کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ جەنابى وەزیرى تەندروستى هەرێمە نەخۆشکەوتووەکە

Friday, 13/12/2013, 12:00

2199 بینراوە


لەگەڵ ئەوەى هەتا ئیستا نەتوانراوە كیشەكانى كەرتى تەندروستى چارەسەر بكرین بەلام كیشەى دەرمان بە یەكیك لە كیشە هەستیاو چارە سەر نەكراوەكان دادەنریت كە كابینە لەدواى كابینە تەنها بە قسە, ئامازە بەوەدەكەن كیشەكانى دەرمانیان چارەسەر كردوە بەلام بیجكە لە بازركانى كردن و قۆرخكردنى دەرمان لەلایەن بەربرسانى وەزارەتى تەندروستی خۆیانەوە هیج هەنكاویكى جدى نەنراوە.
لە چەند رۆژى رابردوودا وەزیرى تەندروستى بەشدارى لە مەراسیمى كردنەوەى كوكایەكى دەرمانى ئەهلیدا كرد كە سەر بە كۆمپانیاى (هاوكاریە) بۆ بازركانى دەرمان. وەزیرى تەندروستیش كوكا كەى بە كوكایەكى نمونەیى و نوى وەسف كرد بەلام دیارە وەزیرى تەندروستى بێ ئاگایە لەوەى كە چەند ساڵێك لەمەو بەر ئەو جۆرە كوكایانە لەلایەن چەند کۆمپانیایەكی ترى بوارى دەرمانەوە كراونەتەوە .
بە بێى زانیارییەكانى ناو وەزارەتی تەندروستی، کە دەڵێت وەزیرى تەندروستى بۆ خۆی دەستى لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا تێكەڵ كردوە هەر بۆیە وەكو ریكلامیك بۆ ئەو کۆمپانیایە بەشدارى لەو مەراسمەشدا كردوە.
با جەنابى وەزیرى تەندروستى پێمان بڵێت بەلێنەكانیان بۆ چارەسەر كردنى كیشەكانى دەرمان جیان بەسەر هات كە لەماوەى دووساڵى رابردودا بە هاولاتیانى دا , ئەو کۆمپانیا بەریتانیەى كە بۆ بشكنینى (FDAS) جۆرى دەرمان كارەكانى بەكوى كەیشتن . كە دواتر دەر كەوت كە هیج بنەمایەكى نیەو سەرمایەى كومبانیا بەریتانیەكە جەند باوەنیكە واتە کۆمپانیایەكى وەهمیە . بەلام دیارە وەزیرى تەندروستى وابیر دەكاتەوە هاولاتیانى هەریمى كوردستان لەسەدەكانى ناوەراستدا دەزین و درك بەكەندەلیو بەلینە دروكانى ناكەن.
هەر بەبیى بەڵێنەكانى جەنابى وەزیر و بەپێی ئەو گرێبەستەى كە لەكەل كومبانیا بەریتانیەكە كردبوى بۆ بشكنینى دەرمان. بریاردرا كە لەماوەى كەمتر لە 15 رۆزدا بشكنینى دەرمان تەواو ببیت , بەلام لە ئیستادا دەركەوتوە کۆمپانیاى واهەیە دەرمانەكانى بەدومانكیش بشكنینیان بۆ نەكراوە .
ئەمە لە كاتیكدایە كومپانیا حزبیەكان و ئەوانەى نزیك لە جەنابى وەزیرن بشكنینەكانیان بیشدەخریت .
نرخى ئەم بشكنیانە دواى تەواو بونیان كە بیى دەوتریت باج نەمبەر 1000 دولارى ئەمركیە . باشە جەنابى وەزیر ئەم داهاتە بۆ كوى دەروات , ئەكەر وەزارەتەكەى جەنابیت بلانى هەبوایە ئایا لەماوەى جەند سالیكدا نەتان ئەتوانى ئەو كوالیتى كونترۆلە لە هەریمى كوردستان دا بنریت كە هەم كارەكانى بەباشى بەریدەكران و ئەو هەمو داهاتەش بۆ ناوخۆى هەریم دەبو.
پرسیارە كە لیرەدا ئەوەیە ئەو بەلینانەى كە جەنابیتان دا بوتان بۆ چجارەسەر كردنى كیشەكانى كەرتى تەندروستى نەك هەروا دەر نەچون بەلكو تەواو بیجەوانەبون لەنمونەى كویر كردنى زیاتر لە 30 هاولاتى و مردنى جەندینى دیكەو خرابى خزمەتكوزاریەكانى تەندروستى و كرانى نرخى دەرمان و نەشتەر كەریەكان نزمى كولیتى چارەسەركردن كە رۆژانە هاولاتیانى هەریى كوردستان بۆ جارەسەر كرددن رو لە ولاتانى دراو سی و ولاتى هیندستان دەكەن بەلام سەیرە جەنابتان باس لە بیشكەوتن و سەركەوتنى پلانەكانى كەرتى تەندروستى دەكەن. 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)