كه‌مال میراوده‌لی: ئه‌ندامانی پارتی‌و پاراستن درۆ‌و بوختانی ئه‌خلاقییان دژم بڵاوکردووه‌ته‌وه
Friday, 14/08/2009, 12:00
پ.هاوڵاتی
نوسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی د.که‌مال میراوده‌لی، رایده‌گه‌نێت كه دوو رۆژ پێش ده‌ستپێکردنی ده‌نگدان، له‌هه‌موو شار‌وشارۆچکه‌كانی هه‌رێمدا، ئه‌ندامانی پارتی‌و پاراستن چه‌نده‌ها وێنه‌و درۆ‌و بوختانی ئه‌خلاقییان دژی د. که‌مال له‌ناو خه‌ڵکدا بڵاوکردووه‌ته‌وه.
له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی د.که‌مال میراوده‌لی، كه كۆپییه‌كی بۆ هاوڵاتی نێرراوه، هاتووه"دوو رۆژ پێش ده‌ستپێکردنی ده‌نگدان زیاتر له 20000 پۆسته‌ری د. که‌مال له گه‌ڵ ئافره‌تێک که گوایه له‌فلاته‌که‌ی خۆی له‌هه‌نده‌ران مکیاجی بۆ ده‌کاو برۆی بۆ هه‌ڵده‌گرێ له هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌کی هه‌رێمدا بڵاوکرانه‌وه، ئه‌وانه‌ی بڵاویان ده‌کرده‌وه ئه‌ندامانی پارتی و پاراستن بوون و له دوو شوێن گیراون و ئاشکرا بوون".
هه‌روه‌ها هاتووه"له‌گه‌ل وێنه‌کانیشدا ئه‌ندامانی پارتی و پاراستن چه‌نده‌ها درۆ‌و بوختانی ئه‌خلاقییان دژی د.که‌مال له ناو خه‌ڵکدا بڵاوکردۆته‌وه".
له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وكراوه كه ویَنه‌کان ته‌نیا یه‌کێكیان راسته‌و بریتییه له‌دانشتنی د. که‌مال له به‌ر ئاوێنه کاتێ خوشکێک تۆزی قژی سه‌ری بۆ رێک ده‌خا‌و ئه‌وانه‌ی تر که گوایه برۆی هه‌ڵده‌گرێ دروستکراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "شوینه‌که بینای knn ه له‌سه‌ر گرده‌که نه‌ک له‌نده‌ن، سی رۆژ پێش ده‌نگدان د.که‌مال له knn چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کراو ئه‌و وێنانه له knn گیراون، که داوایان له د. که‌مال کرد بچێ تۆزێ سه‌رو رووی بۆ جاوپێکه‌وته‌که باش بکا‌و خوشکه‌که له ژوورێکی بچوکدا چاککاکرییه‌که‌ی بۆ کردووه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌و وێنانه‌ی له‌لا‌یه‌ن پارتی‌و پاراستن ه‌وه بڵاوکراونه‌وه، سێ له‌قته‌یان به‌کۆمپیوته‌ر بۆ زیادکراوه گوایه د.که‌مال ده‌موچاوو برۆی هه‌ڵده‌گرێ.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی د.كه‌مال میرواده‌لی، له‌به‌ننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه "به‌داخه‌وه هه‌ر چه‌ند هه‌وڵێکی زۆرماندا كه‌ناڵی knn به‌دواداچوونی ئه‌م کاره بکه‌ن و دوو ده‌قیقه‌ش مه‌جالی د. که‌مال بده‌ن تا روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌م باره‌وه پێشکه‌ش بکا، به‌ڵام رێگه نه‌درا".
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا، ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه د. که‌مال سکاڵای یاسایی‌ی دژی مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی پارتی‌و کاندیدی رکه‌به‌ری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له دادگا تۆمارکردووه، هه‌روه‌ها دژی خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر و له‌ده‌ره‌وه‌ش له‌داداگاکانی جیهانیدا به مه‌به‌ستی پاراستنی سومعه‌ی ئه‌و خوشکه‌و قه‌ربووکردنه‌وه‌ی داوای یاسایی له سه‌ر بارزانی و رۆژنامه‌ی هه‌ولێر تۆمار ده‌کا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست