پێشنیارەكەى حاكم شێخ لەتیف ...گەڕانەوەیە بۆ (حوكمى زاتى)!!...
Monday, 07/05/2012, 12:00
بنەماى (یەك دەوڵەت و دوو سیستەم) چین و ناوچەى هۆنگ كۆنگ كە جۆرێك سەربەخۆیى ئیدارى و ئابورى لە ژێر ناوى(ناوچەى هۆنگ كۆنگى ئیدارى تایبەت بە كۆمارى چینى میللى) پێكەوە بەستراون:
http://ar.wikipedia.org/wiki ئەمڕۆ ... حاكم شێخ لەتیف پێشنیارى سیستمێكى نوێ بۆ هەرێمى كوردستان و مامەڵەى حكومەتى مەركەز ، لەسەر ئەو ئاستە ئیدارى و ئابوریە هاوشێوەى ڕێكەوتنى چین و هۆنگ كۆنگ ،ڕەنگدانەوەى ئەو بنەمایە (یەك دەوڵەت و دووسیستەم) بۆ كوردستان لە ئەنجومەنى نوێنەران پێشنیار دەكات:
http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=9759&Besh=Hewal&Cor=1
ئەگەر پێگە و ستراتیژیەت و زمان ومێژوو چۆنیەتى دابەشبون و گرێدان و ڕێكەوتن بۆ دووپێگەى وەك چین و عێراق لەلایەك و هۆنگ كۆنگ هەرێمى كوردستان بكەین ، دەگەینە ئەو ڕاستیەى كە ئەم جۆرە بۆچونە گەڕانەوە و پاشەكشەى سەركردایەتى كوردە لە ئەزمونى ئێستاى هەرێم بەهەموو چاك و خراپێكى ئەم دەسەڵات و ئیدارەیەى كە ئێستا هەیە، لەئەگەرى ڕازى بون بەو پێشنیارە!!...
ئەگەر چى دەستورى عێراقى نوێ(2005)لە دەقى مادەى (117)/یەكەم هاتوە(ئەم دەستورە لەكاتى جێبەجێكردنى ئیقرار بەهەرێمى كوردستان و دەسەڵاتەكانى كە هەیە وەك هەرێمێكى فیدراڵى هەژمار دەكات).
ئەشێ بزانین كاك حاكم ... ئایا لەبێ ئومێدیە بەم دەقە دەستوریە، گەیشتنە بەیەقین كە سەنتەرى بڕیار لە بەغدا لێوان لێو تا ئێستا كار بەم دەقە ناكات؟!...
بڕوابونە بەوەى كاك حاكم... كە زەرەر لەنیوەى بگەڕێتەوە؟!...
ئەگەر فیدراڵیەكە ئاستەم و ئاستەنگى بەتەغار لەبەردەمدا هەس، ئەوا باشترین حاڵەت ئەوەیە كە كاك حاكم بە (سیستمێكى نوێ) دەیخاتە ڕوو ئەویش هاوشێوەى هۆنگ كۆنگە!!...
وەلێ ...بەهێزترو توندو تۆڵتر دەبوو... كاك حاكم بێ سێ ودوو بەسەراحەتەكەى خۆى كە هەردەم سڵ ناكاتەوە و بیوتایە:
خەڵكینە با بگەڕێینەوە بۆ (37) ساڵ لەمەو بەرو بە (حوكمەزاتیەكە) ڕازیبیین!!!...
دەنا ... ئەمە نەسیستمى نوێیە و نەسەربەخۆییە... ئەوە گەڕانەوەیە بۆ (حوكمى زاتى)!!!....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست