نانبڕاوان لەبەردەم چارەنوسێکی مەترسیداردا
Tuesday, 01/11/2011, 12:00
یەکێك لەوکارە قێزەون ودوور لەمرۆڤایەتیەی کەهەردووپارتی فەرمان ڕەوا لەبەرامبەر هەواداران ولایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن پیادەیان کرد بەتایبەتیش بزووتنەوەی گۆڕان دەرکردن ونان بڕین کردنی بەسەدان خێزانی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمەبوو کە دەسەڵات وەك کارتێکی فشار لەبەرامبەر لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بەکاریان هێنا وبەتایبەتیش بەرامبەر ئەوکەسانەی کەئامادەنەبوون بۆ مووچەیەك کە مافی خۆیانەو لەبەغداوە دەنێردرێت دەست بەرداری بیروو باوەڕیان بن بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەم سزایەی دەسەڵات زیاتر هانیدان سووربن لەسەردژایەتیکردنی زیاتری ئەو سیستمە سیاسیە سەقەتەی هەردوو حیزب پەیڕەوی دەکەن،دیارە هەمووئەوانەی کەبەرئەم هەڵمەتە کەوتن لەچاوەڕوانی ئەوەدابوون وبەو هیوایە بوون کەئەو بزووتنەوەیەی ئامادەبوون ماڵوومنداڵیانی لەپێناودا برسی وڕەشووڕوت بکەن هەمووهەوڵەکان وفشارەکانی بخاتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەزووترین کات وتەنانەت گەیشتبوونە ئەوباوەڕەی کەلەهەموو دانیشتن وگفتوگۆکانی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ دەسەڵات دۆسیەی نان بڕاوەکان بکرێتە خاڵی یەکەمی ئەجێندای گفتووگۆکان،بەڵام هەروەکو دەبینین ئەوە بۆ ماوەیەکی زۆرە کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە وکاریگەریەکی نێگەتیفی گەورەشی کردۆتە سەر باری گوزەرانی ژیانیان لەگەڵ بەردەوامی چارەسەرنەکردنی کێشەکانیشیان دواجار دەبێتە هۆی تێکچوونی شیرازەی خێزانی زۆربەیان وکاردانەوەی چاوەڕوان نەکراو لەبەرامبەر دەسەڵات بەهۆی برسی کردنی ئەو ماڵوومنداڵەی بەهۆی بیرووبۆچونی جیاوازیانەوە لەلایەن دووپارتە بەعس ئاساکەی دەسەڵاتەوە برسی دەکرێن.
لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان تائێستا جدی نەبوون لەچارەسەرکردنی کێشەی نان بڕاوەکان وسیاسەتیش وایە کە دۆسیەکەیان وەکو کارتێکی فشار لەبەرامبەر دەسەڵاتدا بەکار دەهێندرێت دەنا گەر هەوڵی ڕاستەقینەو فشارەکان بکرێنە سەر دەسەڵات ئەوا چۆن توانیان بوودجەکەیان بگەڕێننەوە ئاواش دەیان توانی بەسەدان خێزان لەنەبوونی وبرسێتی ڕزگار بکەن..بۆیە دەبێت هەم هەردووحیزبی دەسەڵات ولایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش ئەوڕاستیە بزانن کە بەردەوامی ئەم کێشە گەورەیە دواجار ئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە ،وەهەموولایەکیش دەبێت ئەوە بزانێت کەلە١٧ی شوبات ولەیادی شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی دژ بەدەسەڵاتی تاڵانچی یەکێتی وپارتی ئەو ئەنجامە بەچاوی خۆیان دەبینن بۆ جۆشدانەوەوسەرهەڵدانی ڕاپەڕینێکی ڕاستەقینە بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەم دوو حیزبە بەکڕێگیراوەو کۆتایی هێنان بەبرسی کردنی منداڵە بێ تاوانەکان گیانی خۆیان ببەخشن٠٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست