کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیرین حەفید داواكارى گشتى لە دادگاى هەڵەبجە, كێ بانقەكەى هەڵەبجەى تاڵانكرد لە ساڵى 1988؟

Tuesday, 14/04/2009, 12:00


(لە كوێ دیوتانە حاكمێك دوو زیندانى ئافرەت بەربدات لەبەرامبەر سێكسدا,دواتر بكرێتە نائیب مودەعى عام و هەموو حاكمەكانى ترى ووڵات لێى بێدەنگ بن!)

لە ژمارە 87 گۆڤارى لڤین بابەتێكى تێدایە كە باس لە تاڵانكردنى بانقەكەى هەڵەبجە دەكات ,لەو ڕاپۆرتەدا باس لە وە دەكات چەندین بەپرس و پێشمەرگە دواى كیمیاویبارنكردنى هەڵەبجە دەستیانكردووە بەتاڵانى و دزى و راو ڕووت كردن,ئەوەى لە گۆڤارى لڤیندا بڵاو بووەتەوە شتێكى تازە نییە و 21 ساڵە ویردى سەرزمانى هەموو هەڵەبجەییەكە و هەموو ساتێك لە ناو هەموو كۆڕو كۆبوونەوەیەكدا ڕۆژانە باس دەكرێت و دەوترێت,بەڵام ئەوەى لڤین و پەیامنێرەكانى كردوویانە تەنها ئەوەیان بۆ زیاد كردوە كە ئەم باس و خواستیەیان گواستۆتەوە بۆسەر كاغەز ,ئەمەش بۆخۆى گەورەترین كارێكە كە كراوە و بۆ مێژوو نەوەى نوێ دەمێنێتەوە و ڕابردووى پێشمەرگەو بەرپرسە دزەكانمان بۆ ئاشكرا دەكات .
تۆماركردنى داواى یاساى لەسەر د.فائیق گوڵپى ڕاستگۆو حق بێژ هیچ نییە جگە لە كۆتا پەلەقاژەیەكى مەرگى دەستەڵاتى قێزەونى كوردى ,تۆماركردنى داواى یاسایى لەسەر گۆڤارى لڤین و عیرفان ئەحمەدو هونەر حەمە ڕەشید و نزار ناشان هیچ نییە جگەلە وەرقە دۆڕاوەكانى دەستەڵاتى بۆگەن و عەقڵ سستى بەرپرسان جاش و نۆكەرەكانیان.

زۆربەى زۆرى دادگاكانى كوردستان بۆگەنیان كردووە و لە زێراب بۆگەنترن و داواشم لە خەڵك ئەوەیە كە ئەگەر چوونە دادگاكانى كوردستان یان لە نزیكیانەوە ڕەت بوون ئەوا دەست بگرن لە لوتانەوە بۆ ئەوەى بۆگەنى دادگاكان مێشكتان پوچ نەكاتەوە هەروەك مێشك پوچى زۆرێك لە حاكمەكانى ئەم ووڵاتە ,حاكمەكانیش نۆكەرو بەكرێگیراوى بەرپرسانن زۆرێك لە بەناو حاكمەكانى كوردستان یان پەروەردەى دەستى بەعسن و بەعسى بوون كاتى خۆى ,یان حەبى زەردوو سەوزیان قوت داوە و بۆیە كراونەتە حاكم ,لە هەموو كوردستاندا بەدەگمەن حاكمێكت دەست دەكەوێت خۆى و ویژدانى نەفرۆشتبێت.


ئەوەى من دەمەوێت لەم وتارەدا لەبارەیەوە بدوێم داواكارى گشتى (مودعى عام) لە دادگاى هەڵەبجەى شەهید كە ناوى(شیرین حەفید)ەلەو دادگایە بەناو وەك پارێزە و وەرگرەوەى حەق و مافى خەڵكى هەڵەبجە دەوام دەكات و مانگانە جەردەیەك پارە وەردەگرێت بە ئێوە بناسێنم,لە هەمان كاتدا شیرین حەفیدیش بەئیش و كارەكانى ئاشنا بكەم .
هەتا ئێستا ئەم داواكارى گشتیە بە بێدەنگى لێى دانیشتووە و چاوەڕوانى ئەوەیە بەرپرسێك گەندەڵێًك,دزێكى دەستەڵات سكاڵا لەسەر ڕۆژنامەنوسێك قەید بكات و ئەمیش خۆى بباتە پێشە و بڵێت حەقى عامى لەسەرە ,لەلاى ئەم خانمە تەنها ئەمەیە ئیش و كارى داواكارى گشتى ,من گومان نییە كە ئەم خانمە نازانێت ئیش و كارى داواكارى گشتى چییە؟
داواكارى گشتى لە هیچ شوێنێك ئەگەر ئیشى نەبێت ئەوا لە هەڵەبجە شیشى زۆر و مەسەلەى زۆر هەیە كە ئەو خۆى بخاتە ناوى ئیش و كارەكانى خۆى جێبە جێبكات,من لێرەدا تەنها پرسیارێكى لێدكەم ئایا ئەو موچەیەى وەری ئەگریت لەبەرامبەر چیدایە؟


دزینى ماڵو سەروەت و سامانى هەڵەبجەییەكان لە ساڵى 88 بە شێوەكى گشتى و بانقەكەى هەڵەبجە كە زیاتر لە 780 هەزار دینارى سویسرى ئەو كاتى خەڵكى هەڵەبجە تێدابووە بەڵام لەلایەن بەرپرسانى ئەوكاتەى هەڵەبجە و دزراوە و لەگەڵ ئەوەشدا وەك شایەت حاڵەكان دەیگێڕنە و ناوى چەنید كەس هێنراوە كە ئەو كارەیان كردووە ,بەڵام داواكارى گشتى لە دادگاى هەڵبجە دەبێت پێمان بڵێت كێ ئەو پارەیەى دزیووە و كێ دەستى ژن و كچانى هەڵەبجەى بڕیوە بۆ بازنەكانى.
بۆیە لێرەوە پێویستە هەموو خەڵكى هەڵەبجە هەڵوێستیەك بكەن و تێكڕا شیرین حەفید كە بە حساب داكۆكیكەرى مافى گشتیە ناچار بكرێت كە بەدواى ئەو مەسەلەیەدا بچێت ئەگەر نا ناچار بكرێت كە بنێردرێتەوە بۆ ماڵ چونكە ئێمە پێویستمان بە كەسانێك نییە كە هیچى لێنەیەت و لەسەر كورسیەكەى دانیشتێت و مانگانە جەردەیەك پارە بخاتە باخەڵكەیە و بەبەرچاویەوە ڕۆژانە شارێك هەتك بكرێت و گەندەڵى تیا بكرێت و پرۆژە سەقەتەكانى ببینرێت,ئەگەر هەر هیچ نازانێت ئەوا من لە نوسراوێكدا بە خاڵ و بە دەستنیشانكردنى شوێنەكەیى و جۆرى گەندەڵى و دزیەكەسى 30 گەندەڵیم پێشكەش بە دادگاو جەناى كردووە .....

ئەبێت شیرین خان ئەوە بزانێت مێژوو شەرم لەكەس ناكات وئەگەر بەردەوام بیت لەو كەمتەر خەمیەت ناوت دەڕاواتە ڕیزى ئەوانەى خیانەتیان كردووە لە هەڵوبجە بێدەنگى تۆش لە ئاست ئەو هەموو دزى و گەندەڵییەى كە لە خەڵكى هەڵەبجە دەكرێت تاوانە و هیچى كەمتر نییە لە تاوانى ئەوانەى دزى و گەندەڵیەكان دەكەن.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە