چەمكێكى تر لە گەندەڵیەكانى كارەبا!
Sunday, 01/04/2012, 12:00
بێ درێژە دان وباس و خواس چونكە زۆر لەسەر كارەبا و وەزیرە گەندەڵەكەى نوسراوە و هەرچى پێبوترێت هێشتا كەمە و ئوقیانوسى گەندەڵى هێشتا پڕە .. لە دوا كردارى نەشیاو و پڕلە پێچ و پەنایدا ئەوە بوو هەردوو ویستگەى (29مێگاواتى) هەولێر و دهۆك پاش ئەوەى كە باش سەریان قەبڵاند بۆ پارتى درا بە كرێ بە كۆمپانیایەكى لوبنانى (ME) بەڵام ویستگەى (29 مێگاواتى) سلێمانى لەبەر ملەملانێى حیزبى مایەوە و نەدرا بە هیچ لایەك چونكە (كۆمپانیاى بەندێر) كە (شێخ جەمال)ى موزیع بەڕێوەى دەبات نرخى لەوان باشتر بوو بەڵام لەبەر ئەوەى كە ناوبراو یەكێتیە و مقبول نیە بیدرێتێ ... تەنها ویستگەى سلێمانیان هێشتەوە دواى نزیكەى ساڵێك بە گرێبەستێكى شەق و شڕ كە كۆمەڵێك بڕگەیان داناوە خۆشیان نازانن چیە ؟!!! ئەمە ماوەى سێ مانگیشە گرێبەست كراوە و ویستگەكەیان ڕادەست نەكراوە و هەر دەیهێنن و دەیبەن و لە لایەكى ترەوە بە كادرى كارەبا كار دەكەن ، كە ئەمە لەخۆیدا پێچەوانەى ڕێنماییەكانە و نابێت هیچ بكەن تا ویستگەكەیان بە فەرمى ڕادەست دەكرێت ... وە بەپێى نوسراوى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (430) لە 14/2/2012 كە (وێنەیەكى هاوپێچە) ئیجرائاتى یاسایى دەكرێت بەرامبەر بەو فەرمانبەرحكومیەى كە كار دەكات لەگەڵ كۆمپانیاكاندا ... جەنابى وەزیرى كارەبا خۆى گشتاندنى بۆ ئەم نوسراوە كردووە و خۆشى چاوپۆشى لەو فەرمانبەرانە دەكات و ڕێگەیان پێدەدات كە كار بۆ كۆمپانیاى بەندێر بكەن كە ئەوان فەرمانبەرن .. ئێوە خۆتان ببنە حەكەم و ئەوە ببینن بە چاوى خۆتان بزانن تا چ ڕادەیەك (حاجى یاسین ماوەتى) وەزیر چى دەكات و چۆن گەندەڵییەكانى پێڕەو دەكات و كاریش بە نوسراوى سەرۆكایەتى هەرێم ناكات و ئیعتیباریشى بۆ دانانێت....
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست