‌یتوانی هه‌بێت و به‌پێی بوارێک که‌بۆی ئه‌گونجا ده‌یتوانی خۆی نمایش بکات، بۆ ئه‌م کاره ئه‌توانێن نمونه‌یه‌کی زۆر زیندوو باس بکه‌ین، له‌کاتی تیرۆرکردنی هه‌ردوو ڕابه‌ری خۆشه‌ویست هاوڕێیان (شاپور و قابیل) ده‌یان (حیزب، سه‌رکرده، وه‌زیر، به‌رپرسی ڕێکخراوه ی جه‌ماوه‌ری، سکرتێرو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی، سه‌رۆکی حکوومه‌ت ئیداره‌ی سلێمانی) به‌شداری به‌خاک سپاردن و پرسه‌که‌یان کرد، ئامانج له‌م به‌شداریکردنه هه‌ر پاڵنه‌رێک بووبێت هیچ له‌و واقیعه‌ته که‌مناکاته‌وه که ئه‌م کرده‌وه‌یه دیبلۆماسیه‌تێکی ئامانجداره‌و پێکانی نیشانه‌یه‌که به شێوازێکی ناڕاسته‌وخۆ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه چه‌پ نه‌یتوانیوه ئه‌م بوارانه بۆخۆی بکاته‌وه‌و وه‌ک ڕووبارێک مه‌له‌ی تێدا بکات، مه‌راسیم و به‌خاک سپاردن و ڕێپێوانی مه‌رگی ده‌یان نووسه‌ر، که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌رمه‌ند، سیاسه‌تمه‌دار و مێژوونووس، ئه‌مه‌و ده‌یان مه‌یدانی دیبلۆماسی چه‌پ ته‌قه‌ی له ده‌رگاکانیان نه‌داوه، هه‌تا ئێستا چه‌پ دیدێکی ڕۆشنی بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ (ئه‌حزاب، ئیداره‌ی محه‌لی، حکومه‌ت، په‌رله‌مان) نییه و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش فه‌زایه‌کی وای هێناوه‌ته پێشه‌وه که چه‌پ و ئه‌م ده‌زگایانه ته‌نها له‌کاتی ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون و ئاڵۆزیه‌کاندا بتوانن په‌یوه‌ندیه‌کانیان ڕابگرن ودیبلۆماسیهت له‌کاتی قهیراناکاندا مه‌عنا په‌یدا بکات، بۆئه‌وه‌ی چه‌پ ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت ده‌بێت ده‌لاقه‌کانی ئاوێزانبوون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا بکاته‌وه و ڕایه‌ڵه‌کانی نێوان خۆی و خه‌ڵک به‌هێز باکات ئه‌مه ته‌نها ڕێگای دروسته بۆ فراوانبوون وجهماوهریبوونهوهی ئه‌م بزوتنه‌وه واقیعیه.
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست