سۆشیال دیموکراتی تفه‌نگ له شان
Saturday, 18/02/2012, 12:00
ئه‌م ووڵاتی هۆڵه‌ندایه‌ی منی تێدا ده‌ژیم پڕه له ئه‌ندامی ملچهماوهی حیزبێکی کوردی هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای (سۆشیال _ دیموکرات) ، پارتی کرێکارانی هۆڵه‌ندیش وه‌ک ئایدۆلۆژیا ده‌بێته ده‌سته خوشکی حیزبه کوردیه‌که ، پارتی کرێکارانی هۆڵه‌ندا له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه وه‌ڵامی ڕه‌خنه و پێشنیاری ئه‌ندامه‌کانی ده‌داته‌وه له هه‌مان پێگه‌ی ئه‌له‌کترۆنی ئه‌م پارته‌وه ده‌توانی ببیته ئه‌ندام و ئابوونه‌ش بده‌یت که‌ی خواستیشت نه‌ما ده‌توانی ئیستقاله بده‌یت و ئابوونه‌ی ئه‌ندامبوونیش له ڕێگه‌ی بانقه‌وه ببڕیت ، له ساڵیادی دامه‌زراندنیشدا هۆڵێکی فراوان به‌کرێ ده‌گرن پاش ووتارێکی کورتی سیاسی تا نیوه شه‌و بۆنه‌که به خواردنه‌وه‌و مۆسیقا جمه‌ی دێت ، پێش ده‌رگای هۆڵی یاده‌که نه بۆدی گاردی چوارشانه‌ی لێیه نه پۆلیسی ده‌مانچه له‌قه‌د.
حیزبه سۆشیال _ دیموکراته‌که‌ی کوردستان له‌ساڵیادی خۆپیشانده‌کانی 17 ی شوباتدا پلانی ئاهه‌نگی دارکاریکردن و شه‌ق و بۆکسی له ته‌واوی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستاندا ساز کردبوو ، سه‌رکرده ده‌م هه‌راشه سۆسیال دیموکراته‌کان له‌لێدوان و چاوپێکه‌وتنه میدیایه‌کاندا تیۆری سۆشیال دیموکراتیان وه‌ک ڕێکخه‌ری سیسته‌می مۆدێرنی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا له نێوان هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵات وێناده‌کرد . ته‌نها چه‌ند کاتژمێرێک مابوو بۆ به‌ره‌به‌یانی 17 ی شوبات مه‌لابه‌ختیار له که‌ناڵی (ک.ن.ن) ه‌وه باسی له‌بنیاتنانی سیسته‌می دیموکراسی و مافی مرۆڤ وگه‌یاندنی بکوژه‌کانی 17ی شوبات به‌ره‌و دادگا ده‌کرد ، که‌چی هه‌مان سه‌رکرده خیتاب بێژه خۆ به سۆسیال دیموکرات زانه‌که له‌کاتی گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی 17 ی شوباتی ئه‌مساڵدا له شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستاندا قافڵه‌یه‌کی سه‌ربازی درێژی سه‌ربازی تێرکراویان وه‌ک سوپایه‌کی ئاماده‌ی هێرشبه‌ر حازرکردبوو بۆ سه‌رکوتکردن:
_ ڕێگه‌نه‌دان به هه‌ڵبژاردنی شێوازی نوێی خه‌باتی خه‌ڵک له داهاتویه‌کی نزیکدا.
_ سه‌رکووتکردنی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگی گه‌نجه ئازاکان.
_ خنکاندنی ئه‌و گه‌روانه‌ی داوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی ده‌که‌ن .
_ شکاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی سورن له‌وه‌ی سووکایه‌تی به تاکی کورد نه‌کرێت .
_ لێدانی ئه‌و که‌سانه‌ی کار بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئازادی و که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد ده‌که‌ن. _ ڕێگری کردن له یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی سه‌روه‌ری 17 ی شوبات .
_ هه‌وڵدان بۆ ڕواندنی تۆوی لێکترازان له نێوان که‌سێکی حیزبی و هاوڵاتیه‌کی سڤیلدا .
_ ڕفاندنی کاراکته‌ره چالاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
حیزبه سۆسیال دیموکراته‌که‌ی ووڵاتی خۆمان به‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی موحتاج به مووچه‌یان له کۆڵان و جاده‌کان له شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکی ناڕازی خسته سه‌نگه‌ره‌وه ، زۆرینه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه بۆ دابینکردنی پارووی ده‌می منداڵه‌کانیان ناچاربوون له یه‌که سه‌ربازیه‌کاندا بمێننه‌وه .
گه‌ر ئایدۆلۆژیای سۆسیال دیموکرات وه‌ک پرنسیپ بریتی بێت له یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکان به شێوازی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی دوور له تووندووتیژی ئه‌ی که‌واته خێره یه‌کێتی نیشتمانی خۆ به سۆسیال دیموکرات زان له‌شکرێکی سه‌ربازیی پڕ چه‌کی له کۆڵان و شه‌قامه‌کانی سنووری شاری سلێمانیدا ته‌وزیع کردبوو؟ گه‌ر ئه‌و له‌شکره قه‌مسه‌ڵه سه‌وزانه‌ی به کوته‌که‌وه له سه‌رای ئازادی‌دا بێمنه‌ت ناسنامه‌ی حیزبیان نه‌ده‌شارده‌وه ؟ ئه‌ی بۆکس خه‌نجه‌ر و چهقۆبهدهستهکان سه‌ر به کام حیزبی سۆسیال دیموکرات بوون ؟ تۆ بڵێی خه‌ڵک نه‌یان زانی بێ حیزبی ڕه‌قه‌م دووی پارتێکی سۆسیال دیموکرات له سلێمانی هه‌بێت و به نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان هێلانه‌ی شانه‌ی خه‌وتووی بۆ نه‌خشه‌ڕێژ بکات؟
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ مانشێتی بابه‌ته‌که‌م :
_ ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی کوردستان هه‌یه(دروشمی که‌م ژیان و که‌ڵ ژیانی) باوکی کرده پرد‌و پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌و ببێته په‌ڕله‌مانتار له گوندێکی هۆڵه‌نده‌دا کارتی تهلهفوونی ساخته‌ی ده‌فرۆشت ، گه‌رچی پۆلیس زانیاریشی هه‌بوو که‌چی مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو له نیوه‌شه‌ودا بیدا به‌سه‌ریداو له‌خه‌وی بکات .
_ هه‌مان ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی کوردستان به ڕه‌ش له کارگه‌ی به‌رگدروودا کاری ده‌کرد . که‌چی یه‌ک فه‌رمانبه‌ری باج و خه‌راجی هۆڵه‌ندی بێ فه‌رمانی دادگا له‌ده‌رگای ماڵه‌که‌شی نه‌دا .
_ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستانی پێشتر له ناو فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌نووکه خۆی وه‌ک سه‌ربه‌خۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات دوای که‌شفبوونی فه‌زیحه‌ی ئیمزا بۆ کڕینی شوقه‌کانی په‌ڕله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی سۆسیالی خێزانه‌که‌ی له شاره‌وانی نه‌بڕدرێت ، خۆی وه‌ک بزربوو له‌قه‌ڵه‌م داوه، که‌چی یه‌ک پۆلیسی هۆڵه‌ندی نه‌چووه به‌رده‌م شوقه‌ی خێزانه‌که‌ی .
_ ته‌های ئه‌حمه‌د کورده‌ی ناسراو به(هه‌ڵۆی ئه‌حمه‌د سمێڵ) به‌رپرسی ئێستای لقی 4 ی پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی پاش ئه‌وه‌ی به دزیه‌وه ساڵی 1999 له سوریاوه گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو باوه‌شی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پاشان گرێبه‌ندی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ژنی کوژراوێکی شه‌ڕی ناوخۆدا گرێدا ، بۆ ئه‌وه‌ی سۆسیالی خێزانی پێشووی نه‌بڕدرێت خۆی وه‌ک نه‌خۆشێکی تووش بووی درێژخایه‌ن له شاره‌وانی تۆمار کردبوو.
له کوردستاندا ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌کرێت هاوڵاتیه ، ئه‌و حیزبه‌ی خۆی به هه‌ڵگری مۆدێرنترین هزر پیشان ده‌دات که زۆری بۆ هات ئه‌ندامی حیزبه‌که‌ی خۆشی که‌له‌پاچه ده‌کات گه‌ر لیێ هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه.
له پانتایی مێژووی فاشیستی و نازیدا هه‌وادارێکی نازی ئه‌ڵمانی و سه‌ربازێکی فاشیستی ئیتالی وا تێگهیندرابوو ده‌بێت چه‌کدار بن ، له دنیای مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه‌که‌ی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێته سه‌یروسه‌مه‌ره که کۆی تیمی یه‌کێتی نیشتمانی که خۆیان وه‌ک پارتێکی سۆشیال دیموکرات ناساندووه ، فه‌رمان بده‌نه(تفه‌نگ له‌شانه سۆشیال _ دیموکراته‌کان) تا بهرببنه گیانی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان .
سه‌رکه‌وتن زۆر نزیکه .
ڕزگار ساڵح
هۆڵه‌ندا _ ئه‌نیشخه‌ده
18-2-2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست