کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەبۆنەى 31 ئابەوە پیرۆزباییەكى گەرم ئاراستەى تاڵەبانى و بارزانى دەكەم

Thursday, 02/09/2010, 12:00


سەرۆكى بەڕێز 31 ى ئابتان پیرۆز
سەرەتا دەمەوێ بەبۆنەى جەژنى گەورەى بنەماڵەكەتان و سەركەوتن بە سەر جەلالیزمدا و هاتنى 31 ى ئابى پیرۆز، پڕ بەدلأ كۆمەڵێك ڕورەشى و چەپكێك شەرمەزاریتان بۆ بنێرم و ئینجا پێتان بڵێم بەڕاستى ئێوە ڕوو قایمن و لە هیچ شتێكیش شەرم ناكەن، نەك تەنیا ئێوە بەڵكو بنەماڵەى تاڵەبانیش لە ئێوە ڕووقایمترن.
بەڕێزان (ئەگەر بەڕێزبن) لە مێژووى چ میللەتێكى ژێردەستەدا خوێندووتانە یاخود بیستووتانە خیانەتكاران شۆڕشگێڕبن و میللەتیان ڕزگار كردبێت، بێگومان شتى وا نەبوە و نییە و ناش بێت، بۆ ئێمەى كورد مێژووى دوو وڵاتى داگیركراو و میللەتە ژێردەستەكانیان ئۆلگۆن و دەكرێ بۆ خۆمان بە نموونە وەریان گرین و ئەزموونیان لێ فێربین، ئەو دوو نموونەیەش هەر دوو شۆڕشى (ڤییەتنام بە ڕابەرایەتى هۆشمینە) و (هیندستان بەڕابەرایەتى غاندى)ن.
بە تایبەتى مێژووى (ڤییەتنام) لە ڕووى چەوساندنەوە زۆر لە مێژووى كورد دەچێ، بەڵام بەداخەوە لە ڕووى سەركردایەتى شۆڕش و خەبات و قوربانیدانى سەركردەكانیەوە ئاسمان و ریسمان جیاوازیان هەیە، غاندیش تەنانەت ئامادەبوو، بە بێ بزنەكەى بچێتە ئەنجوومەنى گشتى بەریتانیا وە بۆیە بە ئێوە بەراورد ناكرێن.
بێگومان مەبەستم لەم نووسینە هەڵسەنگاندنى خەبات و قوربانیدانى ئەو بەرێزانە نییە و تەنانەت ئەوان لەوەش گەورەترن بە ئێوە بەراورد بكرێن، بەڵام مەبەستم لە هێنانى ئەم نموونەیە ئەوەیە ئێوە بزانن ئێمەش دەزانین ئێوە چ سپڵە و میللەت فرۆشن.
لە سەرەتایى دەست پێكردنى بزووتنەوەى چەكدارییەوە ئێوە مەبەستتان بازرگانى كردن بووە بە خوێنى ڕۆڵەكانى ئەم میللەتە و بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆتان ئێوە هەمیشە ئامادەى خیانەت بوونە و هەمیشەش خیانەتتان كردووە، ئەگەر بۆ ماوەیەكیش خیانەتتان نەكردبێت، ئەوە بێگومان دەرفەتتان نەبوە و دەستتان نەكەوتووە، دەنا ئێوە قەت درێغیتان نەكردووە، كاتێك لە سەرەتایى ساڵانى شەستەوە جەلالیزم وەكو ئایدیۆلۆژیایەك بۆ ڕەت كردنەوەى بارزانیزم دەركەوت، لە سەر بنەمایەكى فیكرى و لۆژیكى نەبوە و تەنیا لە سەر بنەمایى بەرژەوەندى و دابەشكردنى سەروەت و سامان و بازرگانى كردن بوە بە خوێنى كوردەوە، بە تایبەتى جەلالیزم كاتێك سەرى هەڵدا كە جەلال تاڵەبانى و هاوڕێكانى بەوەیانزانى شۆڕش تەنیا قوربانیدان نییە، بەڵكو بۆ ئێوەى سەركردە دەسكەوت و پارە و بازرگانیشە، ئیتر كێشەكان لێرەوە پەرەیان سەند و شەست و شەش و پەتپەتێن و خۆفرۆشتن بە ئێران و توركیا و سوریا و عێراق دەستى پێكرد، بێگومان (قانعى فەرد) وتەنى مێژووى هەردوولاتان هەمووى پەیوەندى ژێربەژێرە لەگەلأ ساواك و میت و موخابەرات و ئیتیلاعات و هەمیشە ئێوە بە پێى پلان و بەرنامەى ئەو دەزگا ئیستخباراتیانەى دوژمنانەوە ڕەفتارتان كردوە.
كاتێك لە ساڵى 1979 سوپاى پاسداران تەرمى مەلا مستەفایان لە شارى (شنۆ)ى رۆژهەڵاتى كوردستان لە قەبرەكەى دەرهێنا بۆ ئەوە بو شۆڕش و بزوتنەوەى كوردانى ڕۆژهەڵات بە دەستى بنەماڵەى بارزانى لە ناو بەرن كاتێكیش ڕژێمى ئێران مەبەستەكەى پێكا و بزوتنەوەى كوردى لە ڕۆژهەڵات بەدەستى چەكدارانى پارتى لەناو برد، فشارى خستە سەر جەڵال تاڵەبانى و ناچارى كرد لە ساڵى 1983 1984 ڕێگایى تاران یانیش بەغداد بگرێتەبەر و شەست و شەش دووبارە بكاتەوە، بۆیە ڕێگایى بەغدایى گرت و بە ناوى گفتوگۆ گەڕایەوە باوەشى سەدام و دەیان قارەمانى وەكو مامەڕیشەى بە شەهید كردندا.
ئەمە سەرەڕایى شەڕەناوخۆییەكانى هەردوو بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانى لە دواى ئاشبەتاڵى ساڵى 1975 بۆ ساڵى 1986 كە لە سەر دەستى ئیتیلاعات و بە فەرمانى قەرارگاى ڕەمەزانى ئێرانى گوایە ئاشبوونەتەوە، لەو ماوەیەشدا كە (11)ساڵى خایاند دەیان كارەساتى گەورە ڕوویداوە، وەكو كارەساتى هەكارى و شەڕى (قرناقا و پشت ئاشان) و كوشتنى (18) پێشمەرگەى یەكێتى لە ناو ئەشكەوتێكدا بە ناوى ئەشكەوتى (باڤێ) لە سەر سنوورى نێوان توركیا و عێراق ...و...
لە دواى ڕاپەرینى ساڵى (1991) یەكیش تا ئەو كاتەى كە پارەتان لە سەدام وەر دەگرت نێوانتان خۆشبو بەڵام كە سەدام وردە وردە دامودوزگاكانى میرى لە هەرێم كێشایەوە و سەدام بەوەى زانى ئەمەریكا و موساد ناهێڵن ئێوە لەگەڵى بگەنە ڕێككەوتن و نەیانهێشت ئێوەش ببن بە موستەشار، جارێكى تر لە سەر پارە و داهاتى گومرك و دەسەڵات بو بە شەڕتان و بە سەدان كوڕە فەقیرتان بە كوشتندا و تەنانەت هەندێكتان ئەنفالكردن و تا ئێستاش چارەنووسیان نا دیارە.
ڕووداوەكانى ئەو سەردەمەى شەڕى ناخۆ ئەوەندە شەرمەزارین ڕووى هیچ مەجلیسێكیان نییە، نا بەڕێزان كەى ڕەوایە ئێوە ڕۆژێك سوپایى تورك و ڕۆژێك سوپایى عەرەب و ڕۆژێكى تریش سوپاى فارس دەعوەتى كوشتنى یەكترى بكەن و ئێستاش بە خۆتان بڵێن ئێمە شۆڕشمان كردووە و قوربانیمانداوە بۆ ڕزگاركردنى میللەت؟!!!!
خیانەتەكانتان بە چەند وتارێك كۆتایى نایەن و نەك تەنیا (31)ى ئاب بەڵكو هەموو ڕۆژێكتان (31)ى ئابە، بەڵام خۆزگە كوردیش وەكو میللەتانى تر خاوەن مێژوونووسى بە ویژدان و ڕاستگۆ دەبوون ئەوجا دەمانزانى ئێوە چەند خیانەتكار و میللەت فرۆشن و چیتان كردووە، ئەوەى ژێربەژێر كراوە و تا ئێستاش كەس پێى نازانێ هەزاران 31 ئاب و 66 و 75 و 84 ن.
ئەوەى لەم یادە كارەساتبارەدا زیاتر ئازارم دەدات ئەوەیە كە ئێستاش ئێوە لە سەر خیانەت بەردەوامن و تەنانەت یەك ئەزموونیشتان لە ڕابردووە پڕشەرمەزاریەكەتان وەر نەگرتووە، ئێستاش دواى كشانەوەى هێزەكانى ئەمەریكا و ئەو گۆڕانكاریانەى چاوەڕ وان دەكرێ لە عێراقدا ڕووبدەن مەگەر خوا بزانێ چ بەرنامەیەكى خیانەتكاریتان بەدەستەوەیە؟....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە