کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم یان نوێنه‌رو میتی تورکیا سه‌فین دزه‌یی

Wednesday, 19/12/2012, 12:00






سه‌ره‌تای کۆچ ڕه‌وه‌که‌ی ڕاپه‌ڕینی کوردستانی باشوور خه‌ڵکی هه‌رێم ڕوویان کرده‌ کوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات به‌ره‌و چه‌ند کۆمه‌ڵگایه‌ک و شاره‌کانی شنۆو نه‌غه‌ده‌و زێوه‌و ... .

له‌ شاری مه‌هاباد له‌ فه‌رمانگه‌ی پۆست و ته‌له‌فۆن که‌ ناسراوه‌ له‌ ئێران به‌ (موخابه‌رات) له‌ گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک‌ وه‌ستابوین چاوه‌ڕوانی نۆره‌مان ده‌کرد به‌رمان بکه‌وێت تا به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ له‌ گه‌ڵ خزمان بکه‌ین و سۆراغیان بزانین، له‌و‌ کاته‌دا چوار که‌س هاتنه‌ ژووره‌وه‌ یه‌کێکیانم ده‌ناسی که‌ ناوی مه‌هدی خۆشناو بوو وه‌ستای ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی ئاسن بوو له‌ شاری هه‌ولێر پاشان بوو به‌ جێگری پارێزگای هه‌ولێر ... پاش هه‌واڵ پرسینمان له‌ یه‌کتر، گوتی له‌ گه‌ڵ کاک سه‌فین دزه‌یی هاتووم له‌ خارج گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ده‌یه‌وێت قسه‌ له‌ گه‌ڵ براده‌ران بکات له‌ تورکیا بزانێت وه‌زعه‌که‌ چۆنه‌...... .

جه‌وله‌ی یه‌که‌می شه‌ڕی ناوخۆ سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له‌ شاری پاریس پایته‌ختی فڕه‌نسا به‌ هاوکاری سه‌رۆک میتران سه‌رۆکی فڕه‌نسای ئه‌و‌ کات کۆبونه‌وه‌ێکیان ئه‌نجامداو له‌ سه‌ر چه‌ند خاڵیکی ئاشکرا ڕێککه‌وتن و چه‌ند خاڵێکیش له‌ سه‌ر داواکاری سه‌رۆک میتڕان ده‌بوایه‌ به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌ تا کاتی خۆی دێت، که‌ بریتی بوو له‌ ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ به‌ بۆ کوردستانی باشوور.

به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌و مه‌ره‌که‌به‌ی(حوبر) که‌ پێ نووسرابوو هێشتان ته‌ڕ بوو ووشک نه‌بوه‌وه‌ (سه‌فین دزه‌یی) که‌ یه‌کێک بوو له‌ پیاوه‌کانی مه‌سعود بارزانی به‌شداری کۆبونه‌وه‌که‌ی کردبوو ده‌قی نووسراوی کۆبونه‌وه‌که‌ی دایه‌ ده‌ستی میتی تورکیا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان.

ئه‌وه‌ بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رۆک میتڕان سه‌رۆکی فڕه‌نسا دوور بکه‌وێته‌وه‌ له‌ دۆسه‌ی گه‌لی کورد.

له‌ کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ بڕیاری مێتی تورکیا سه‌فین دزه‌یی کرا به‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ که‌ هه‌ستیارترین وه‌زاره‌ته ‌و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆی به دوا ڕۆژی ڕۆڵه‌کانی میلله‌ت و جگه‌رگۆشه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌‌.

ئێستاش به‌ بڕیاری میتی تورک سه‌فین دزه‌یی کوڕه‌ به‌ وه‌فاکه‌ی تورکیاو زاوا خۆشه‌ویسته‌که‌یان بوو به‌ ووته‌ بێژی ڕه‌سمی حکومه‌تی هه‌رێم تا تورکیا له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و جوله‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بێت، تا له‌ نزیکه‌وه‌ بزانن چ ده‌گوزه‌ری له‌ کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم، تا له‌ نزیکه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م حکومه‌ته‌ ده‌ستکرده‌ی خۆیان بکه‌ن و به‌ مۆبایل له‌ ئه‌نقڕه‌وه‌ په‌وه‌ندیان له‌ گه‌ڵ دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌ن هه‌بێت. ‌




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە