چه‌ند پرسیارێک بۆ داده سه‌ندرێلا هانی
Sunday, 01/11/2009, 12:00
ده‌بێ داده سه‌ندرێلا پێ ی وابێ خۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه‌و،نازکردنی به‌م جۆره‌و،چه‌واشه‌کردن به ئاشکراقابیلی قبوڵ بێت؟
به‌که‌م زانین و دواکه‌وتنی خه‌ڵکی کوردستان به‌م شێوه‌ی باسی ده‌که‌ی هه‌ر به‌ئاره‌زووه یان فێربوویی؟
په‌شیمان بوونه‌وه‌ت به‌م ئه‌ندازه‌یه‌و به‌و بێباکییه،سێبوریت پێ ده‌به‌خشێ ،یان دڵنه‌وایی؟
ڕێگه‌م پێ بده با له‌په‌شیمان بوونه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ت بۆ کوردستان و ،هه‌ڵنه‌کردنی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ستایل ومۆده‌ی جله‌کانت،یا که‌سایه‌تی خۆت ده‌ست پێ بکه‌م، زۆر هه‌ڵه‌ی ئه‌گه‌ر کوردستان به هۆکاری په‌شیمان بوونه‌وه‌ت بزانی،چونکه به‌ر له‌هاتنه‌وه‌ت بۆ کوردستان به‌و ئه‌ندازه‌یه نه‌ناسراوو ناوبانگت په‌یا نه‌کردبووله‌باره‌ی به‌هره‌مه‌ندیت له‌و کاره‌ی که پێ ی ناوداربووی ئێستا،پێش ئه‌وه‌ی ده‌ڕببڕی که‌خه‌ڵکی کوردستان نامۆن به‌جل و به‌رگه‌کانت و نه‌ده‌بوایه ئه‌م جۆره جلانه‌ت له‌به‌ر کردبا ،ده‌بووایه خۆت باش بتزانییایه نیوه‌ی که‌سایه‌تی مرۆڤ جل وبه‌رگیه‌تی.،پاشان تۆکه‌سێکی بواری کارکردنت زیاتر له ژووره‌وه‌و ناوه‌وه‌یه وه‌ک ستۆدیۆ هۆتێل چێشتخانه‌کان،که‌واته که‌سی ئاسایی که‌متر تۆ ده‌بینن،ده‌بێ هه‌ر ئه‌وانه‌ی کاری هونه‌ریت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن پێیان گووتبیت واو هانی چه‌ند ڕووتی،نه‌وه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی،داده سه‌ندرێلا ئه‌گه‌ر بازاڕه‌کانی هه‌ولێرو سلێمانی ودهۆکی دیتبێت ئه‌و هه‌مووجل و به‌رگه مۆدێلانه‌ت به‌رچاو که‌وتبێ ئه‌وسا ده‌زانی خه‌ڵکی کوردستان به مۆدێل و ستایلی جل و به‌رگی نوێ نامۆ نین.به‌ڵکو ڕوت بوونی جه‌سته‌یان به‌شێوه‌یه‌کی نه‌شیاو نامۆن
خاڵێکی تر که باست له‌وه کردووه تۆ وه‌ک هانی هونه‌رمه‌ندیت نه‌ک لۆتی،باشه تۆ لۆتی نیت به‌ڵام ئه‌و بێ ڕه‌وشت هه‌ڵسوو که‌وتکردنه ی له تێڤێ به‌تایبه‌ت له به‌رنامه‌ی ستۆدیۆی ئه‌ستێران ده‌بینرا ناوی چی لێ ده‌نێی ؟به‌و نواندنه نه‌شازانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شداربووان ده‌تکرد،زۆر له‌خۆباییانه ئه‌م گه‌نجانه‌ت بریندار و بێ هیوا ده‌کرد،پێمان ناڵێی شانازی چی به‌و به‌هره‌یه‌ی خۆت ده‌که‌ی؟
به‌م جۆره خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانت بۆ شتی زۆرخراپ وه‌ک خۆت ده‌ڵێ ی پێت وایه مرۆڤ بتوانێ شانازی پێوه بکا؟
سێکسی تربوونت وه‌ک خۆت ده‌ڵێ ی ،له هاو ڕه‌گه‌زی خۆت که ژنه،ئه‌ویش ژنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ن به‌دواتانه‌وه‌ن و داوایان کردوون جێی شانازییه؟یان پاراستن و داکۆکی کردنتان له‌مافی هاوڕه‌گه‌زی ژن پێویست تر‌و سه‌ربه‌رز تر ده‌بووی؟
ته‌نها ده‌توانم ئه‌وه‌ت پێ باوه‌ڕ بکه‌م داده سه‌ندرێلا که لێره ڕاستگۆیانه هاتوویه گۆ ،که ده‌ڵێ ی من زه‌ویم وه‌ر نه‌گرتووه زه‌ویم بۆچی یه گه‌رمن هه‌فتیه‌ک له‌کوردستان بمێنمه‌وه شێت ده‌بم،چونکه که‌ش و هه‌وای کوردستان زۆر گه‌رمه،بێگومان
تۆله ناخه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ت کردووه‌هئه‌مه وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆته به‌رامبه‌ر نیشتیمانی دایکت،حه‌زو و خه‌ون و ئاره‌زووه‌کانت گه‌وره‌تر ده‌زانی له خاک و وڵاتت.،
داده سه‌ندرێلا ده‌ڵێ به‌شه‌ڕه‌فم پاره‌م له‌کوردستان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ستۆدیۆ و ئاواز دانه‌ر و موسیقاژه‌نه‌کان به‌شه‌ڕ وه‌ری گرتوه‌هه‌ر له‌به‌رده‌وامی قسه‌کانی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ریش وه‌رمگرتبایه زۆر ئاسایی بوو،ئه‌گه‌ر ئاسایی بوو
بۆچی به‌شه‌ڕ وه‌رتگرتووه؟دیاره پاره‌ی هۆتێل و چێشتخانه‌و ڤیدیۆ کلیپیه‌کانیان به‌لاشبووه؟
داده ئه‌مجاره ده‌یه‌وێ به جۆرێکی تر خۆی بکاته‌وه به‌کوردستان گرنگتریان دروستکردنی دیواره نێوانی خۆیی و چاو له‌ده‌ره‌کان،منیش ده‌ست خۆشی ئه‌م هه‌نگاوه بووێره‌ی لێ ده‌که‌م،به‌ڵام داده سه‌ندرێلا ئه‌گه‌ر بته‌وێت به به‌له‌مێکی کون سروشت و جوانی قوڵایی ده‌ریا ببینی ،ئه وه دڵنیابه هه‌ر له‌که‌نارا نقوم ده‌بی.
هاوکار حه‌وێز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست