" جوانی "
Wednesday, 23/04/2014, 12:00
1591 بینراوە
شینایی ئاسمان كه خۆری پێوه ..
سه‌وزی ڕوی به‌هار
ده‌می كازیوه ..
قه‌ڵبه‌زه‌ی چه‌م و
كانیاوی ده‌م شی‌و
له ناویا زیخی ، ڕوو جوانتر له زیو ..
باڵی تێوه‌ردا
چۆله‌كه‌ی بچوك ..
شانه‌یكا په‌ڕی
جار جار به ده‌ندوك ..
پۆل پۆل كچانی
گۆزه له‌سه‌رشان
بێن به‌دوای یه‌كدا
وه‌ك مه‌لی ئاسمان ..
قریوه قریوی
قوڵته له‌سه‌ر به‌رد ..
ڕاكه‌ی چاپووكی
كه‌روێشكی نێو هه‌رد ..
تریفه‌ی مانگی شه‌و دوای ئێواره
چۆن له قوڵایی ، ئه‌ستێركدا دیاره ..
جوانی فرمێسكێ ، ڕشتت ئه‌مجاره
ده‌بێ ئاونگ بێ !
وا جوان له‌سه‌ر ڕوی
گۆنات دیاره ..
به‌هێنده‌ی جوانی ، ئه‌مانه و زیاتر
جوانی له ناخ و ڕوت ئاشكاره ..