داهاتووی ناروونی باشووری کوردستان.
Wednesday, 25/03/2015, 12:00
دوو بابەتی جیاواز:
بابەتی یەکەم.
پیش هەمووقسەیەک پێویستە بڵێم یەکێک لە هۆیەکانی سەرەکی بۆ پێناسە کردنی کۆمەڵگای دواکەوتوو نە دەسەڵاتە نە هێزی ئابوری نە هێزی نیزامی. ئەوانە دەتوانن جونگەی کۆمەڵگا داگیر کەن و ببنە دیکتاتۆڕ. ببنە هۆی دوا کەوتوویی. لە وڵاتی مندا گەیشتوومە سەرئەو باوەرە کە نووسەرو رووناکبیرو شاعرو مامۆستای زانکۆو........ دەبنە هۆی دانانی یەکەم بەردی بناغەی دوا کەتوویی بۆ تاک وبۆ کۆمەڵگا. بەومانایە کە کاتێک چینی لێهاتووی وڵاتێک ببێتە کۆیلەی دەسەڵات، وێنەی واگۆنی شەمەندەنەفەری لێ دێ ئەوانی دیش ڕەگەڵ خۆی رادەکێشێتە تاریکە ڕێ. ئەوی ئێستێ لە باشووری وڵات دیکتاتۆڕی خۆماڵی بەرێوەی دەبا خودای راستانە. لەپاش شەڕی،خاچپەرەستووئایینئ ئیسلامدا، کە بەشەڕی/ سەلیبی/ پێناسە کراووە.هەتا ئەو سەدەیە هەزاران ئاڵگۆڕی زانستی ومێژووی وجوغڕافیایی و نەتەوەیی وکولتوری و........ پێک هاتووە.شەڕی چووکو مەزن لەسەر ئادیاو ئابوری وبەرژەوەندی و....... دروستبون.
رۆژئاواییەکان بە گشتی کەرخی خۆیان لە چەرخی ئاڵوگۆڕەکان لێداوە. لە زەمان دوا نەکەوتوون. بە تایبەت بۆ داڕشتنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان لە هەموو دەرگایەکیان داوە تا ژیانێکی سەردەمیانە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.بێ گومان حەقی خۆیانە. جا زاڵم بن یان خێرخواز. بەڵام کاتێک چاو لە دونیای سێهەم دەکەین، بە پێچەوانەی زانستی سەردەم لە سەر خاڵی سفرێکدا دەست پێدەکەن دوای سووڕانەوە بە دوای جەغزێکدا دەگەڕێنەوە سەر هەمان خاڵی سیفر.! لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا هەر کات ئاسایشی نەتەوەیی یان خاکی نەتەوەیەک بکەوێتە ژێر مەترسی هێرشکارێک وبخوازێ داگیری بکا، دەسەڵاتی هەیی لەو وڵاتە ئەرکی نەتەوەیی وئەرکی ئایینی، ئەرکی نیشتمانی، ئەرکی پاراستن دەکاتە سەردێڕی مێژوویەک بۆ رزگاری نەتەوەیی وپاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا.لە وڵاتێک کە دەسەڵاتەکەی هەڵبژاردەی خەڵک بێ هێماکانی نەتەوەیی دەبنە ئایەتی سەرکەوتن.
لە باشوورسیاسەت ودامودەزگای سیستم لە چوار وەرزی ساڵدا سیخوار لێیداوە.ئەوەی کە خاوەن هێزی باشوور ئەرزیشی بۆ قایل نییە، هێماکانی نەتەوەیین. بۆ ئاڵاو سروودی نەتەوەیی و پێشمەرگەوخاک هۆڵ هۆڵ دەگرین! ویەخەی خۆیان دادڕن. وەکی دیکەش وێنەی کاردار، دەبنە ئامرازی دەستی داگیرکاری خاک. شەڕی داعش کۆتایی بێ دێ درنگ یا زوو، چون هاوپەیمانەکان لە مەترسیدان. ئەوەی کە بۆ کورد قورسایی هەری مەزنی ئەوشەڕەی کە کەوتۆتە سەرشێنی کوڕەهەژاری کورد لەسەر ناوی ،،پێشمەرگە،، بە کوشتنی دەدەن ولە حاڵێکدا نانی رۆژانەی ژن ومنداڵیشی بۆ دابین ناکەن.
شەڕی مەزن دوای ئارامبوونەوەی شەڕی داعش بۆ کوردستان شەڕی ،، حەشدی شەعبییە یا هەمان بەسیجی ئێرانی،، بەرانبەر بە داخوازیەکانی کورد.. ئیدی کۆلکەمەلایەکی وەک،سیستانی،دەبێتە فەرماندەی گشتی هێزی مێلیشیایی (بەسیج) بە بیانووی پاراستنی ئایینئ سەردەست لە عێڕاق.ئەوان قەتڵوعامی سەردەمی سەددامیان لە ئاست شیعەکان لەبیر نەکردووە. حەشدی شەعبی وێنەی سەددامیش نییە. سەددام دوژمنی ئێران بوو. بەڵام کۆماری ئیسلامی دۆستی هەرە نزیکی مێلیشیای چەکدارە لە عێرێق. ئێرانی شیعە دەسەڵات وعێڕاقی زۆرینە شیعە پێکەوە خاوەنی مەزنترین وڵاتی هەناردەکردنی نەفت دەبن. چۆن ئیزن دەدەن لە پەنای خۆیان بەشێک لە ئێران وعێڕاق بە شێوەی فدڕاڵی یان خودموختاری یا........ بەڕێوە بچێ. بۆ ئەوەی کە ناوەرۆکی وتارەکەم باشتر روون بێتەوە ئاماژە بە رووداوێکی مێژوویی دەکەم لە رۆژهەڵاتی کوردستان. نزیکەی چوارسەدەی رابوردوو لەسەردەمی دەسەڵاتدارانی شیعەی سەفەویدالە ئێران کاتێک کە قزڵباشی سەفەوی هێرشیان کردە سەر شاری مهاباد لە سەردەمی دەسەڵاتی سارم بەگی موکریدا، توانیان بۆ جاری یەکەم بگەنە باشوری شاری مهاباد ونزیک بنەوە لە داگیرکردنەوەی ئەو شارە.لەو شوێنە شەڕێکی قورس لە نێوان کورد شیعەی سەفەوی روویدا. نزیکەی ٢٠٠٠٠ کەس لە قزڵباشەکان یا کوژران یا بریندار بون وشکستێکی مەزنیان پێگەیی وپاشەکشەیان کرد. سارم بەگ لەو شەڕەدا سەرکەوت. بۆ جاری دووهەم لە لایان قزڵباشەکان هێڕش کرایەوە سەر شار، بە داخەوە ئەوجارسارم بەگ و شەڕوانانی تێکشکان و شەهید بون.پاشی ئەو هەمووە ساڵانە لەوسەردەمدا کە ١٥ساڵ لە دەستپێکی هەزارەی سێ تێدەپەڕێ،هەر لەو شوێنە لە باشووری شاری مهاباد، جێگای شەڕی یەکەمی سارم بەگ وهاوڕێیانی لەگەڵ قزڵباشەکانی سەفەویدا، کۆماری ئیسلامی مزگەوتێکی بۆ شیعەکانی شاری مهاباددروست کردووە!!
مەبەست لە دروستکردنی ئەو مزگەوتە ئاماژەیە بە شکستێکی مێژوویی کوردە لە گەڵ دەسەڵاتی ناوەندی. دەنا خەڵکی مهاباد وەک ئایین سەر بە سوننەن نە شیعە. دەسەڵات لە تاران داییم پەیامی رەقی بۆ داخوازیەکانی کورد هەبووە. هەر ئەورۆش مەرجەعی شیعە لە عێڕاق،،، سیستانی،،، ئەو پەیامە دەداتە کوردو ناوچە سوننە نشینەکای لایەنگری پێشووی سەددام. پێیان دەڵێ: ئەوەی دەنکە جۆیەکی شای خواردبێ لە گەرووی دێنینەوە دەرێ.ئەو سیستمە لاوازەو گەندەڵەی کە لە باشور شەورۆژی بۆتە ئەوە چۆن کا مەسعود بکەنەوە سەرۆکی سالاردزان ئەو هەرێمە، کوا دەرەقەتی حەشدی سیستانی دێ. لە بەغدای لاوازی ئێستێدا بۆ بژیوی مانگانەی کارمەندان بۆ دابین کردنی پارە خەریکن بە چۆک دابێن. لە داهاتوودا شیعەی دەسەڵاتی بەغدا بە هێز بێ چۆن ئیزن دەدا باس لە دەوڵەتی کوردی بکرێ. نیگەرانی ئەو رۆژەم کەدەسەڵاتی ناوەندی لە بەغدا رۆژێک بڵێ: ئەو کەسانەی لەسەر ناوی پێشمەرگە چەکیان بە دەستەوەیە بێنە لای ئێمە تا مووچەی ئەو١٤ مانگەی داهاتوودان یەکجێ بدەینێ وبۆ داهاتووشێان نیگەرانی مووچەی خۆیان نەبن. ئەو کاتەیە کە دەردەکەوێ نە پاشماوەکانی تاڵەبانی ونە عەشیرەی بارزانی بە درێژایی مێژوو نەیانتوانیوە وناتوانن کێشەی کورد لە سەر بستێک ئەو خاکە بریندارە چارەسەر کەن. با دەسەڵاتی هەولێر بیر لەوە بکاتەوە کە بۆ چی راست بەغدا قووتی ژیانی پێشمەرگەیان بڕێوە؟ پەیامەکە ئاشکروا روونە. با لەو کەسانە بپرسێ کە لە کۆشکوتەلاری عەشیرەی بارزانیدا فەڕشی سووریان بۆ ڕادەخرێ.
" بابەتی دووهەم، وەرگێڕانەوەیە کە لە زانستنامەی ئازادم وەرگرتووە"
ئەرزیشی ئەدەبی قوڕعان
تێئۆدۆرنەلدکە،باوکی زانستی متاڵاکانی قوڕعان لە ئورووپا دەڵێ: سەرەڕای گرینگیدان بە ئەرزیشی راگەیاندنی قوڕعان، دەکرێ بگوترێ لەبواری ،جوانی یان جوانی هەستی،(جوان ناسی یان جوانی هەستی یەکێکە لە لقوپۆیەکانی فەلسەفی کە لەسەر دادوەری دەوەستێ تا وردبینیەکی ماقۆڵ وزانستی بداتە هەر بابەتێک،جوانناسی بۆ حاڵی بونێکی زیاترە لە بابەتەکان وئەو بابەتانەی کە ببنە هۆی ئاڵوگۆڕی زیاتر لە بواری فکروڕامان لە شەخس یا کەسەکاندا). بە هیچ شێوەیەک نابێتە بەرهەمێکی یەکەم وبەرچاو لەو رەهەندەدا.
بە باوەڕی، نەلدکە، موحەممەد بە هیچ شێوەیەک لە نوسینی/ دەق/ یا ستایلی دەق شارەزا نەبووە. ئەوە دەمارگرژی مسڵمانانە کە بەرهەمی پڕ لە عەیب وئیرادی ئەدەبی دەکەنە شاکارێکی بێ وێنە. نەلدکە دەڵێ: ئەگەر قوڕعان بێ ئیرادبوایە بە ڕاستی دەکرا ئەو پەڕتووکە وەک ،، پەڕجۆیەک،، بنرخێنین. تا پێش هاتنی قورعان بەرهەمێکی بەر چاو لە / دەق نوسی / لە زمانی عەڕەبیدا دروست نەبووە. هەر بابەتێکیش هەبووبێ تەنیا،، شێعر،، بووە. لەو رووە لە نیگای ناباوەڕێک ناتوانرێ ئیراد لە موحەممەد بگیرێ کە بۆ ئەو / دەقانەی / کە بەرهەمی هێناون ئیرادی هەیە چون دەستپێکی هەر کارێک بێ ئیراد نابێ.
تێئۆدۆڕنەلدکە،، لەسەرئەو باوەڕە تەنیا نییە. تەواوی رۆژهەڵاتناسان تا ناوەڕاستی سەدەی ٢٠بەناوی،نیکلیسن یان شووالی،، وێنەی/ نەلدکە/ بیریان دەکردەووە.بۆیە قوڕعانیان لەبواری ئەدەبی پڕ لە هەڵەو پرۆشهێنەر دەزانی. بە گوتەی، ئێستفان وایلد،مامۆستای زانکۆی/ بۆن / ئەوپێش داوەوریانە لە دەقەکانی قوڕعان بە گشتی لە لایان عەڕەبی مەسیحی و لێکۆڵەرانی ماسڵمان قەبوڵ نەکراوە. پچر پچڕ بون ونەبونی هاوریزی دەقەکانی قوڕعان لە لایان رۆژهەڵات ناسانەوە هەتا ئەو سەردەمەش دووپات دەبێتەوە. (و: بۆ هەردەقێک یاوتارێکی ئەدەبی یا سیاسی هاوتەریب بونی رسەتەکان لە نوسین و لەماندا زۆر گرینگە، بەو واتایە رستەو ناوەرۆک نابێ لە نیوەی رێگادا لەیەکتر دابپچڕن دەنا خوێنەر تووشی سەرلێشێواوی دەبێ وبابەت لەبواری جوانناسیدا گرفتی لێ دروست دەبێ)
لیزلی هێزلتون، نووسەرئامریکایی+ ئینگلیزی، کە تاقمێک لە بەرهەمەکانی لە ریزی پڕ/ فرۆشترین / دایە، هۆی نەبونی تێگەشتنی رۆژهەڵاتناسان لە جوانی ،،قوڕعان،، چاوەڕوانی هەڵەی ئەو کەسانەیە لە قوڕعان. لیزنی، لەسەرئەو باوەڕەیە کە قوڕعان پێش خوێندن وخوێندنەوە بۆ شەخس یاهەرکەس، دەبێ وەک کتێبێک کە تەنیا گوێی بۆ هەڵخەی وگوێی بدەیەی باشترە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست