کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایه‌ با مناڵان ئه‌م فلیمه‌ نه‌بینن...دڕنده‌یی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان و سوپای فاشی تورکیا به‌ فلیمی ڤیدیۆیی ببینه‌.

Saturday, 26/12/2009, 12:00


خوێنه‌ری خۆشه‌ویست فه‌رموو  کرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ که‌ تییدا فلمێکی ڤیدیۆی سه‌باره‌ت به‌ درنده‌ترین سیسته‌می داگیرکاری شۆڤینی و دژه‌مرۆیی له‌ جیهاندا ده‌بینن.
ئه‌م فلیمه‌ ڤیدیۆییه‌ به‌ڵگه‌یه‌که‌، ده‌یسه‌لمێنێ که‌ گه‌له‌که‌مان له‌ باکور له‌ ژێر ده‌ستی دڕنده‌ترین سیسته‌می دنیایی دا ژیان ده‌کا ، دواتریش به‌لگه‌یه‌که‌ بۆ هه‌موو ئه‌و بیرکۆڵ و نه‌فسنزم و جاشقه‌ڵه‌م و وڵاتفرۆشان که‌ بانگه‌شه‌ی کرانه‌وه‌که‌ی ئۆردۆگان ده‌که‌ن ده‌رهه‌ق به‌ دۆزی 25 ملیۆن مرۆڤ.
تکایه‌ ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌م فلیمه‌ ده‌کات با مناڵه‌کانیان نه‌بینن ، چونکه‌ کاریگه‌رییه‌کی زۆر قووڵ ده‌کاته‌ سه‌ر ناخیان.
ئێمه‌ ده‌مێکه‌ له‌ کوردستانپۆست پیلانه‌کانی حکومه‌تی ئه‌که‌په‌ ده‌بینین که‌ چۆن ده‌یانه‌وێت کێشه‌که‌ کاڵ بکه‌نه‌وه‌ و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵسوراوانی گه‌له‌که‌مان به‌کارببه‌ن.
PKK له‌ شه‌ری 2007 دا 8 سه‌ربازی به‌دیل گرت ، به‌ڵام دواتر وه‌ک پرینسپێکی مرۆڤدۆستانه‌ به‌ سه‌لامه‌تی و بێ ئه‌وه‌ی که‌رامه‌تیان بڕوشێنێت ئازادی کردن ، ده‌ له‌م فلیمه‌ ڤیدیۆییه‌ ببینن چۆن دوو گریلا که‌ له‌شه‌ردا بریندار ده‌بن ده‌یانکوژن و دواتریش به‌دوای خۆیان په‌لکێشیان ده‌که‌ن و به‌ پا ده‌جنه‌ سه‌ر سه‌ریان، چ ویژدانێک هه‌یه‌ ئه‌مه‌ی پێ قه‌بوڵ بێت ، ته‌نها هۆڤی و دڕنده‌ و خیانه‌تکاره‌کان نه‌بێت.
ده‌زگای ستانده‌ر له‌ جێگه‌ی هه‌واڵێکیدا باس له‌ باشی ئه‌ردۆغان ده‌کات له‌ چاو سوپا به‌ باشتری له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا ، شه‌رمه‌ بۆ پێگه‌یه‌کی ئاوا به‌راورد له‌ نێوان دووجه‌لادی کورد بکا و یه‌کێکیان له‌وه‌ی دیکه‌ به‌ باشتری دابنێت ، له‌وه‌ش سه‌یرتر که‌وتۆته‌ پێشبڕکێ  له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی خیانه‌تکار و ده‌ڵێت: ئێمه‌ یه‌که‌م که‌سبووین ئه‌که‌په‌ و ئه‌ردۆغانمان پێش ده‌سه‌ڵات به‌ باشتر له‌ سوپای تورکیا دا قه‌ڵه‌م. پاش دیتنی ئه‌م فلیمه‌ پێویست ده‌کات "ستانده‌ر" له‌سه‌ری سه‌ره‌ و به‌ گه‌وره‌یی پۆزش بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ماڵباتی ئه‌و دوو شه‌هیده‌ بهێنێته‌وه‌.
فه‌رموون ئێوه‌ و بینینی فلیمه‌که‌:
http://www.firatnews.com/index.php?rupel=nuce&nuceID=19169

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە