چوارێنەکانم / بەشی چوار
Thursday, 31/10/2013, 12:00
1701 بینراوە
(لەسەر ئیزنی باباتاهیری کورد)
"
لە پاردە چاوەڕوانی تۆدەکەم من
بە دڵ شادم کە یادی تۆ دەکەم من
شەوانە تا کو کازیوەم بەسەردێ
لە گەڵ خەو نادوێمو شەڕدەکەم من .
لە پاش تۆ گوڵ وەکو دڕکە لە لای من
هەمووشایی جیهان شینە لەلای من
لە هەرچی جوانییە بێزارم ودوور
بە بێ تۆ ژین وەکو ژارە لەلای من .
لە سەر ڕێ چاوەڕوانی هاتنی تۆم
دەستم بگرەو دەربێنە لەناو گۆم
بڵێی دەورانی دووری تۆم بە سەر چێ
دەسوتێم و دەسازێم بومە تە مۆم .
بە تەنیامۆمە هاوڕێم بۆشەوی تار
لەرێی ورێبازی سەختم بۆتە رێکار
بەهەو دوو نەختەنەختە دادەچۆڕێن
بە ئەسرینان دەکەین ساڕێژدەردی ناکار .
لە فیتنەی چەرخی سپڵە دڵ پەرۆشم
شەوورۆژ دڵ گران و دڵ لە جۆشم
هەتا کەی دیدە تەڕ گریان و ناڵان
خەیاڵت بمتەنێ بفرێ لەسەر هۆشم .
دڵم وەک ئاورو دیدەم بە خوێنە
ئەوینت دەردە وژانە و دڵ شکێنە
بە رێبوار وەرە سەر گۆڕم بەیانان
بەکێلو بەردی کوشتەت روو خشێنە .
نزانم چەرخی چەپ بۆ لێم لە شەڕ بی
شەوورۆژی وەکو کەکرەو ژەهر بی
لە باران باری کەم ناکا بە چرکە
چەماندی پشتی من مردنم لەسەر بی .
جەعفەر/ کەریمی
تورکو / فەنلەند
١٩٩٧ی/ زایینی