کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


بەدوای لێدوان و ڕاگەیاندنەکەی نوێنەری رێکخراوی چاک لە گەرمیان (ئەحمەد مەجید)

Sunday, 06/03/2011, 12:00


بەرپرسی لقی گەرمیانی کوردۆساید/چاک

شەرم دەکەم ئەندامی ئەو ڕێکخراوە بم، بەم ڕاگەیاندنە دەست لەکار کێشانەوەی خۆم لەم ڕێکخراوە ڕادەگەیەنم...
من وەک مستەفای حەسەنە گەورە بەرپرسی کۆمیتەی کوردۆساید/ چاک لە دانیمارک، دژ بەو هەڵوێستەی ئەحمەد مەجید و هەموو ئەو کەسانەی کەلەناو چاک ئاوا بیر دەکەنەوە، لە کاتێكدا کە قسەکانی پەرلەمانتاری گۆڕان دژ بە کەمال کەرکوکی جێگای دەستخۆشی تەواوی شەقامی نارزای بوو
کەسێک بێت لەسەر ماندوو بوون و شەونخونی ئێمە. لێدوان دژ بەم هەڵوێستە بدات بەقازانجی دەسەڵاتی کوردی کەلە پەلەقاژەی مەرگ دایە...
سەرەڕای ئەوەش ڕاگەیاندەکەی لە کورسستانی نوێ دا بڵاو بکاتەوە ، کەوەک دەزگایەکی حزبی و دژ بە هەموو خواستەکانی خەڵکی دەبینم..
لەکاتێکدا هەر ئەمشەو هێزەکانی تاڵەبانی هەڵیان کوتاوەتە سەر مەیدانی ئازادی لەشاری سلێمانی و کەلاریش..
بەجێی ئەوەی ئەندامانی کوردو ساید/چاک لەکوردستان پەیوست بن بە مەیدانی ئازادی و ببنە بەشێک لە نارەزایی شەقام، دین بەیاننامەی ئاو شەرمنانە دەردەکەن..
من بەهەر شێوەیەک بۆم بکرێت، لەگەڵ ناڕزایی شەقامم. قسە حە ق و ڕەقەکانی ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان بەرز دەنرخێنم.
مستەفای حەسەنە گەورە
٦/٣/٢٠١١ دانیمارک

*********************************
نامە و بەیاننامە شەرمەزارییەکەی ئەو سێ رێکخراوەیە، کە یەکێکیان رێکخراوی چاکە و بەهۆیەوە من دەست لەکار دەکێشمەوە و چییدی ئەندامی ئەو رێکخراوەیە نییم

بۆ به‌ڕێز.. په‌رله‌مانی كوردستان
بۆ به‌ڕێز.. رای گشتی خه‌ڵك

سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ له‌ شه‌وی 4/3/2011 به‌ڕێوه‌چوو، ئێمه‌ وه‌ك ئه‌م سێ رێكخراوه‌ كه‌ لای خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌ دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌نێوان هه‌رسێ رێكخراو و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، ده‌رئه‌نجام گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ رای گشتی خه‌ڵك ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ ده‌ربكه‌ین و به‌یاننامه‌كه‌مان پێكهاتووه‌ له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌:
1- ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئه‌نفال به‌كار بهێنێت بۆ مه‌رامی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی گروپێك یان حزبێك.
2- داواكارین له‌ به‌ڕێز عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌ بدات له‌سه‌ر قسه‌كانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ شه‌وی 4/3/2011 سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی كه‌ وتی جل ره‌شه‌كانی كه‌لار كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانن.
3- جارێكی تر ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی ئه‌و حه‌وت رێكخراوه‌ی كه‌ له‌ بواری ئه‌نفال و كیمیاباران و شه‌هیدان له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان كارده‌كه‌ین، له‌ به‌رواری 20/2/2011 ده‌رمان كردووه‌و داوامان كردووه‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان له‌ به‌رچاو بگیرێت و ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم تێك نه‌درێت و داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ به‌رچاو بگیرێت، چونكه‌ پاراستنی ئه‌زمونی كوردستان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و تێكڕای خه‌باتگێڕانی گه‌له‌كه‌مانن.

ناوی رێكخراوه‌كان
1- كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له‌ مافی قوربانیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان.
2- رێكخراوی 14-4
3- چاودێری كوردۆساید "چاك" لقی گه‌رمیان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە