کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ووڵاتێكدا ناژیم سەرۆكەكەى تاڵەبانى بیت

Thursday, 11/11/2010, 12:00



سەرۆكى خائین زادە مەسعود بارزانى كە دەڵێ ئیمەى كورد ناتوانین لە ووڵاتێكدا بژین كە سەرۆكەكەى كورد نەبیت ,وە كاندیدى ئیمە بەس تاڵەبانیە , ئەمە ى مەسعودى خائین ئەیڵێ نە بۆ كوردە و نە بۆ تاڵەبانیە , ئەمەى مەسعود ووتویەتى تەنها لەبەر ئەوەیە بە هاتنەوەى تاڵەبانى كورسیەكەى مەسعود دەكەوێتە مەترسیەوە , چونكە ئەمە خاڵێكى ڕێككەوتنە ستراتیژیەكەى بەینیانە , جەلالى خائینیش كە بە ئەمریكا ئەڵێ ئەگەر كاك مەسعود ڕازى بیت من ئامادەم واز لە سەرۆك كۆمارى بهێنم ئەمیش بۆ حسێن نیە بۆ هەریسەكەیە , ئەمە ڕاستى ئەو مەسەلەیەیە , نە مەسعود بۆ كورد وا دەكات و نە تاڵەبانیش ئەوەندە ڕێز لە مەسعود ئەگرێ , چۆن حكومەت و پەرلەمان دوو ساڵ دوو ساڵە , سەرۆكایەتى هەرێمیش هەر وایە , تاڵەبانى بە ئەمریكاى ووتوە ئەگەر بچمەوە بۆ كوردستان , ئەبێت مەسعود دوو ساڵ سەرۆكایەتى هەرێمم بداتێ , كە ئەڵێ ئەگەر مەسعود ڕازى بێت , مەسعودیش قەت بەمە ڕازى نابێت , واز لە مارەیى حەمایل خانى دایكى بهێنێت واز لە و كورسیە ناهێنێ , چونى نێچیریش بۆ تاران بۆ لاى ئێرانیەكان هەر بۆ ئەم مەسەلەیەیە , یان تاڵەبانى ڕازى بكەن باسى ئەم شتە نەكات , یان ئێران داوا لە شیعەكان بكات تاڵەبانى بكەنەوە بە سەرۆك , چونكە سەرۆك هەر لە قەدو باڵاو وورگى زلى تاڵەبانى جوانە , مەسعود نایەوێت جارێكى تر گورنەتەڵە بێتەوە كوردستان , بە هاتنەوەى ئەو كێشەكان زیاد ئەكات , ئەو كاتەش فشارەكان بۆ مەسعود زیادئەبێت , ئەبێت دوو ساڵ سەرۆكایەتى هەرێم تەسلیم بكات , ئەى چى لە تاڵەبانى بكات , خۆ تاڵەبانیش بە هەموو ئیشێك ڕازى نابێت , بۆیە ئەم شینەى مەسعود ئا لەوەوە سەرچاوەى گرتوە , كوڕینە توخوائێوەش پێكەنینتان بەم قسەیەى مەسعود نایەت , ئاخر سەرۆكێك لەوەتى هەیە هەر جاش بوە , لەوەتى هەیە كورد كوژ بوە , ئاشبەتاڵ چى بوە , خائین و خۆ فرۆش بوە , 31ى ئابی كرد , سوپاى توركیاى هێنا , شەڕى هەموو كوردیان كرد , دزى دنیایان كرد , كەچى تازە بیر لە كورد ئەكەنەوە و لەو عێراقەدا ناژین سەرۆكەكەى كورد نەبیت , كام سەرۆكەش ئەو سەرۆكەى هاوشان و هاو خائین و هاو پیشەى خۆیانن , قەل بە قەلى ووت بڕۆ بەو لاوە , مەسعود بارزانى خائین زادە خەمى كوردێتى و ئەڵێ عێراقێك سەرۆكەكەى كورد نابێت ناتوانین بژین , بەڵام تا سەدام مابوو ئەو عێراق و سەرۆكەكەى زێڕ بوون , تا سەدام مابوو ئەو خائین زادەیە ئامادە بوو دەست بخاتە دەستیەوە و داواى لێ بكات هەولێرى لە جەلالیەكان بۆ ڕزگار بكەن و بە ئاڵاى زەردو ڕووى ڕەش و جامانەى سورەوە مال بە ماڵى هەولێر و كۆڵان بە كۆڵانى هەولێر پێش حرس جمهورى بكەون , بەڵام ئێستا لەو عێراقە ناژین , كە سەدامى تیا نەماوە , هە قە ئێمەش پڕ بە دەممان هاوار بكەین و بڵێین ئێمەش لە ووڵاتێكدا ناژین تاڵەبانیەكى خائین سەرۆكى بێت , بڵێن لە هەرێمێكدا ناژین مەسعود سەرۆكەكەى بێت, ئەمە شەرمەزاریە بۆ هەموومان ئائەمانە سەردارو حاكم و سەرۆكمان بن , مەسعود دوبارە جاشیەتیەكى تریشى كرد , ئێوە سەیر بكەن , عەرەب كوردى ناوچە دابڕاوەكان دەر ئەكات , كەركوك دوبارە تەعریب ئەكرێتەو ە , جەلاولاو خانقین و دیالە كوردى تیا نەما , لە هەموو ئەو شوێنانەى عەرەب حاكمن بە سوننە و شیعەوە كورد حاڵى خراپە , كەچى مەسعود دێت ئەو عەرەبانەى ئێستا و كۆنیش خەریكى تەعریب بوون دژى كورد بوون , دەهێنێتە هەولێرو ڕێكیان دەخات , ئەمە ناوى چیە جاشایەتى نیە , ئەى چیە , ؟ ئاخر تۆ مەسعود نیوەى كورد بە قسە ت ناكات , ئیتر بۆ بە ناوى كوردەوە قسە ئەكەیت , ئاخر تۆ ماڵى كوردت بۆ ڕێك ناخرێتەوە چیت داوە لە ماڵى عەرەب , تۆ لێرە دیكتاتۆرو خائین و دزو گەندەڵێت , بڕوات بە دیموكراتى نیە , داواى دیموكراتى چى بۆ عێراق دەكەیت ,كەس بۆى نیە بە ناوى منەوە قسە بكات , منیش پێم خۆش سەرۆك كۆمار كورد بێت بەس خائین نەبێت , بەس تاڵەبانى نەبێت , بۆ هەرێمیش هەروەها .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە