بۆ رای گشتی: دادگاییکردنی مەسعود بارزانی
Thursday, 21/08/2014, 12:00
پێویستە سەرۆکی هەرێم وەک بەرپرسی یەکەم واز لە دەسەڵات بهێنێت و دادگایش بکرێت. بە پێی ئەوەی مەسعود بارزانی هەم سەرۆکی هەرێمە و هەم فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانە، کەواتە بەرپرسی یەکەمیشە لەو ڕووداوە سامناکانەی لە باشووری کوردستاندا ڕوویانداوە وەک :
- پاشەکشە و هەلاتنی فەرماندە و هێزەکانی پێشمەرگە لە شەنگال و سنون و ڕەبیعە و زومار، تا دەگاتە تلکێف و وانک و بەنداوی موسڵ و بەعشیقە و بەهزانی و حەمدانیە و گوێر و مەخمور و سەدان گوند و ناوچەی دیکە، بەبێ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە زۆربەی ئەو ناوچانەدا تەنها گوللەیەکیشیان تەقاندبێت.
- فەرامۆشکردن و ئاگادارنەکردنەوەی کوردانی ئێزدی لەو پاشەکشە و هەلاتنەی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی شەنگال و دەوروبەریدا.
- فەرامۆشکردنی تەواوی ناوچە دابڕاوەکانی پارێزگاکانی نەینەوا و هەولێر بۆ چەتەکانی داعش، کە ڕووبەری ئەو ناوچانەی ڕادەستی داعش کراوە لە ڕووبەری پارێزگای دهۆک زیاترە .
- شەهیدکردن و بێ سەروشوێن کردنی هەزاران کوردی ئێزدی، كه بهراورد دهكری به كۆمهلكوزی و تاڵانکردنی تەواوی مڵک و ماڵ و ئاژەڵەکانیان.
- دەستدرێژی نامووس و سوکایەتیکردن بە سەدان کچ و ژنی هەرێمی شەنگال و کۆیلەکردن و فرۆشتنی سەدان کچ و ژن لهو ناوچانهی داعشدا.
- شکاندنی ڕۆحیەتی وڵاتپەروەری و ناشیرینکردنی ناوی پێشمەرگە، لە کاتێکدا ئێمە هەموومان لە خانەوادەی پێشمەرگە و شەهیدانین.
- لێک هەڵوەشاندنی یەکڕیزی کوردان و هەوڵدان بۆ بە حیزبیکردنی کۆمەڵگاو دوورکەوتنەوە لە یەکێتی نەتەوەیی.
- پشت نەبەستن بە هێزی کورد و ئازادیخوازانی پارچەکانی دیکەی کوردستان ، لە بەرامبەریشدا چاو لە دەستی دوژمن و داگیرکەران.
- نەبوونی ستراتیژی نەتەوەیی و تۆمەتهەڵبەستن بۆ ئەو ئازادیخوازانەی کە دانیشتوانی هەرێمەکانی شەنگال و مەخمور دەپارێزن.
- کۆکردنەوە و بە سزا گەیاندنی هەموو ئەو خۆفرۆشانەی سەردەمی بەعس وەک مستەشار و ئەمن و ڕەفیق حیزبیەکان لە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگەدا.
- ههڵوهشاندنهوهی هیزی چهكداری حیزبیی و تاكه كهسی و پێكهینانی سوپایهكی نیزامی یهككرتووی نیشتیمانی... شیوازی شهڕ و پێكدادانه چەكداریهكانی ئهم دواییهی داعش ئهم پێویستیهی خستۆته روو.
وێڕای ئەم خاڵانەی کە باس کران هەزاران کردەوەی نابەجێی دیکە لە باشووری کوردستاندا ئەو مافەمان بۆ دەستەبەر دەکات کە داوا لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵەو ڕێکخراوە کوردیەکان و مرۆڤ دۆستەکان و ئازادیخوازانی کوردستان بکەین کە هاوکاربن بۆ بە دادگایکردنی:
1- سەرۆکی هەرێمی کوردستان .
2- سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
3- وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
4- وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
5- تەواوی ئەو فارماندە سیاسی و سەربازیانەی کە لەو هەرێمانە هەڵهاتوون و دانیشتوانەکەیان ڕوبەڕووی کۆمەڵکوژی کردۆتەوە.
6- سوپاسالاری عێراق.
7- تەواوی ئەو مەلا ئاینییە بەکرێگیراوانەی لە مینبەر و بۆنە ئاینیەکاندا هانی خەڵکی دەدەن بۆ هاوکاریکردنی چەتەکانی داعش و بێ حورمەتیکردن بە بیروباوەڕ و ئاینە جیاوازەکان.
(ناوەکان)
1. د.سالار باسیرە /ئەڵمانیا
2. رووناک ئەحمەد/کۆڵن ئەڵمانیا
3. مستەفای حەسەنە گەورە/ نوسەرو چاودێری سیاسی ،کوردستان
4. لوقمانی حاجی کەریم/نوسەرورۆژنامەنوس/بەریتانیا
5. فەرمان خێڵانی رۆژنامەنوس/بەلجیکا
6. ئەبدولرەحمان ئەبوبەکر/رۆژنامەنوس/کوردستان
7. هەندرێن هەورامی نوسەر و ڕاگەیاندنکار - بەلجیکا
8. بیلال سەنگەسەری/ چالاکوانی مەدەنی
9. جەلال چوارتایی/رۆژنامەنوس/هۆڵندا
10. كوردو احمد / تویژه ری كومه لایه تی/هۆڵندا
11. ئاری جاف/سوید نوسەر
12. شوان بورهان/نوسەر بەریتانیا
13. كەژال نورى - ریكخراوى جیهانى ژنانى ئازاد بیروى هولەندا
14. جه مال سه یید سادقی /که نه دا
15. زانا عەلی /رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی/کوردستان
16. ئەدیب لالۆ/رۆژنامەوان/بەلجیا
17. ئازاد شێخانی/کوردستان
18. تاییەر راهیم/چاودێری سیاسی/ئەڵمانیا
19. بەختیار شارەزوری/نوسەر کوردستان
20. مەجید دڵنیا..ئەڵمانیا
21. سەرخێڵ ساڵح/نوسەر
22. پشتیوان ئەحمەد شا/ نوسەر و ڕۆژنامەنوس/ بەرپرسی ماڵپەڕی پێنوسەکان
23. سۆران حسێن/ ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
24. دیاره ڕهش / ڕۆژنامهنوس/ گهرمیان
25. ساڵح میراودەلی/ نوسەر و ڕۆژژنامەنوس/ بەریتانیا
26. ڕێبوار هەمەوەندی . بریتانیا ، نوسەر و وەرگێر
27. ئارام هادی/سهرۆكی ڕێكخراوی ئایندهی گهل/کوردستان
لەگەڵ ١٢٠ ناوی دیکەدا کە لە کوردستانپۆست کامپینێکی بۆ کرا
http://www.kurdistanpost.com/petition.asp
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست