کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كێ پەند لەم دەرسەی ئینگلتەرا و سكوتلەندا وەردەگرێت ؟

Tuesday, 23/09/2014, 12:00

1777 بینراوە




ئەوەی لای من زۆر گرنگ نیە كە سكوتلەندەكان دەنگ بە جیابونەوەیان دا یان نە، بە قەد ئەوەی ناوەرۆك و چۆنێتی بەرێوەچونی خودی پرۆسەكە و وەرگرتنی دەرس و پەند لەم رەفتارەی هەردوو وڵاتدا بوو كە پیشانی جیهانیان دا، بە تایبەتی رازیبونی ئینگلتەرا بۆ جێبەجێ كردنی مەرجەكانی سكوتلەندای پاش ریفراندۆمەكە و چۆنێتی بەرێوەچونی مەسەلەیەكی گرنگی ئاوها بە رەوتێكی دیموكراسیانە و، هەنگاونان لە لایەن دەسەڵات و خەڵكیشەوە بۆ دیاریكردنی ئامانجە دورمەوداكانی دوای جیابونەوە، نەك بۆ كاتی خودی پرۆسەكە و دەرئەنجامەكەی بەتەنها .
ئەم ریفراندۆمە مێژووییە كە بەسەرپەرشتی ژنە بەتوانایەكی وەك (ماری بیتكیسلی) بە شێوەیەكی ریكوپێك بەرێوەچوو، كە سەخترین ریفراندۆم بوو و بەو رێژە بەرچاوەی بەشداربوانەوە، لە 2000 بنكەی دەنگداندا، كە لە گەنجانی تەمەن شانزە ساڵ بۆ سەرەوە تێیدا بەشداری ریفراندۆمەكەیان كرد، جێگەی شانازیە بۆ هەردوو وڵات و دانیشتوانەكەی .
بە جیابونەوەی سكوتلەندا 8% ی رێژەی دانیشتوان لە شانشینی یكگرتوو جیادەبووەوە، 32% روبەری ئنگلتەرا كەم دەبووەوە، 10% ی تێكرای داهاتی نیشتمانی و نەتەوەیی ئینگلتەرا كەم دەبووەوە . لە دەرئەنجامدا ئەمە دەبێتە هۆی لاوازبونی قورسایی ئینگلتەرا لە ئەوروپا و بە تایبەتی كاریگەی سەلبی خۆی دەبێت لەسەر سەرجەم بوارەكانی سیاسی و ئابوری پەیوەندیەكانی ئەو وڵاتە .
سەرەرای ئەمانەش، ئەومەرجانەی سكوتلەندا داینابون بۆ پاش جیابونەوە خۆی لەمانەدا دەبینیەوە ؛ داوای 50%ی هێز و بەرگری ئاسمانی و توانا هەمەچەشنە ئاسمانیەكان لە فرۆكە و فرۆكەوان كەرەستە و، 10% ی كەشتیوانی سەربازی و، 8% ی هیزی زەمینی، دەكرد . ئەمە جگە لەوەی داوای كشانەوەی ژیرئاوی و موشەكە ئەتۆمیەكانی بەریتانیای دەكرد لە ئاو و زەوی سكوتلەندا بۆ سنوری ئینگلتەرا كە تەنها گواستنەوەیان 10 ملیار پاوەندی ئەستەرلینی تێدەچوو .
لەم بارەوە ئەگەر بەراوردێكی ئەم وڵاتە لەرووی دیموكراسی و چۆنێتی پیادەكردنی لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بكەین، ئەگەر بەشێك لەم وڵاتە تازە دامەزراوانەی بەزۆر لكێندراوەی كورد لەگەڵیاندا كە تەمەنیان بە چەند دەیەیەك دەبێت لە ئاست زیاتر لە سێ سەد ساڵ یەكگرتوویی سكوتلەندا لەگەڵ ئینگلتەرا و لە ژێر چەتری هاوڵاتیبونی راستەقینەی بێ كەموكورتی ئەوێ و یەكسانی لە ماف و ئەركەكاندا بەراوردبكرێت، بەدەر لەو مەرجانەی سكوتلەندا كە لەسەر ئینگلتەرای داینابون، دەتوانین چۆن و بە چی پێوەرێك ئەو رەفتارەی ئەوێ هەڵیسەنگێنین. با بیخەینە خەیاڵی خۆمان، كە كورد لەیەكێك لەم چوار وڵاتە، ئێران، توركیا، عیراق، سوریا داوای جیابونەوە و ریفراندۆم بكات، نەك ئەو مەرجانەشی هەبێت لەسەروی جیابونەوەكەوە كە سكوتلەندا هەیبوو، بەم وەزعە و بەم ئاستە لە هاوڵاتیبون و ماف و ئەركەكانی گەلی كورد، چی دەقەومێت ؟ ئەوە بینیمان كە هەرێمی كوردستان لەبارەی ریفراندۆمەوە نوزەیەكی لێوەهات، نەك دەسەڵاتی بەغدا بەڵكو زۆربەی خەڵكی عیراق بە رۆشنبیرەكەشیەوە، لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەش هەرایان نایەوە و، بگرە لە هەوڵدابون بۆ دژە نەخشەكێشان و پیلان دانان . لەو بارەوە، روو وەرگێڕانی داعش بۆ كوردستان بە یەكێك لەو رێگریانەی ریفراندۆم و تەمێكردنی دەسەڵاتی كوردستان، دەخوێندرێتەوە . بۆیە ئەگەر لە پرۆسەی ریفراندۆمی سكوتلەندیەكان تێرامێین و بەراوردكاری بكەین، بۆمان دەردەكەوێت كە دەسەڵات و نەتەوەی سەردەستی ئەم وڵاتانەی لای خۆمان چەند دواكەوتوون لە ئاست دیموكراسی و مافی نەتەوە و خەڵكانی ژێردەستەدا .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)