پارتی و پاراستن تاوانبارەکان لە کوردستان دەرباز دەکەن و زۆربەی ژنە بەرپرسەکانیش بە ڤیزەی فەڕەنسی بۆ ئەوروپا دەنێرن
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
رۆژی 2011/03/07 بە فڕۆکەیەکی تایبەتیی لە هەولێرەوە زۆربەی ئەو تاوانبارانەی کە لە لقی چواری پارتی لە سلێمانی، کەوتنە تەقەکردن و دەسترێژکردن لە لاوانی گەنجانی سڤیل و بێ چەک، ئەو تاوانبارانە هەموویان رەوانەی ئەردەن کران، ئێمەکە ناوی چەند کەسێکیانمان بڵاوکردەوە، زۆر ناوی دیکەشمان لەلا ماوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان لەسەر دەکرێت، هەروەها ناوەکانیان بۆ لایەنێکی پەیوەندییدار بە کەیسی تاوانکاران نێردراوە، تا لە رۆژی خۆیدا دەستگیربکرێن.
سەرچاوەکەمان باوەڕپێکراوێکی نێو پاراستنە، ئەم هەواڵەی بە کوردستانپۆست راگەیاند، زۆربەی ئەو ناوانەی خوارەوە ئیستا رەوانەی ئەردەن کراون، هەندێکی دیکەشیان لە تورکیان، سەرچاوەکە رایگەیان کە هێشتا هیوا ئەعمەد موستەفا لە کوردستان ماوەتەوە و چارەنووسی دیار نییە و نازانرێت چی بڕیار داوە.
ئەمە بەشیکە لەو ناوی ئەو بکوژانەی کە تاوانبارن بە رەشکوژییەکی سلێمانی:
1- هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا (به‌رپرسی لقی چوار).
2- سه‌باح هه‌ورامی (ئاسایش).ده‌ڵێن دیسان ناویشی ئاواتی خانمه تێبینی: ئه‌م که‌سه (سه‌باح هه‌ورامی) گۆرانیبێژ نییه.
3- وریا حه‌مه ساڵح (ئاسایش) له گه‌ڕه‌کی ئازادی له سلێمانی داده‌نیشێت.
4 - شه‌مال عه‌لی گومرگ (به‌رپرسی ئاسایش).
5- محه‌مه‌د شێخ عه‌لی به‌رزنجی.
6- سه‌رحه‌د قادر قه‌ره‌وه‌یسی.
7- حه‌سه‌ن جه‌باری.
8- ئاری هه‌رسین (به‌رپرسی راگه‌یاندن).
9--سه‌روه‌ری فه‌تاحی سه‌مه‌ن (ناسنامه‌ی هۆڵه‌ندی هه‌یه).
10- به‌ختیار شێخ ساڵح (یه‌کێکه له‌وانه‌ی که به بی که‌یسی ده‌ستڕێژیی کرد)
11 - شه‌ماڵی قاله منه‌وه‌ر (پاراستن)
-12حه‌سه‌ن عه‌به‌ی قیروان
13 - ئه‌رشه‌د عومه‌ر ئه‌حمه‌د کلالی (به‌رپرسی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی) ئه‌و رۆژه به چه‌که‌وه له‌وێ بووه. له سه‌ر تاوانی تر ناوی له دادگا هه‌یه، پارتی نایدات به ده‌سته‌وه
14 - تارق ....له (کارگێری)یه
15 - عه‌دنان عه‌سمان (پاسه‌وان) یه‌کێکه له‌وانه‌ی که چه‌کی پێ بووه
16 - کاروان (مولازمی پاراستنه) ده‌چێته ناو خۆپێشانده‌ره‌کان له دواوه ته‌قه‌یان لێده‌کات.
لەلایەکی تریشەوە پەیامنیرمان لە پاریس ئاگاداری کردینەوە کەوا لە رێگای ڕێکخراوی په‌نابه‌ران کوردستانپۆستیان ئاگادارکردۆتەوە، کە چه‌ند ڕۆژێکه، ژمارەیەک لە ژنه بەرپرسەکان به ڤیزه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕویان کردۆته ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌نداو فه‌رەنسا و نه‌مسا، خۆیان و منداڵیان دێن.، له‌وه ده‌چێت بەرپرسەکان له‌سه‌ر پێ بن بۆ ڕاکردن ئەوەی جێگای سەرنجراکێشانە بۆ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە کە دەڵێن ئەم خێزانە کوردانە پاره‌ی باشیان پێیه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست