کراسە خوێناویەکەی ئاسۆس هەردی بەرنە مۆزەخانەی نیشتیمانی
Wednesday, 31/08/2011, 12:00
نامەوێ لێرەدا قسە لەسەر خودی کاك ئاسۆس بەکەم چونکە زۆربەمان ئاشنایین بەهەردی بەڵام ئەوەی جێی قسەکردنە تیرۆری قەلەم وتیرۆری جەستەو فکری ئاسۆسەکانە ئێمە ساڵانێکە ئاشنایی بەم دەستەڵاتە مافیاوچەتەگەراییە کەلەباشوری کوردستان حاکمن بەڵام زۆرن ئەو قەڵەم فرۆشانەی کەپاساویان بۆ ئەم دەستەڵاتە مافیایە دەهێنایەوە دیموکراسی وئازدی قەڵەم ئازادی ڕادەڕبڕینیان لەبازارەکانی حیزبدا پێدەفرۆشتینەوە بەڵام خۆشبەختانە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتەکەی زۆنەی سەوز دەستەڵاتەکەی خۆی بەمافیا ناوزەند دەکات بەڵی منیش دەلێم ئیوە مافیان ئەگەر وانیە کوابکوژەکانی شێخ ستار وسۆرانی مامە حەمەوسەردەشت تۆبڵی هەمووئەمانە بەڕێکەوت بێ بکوژەکانیان غائیبن ئەگەر مافیانیین چۆن تیرۆرستێک یان چەند چەتەیەکی نەخۆێندەوار بەماشاێنێکی بێ ژمارە لەشاڕی سالمدا ولەڕۆژی عارفەدا لەبەردەم پیاوەکانی ئاسیش وپۆلیس تاندا گورگ ئاسا پەلاماری قەڵەمە هێدێیەکەی شارەکەی مەولەوی پێرەمێرد وگۆران دەدەن .
کراسەخوێناویەکەی ئاسۆس چی پێوتین .
ئەو پێ ووتین ئەوی نیشتیمانێکە لەترس لەتۆقاندن لەتیرۆر لەوێندەرێ پاراستنی نەخۆێندەوار دەزگا وچەقۆکێش وڵات خەڵاتانی خوێن دەکەن ئەوان هەتیوەکانی موحسین نن ئەوان لەئەزەلەو تیرۆری ئازادی تیرۆری قەڵەم دەکان ئەوان کوڕانی فەلاقە و 17 شوباتەکانن ئەوان فراکسیونی بچوک ننین برای جامەنەی سوری بەسوڕ ئێوە نەبوون نەبەزتان لەقەڵاو سەردەشت کرد ئێوەنەبوون ڕێبین تان فەلاق کرد ئیوەنەبوون ڕێژوان وگەرمیان وزمانکۆتان لەوتن خست چ فراکسیۆنێکی بچوک هەیە لەئێوارەیەکی جوانی سه هۆلەکەدا پەلاماری هەردی بدا کراسەکەی هەردی پێ وتین بڕۆن لەئەلبومی نیشتیماندا هەموو ڕابردووم بسڕنەوە دیوانەکانم لەکتێبخانەکانی ئەواندا بسوتێنن بەشیعرەکانم تێکەڵ بەئاوازەکانیان نەکەن ئەوانە نامۆن بەنیشتیمان بەخاک بەئازادی کراسە خوێناویەکی ئاسۆس پێ وتین هاوڕیان نا باوەڕمەکەن ئەمانە کراسەکەم خوێناوی دەکەن دوایش بۆ کراسەکەم دەگرین ئەمانە زۆر هەوڵیاندا کراسەکانمان بکڕن زۆر هەوڵیاندا وەک حەمەسەعی ومەهابادەکان و لەبازاڕەکانی سەرۆک حیزبدا کراسەکانمان هەڕاج فرۆش کەین بەڵام ئێمە کراسەکانمان بەخشیە سەردەشت و سۆرانەکان کراسەکەی هەردی پێ وتین بڕۆن هەموو شەهیدانی زیندان بانگێژ بکەن بۆ مەیدانی ئازادی نیشتیمانەکەم سبەی کەرنەڤاڵی ئازادیە کراسە خوێناویەکەی ئاسۆس بەڕێ دەخەین بۆ ئەمەنە سوورەکە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست