كاتى دەرخستنى گەندەڵیەكانتان هاتوە ! وەڵامێك بۆ زنجیرە شەكرشكاندنەكانى علوج جوندیانى .
Thursday, 30/04/2009, 12:00
1497 بینراوە
بەشى دووەم (2)
علوجەكەى جوندیانى بۆ ئەوەى راستى و جەوهەرى كێشە گەورەكە (كە خۆى لە سنوردانان بۆ تاكڕەویەكانى تاڵەبانى لە بریاردان و لێدوانە سەیروسەمەرەكانى و چۆنیەتى پەیوەندى بەستن و پلەو پۆست بەخشین و سەرچاوە و بڕى داهات و لاى كێ و چۆن و لەكوێ هەڵگیراوە و چۆن سەرف ئەكرێ ....تاد) لەبیر خەلك و كادیرانى یەكێتیی بەرێتەوە خۆى لەم بابەتە گرنگانە دەدزێتەوەو راستەوخۆ دێتە سەرئەنجامەكان و لە ئاكامدا شەكرشكاندنەكانى ئەنوسێ ! لەكاتێكا زۆربەى ئەندامانى مەكتەبی سیاسی ئەوسا بە كاك كۆسرەت و د. بەرهەم ساڵحیشەوە لاریان سەبارەت بەم خاڵانە نەبوە و لەگەڵ جێبەجێكردنى دابوون هەروەك لە نامە (10) دە خاڵیەكەى رۆژى 24/10/2004ى د.بەرهەم ساڵح بۆ تاڵەبانى ناردوە شاهیدى زیندوى راستى و دروستى پرۆژەكەو ئەو رێژە زۆرە نیشان ئەدا كە پشگیریان لەو پرۆژەیە كردوە ! دواتریش هەریەك لە كاك (عیماد وحمە تۆفیق وئەرسەلان و مەلا بەختیار ودلێرى سەید مەجید) پڕۆژەیەكیان پێشكەش كرد و لە زۆر شوێنى ئەو نوسینەدا باس لە چاكسازى و دیموكراتیزەكردنى ریزەكان و شەفافیەتى دارایی وگرنگى و گەرانەوە بۆ مەكتەبی سیاسی لە بڕیاردان و تەبایی و پەیوەندى نێوان كاك نەوشیروان و تاڵەبانى كراوە و لە زۆر جێگەى تردا جەخت لە وتە و پرۆژەكەى كاك نەوشیروان و هەڤاڵەكانى كراوە تەوە ! هەموو ئەم بەڵگەو بابەتانەى ئەوسام بۆیە ئێستا هێنایەوە گۆڕێ بۆئەوەى ئەوە دەركەوێ ئاخۆ ئەوە كێشەى شەخسى كاك نەوشیروانە یاخود كێشەى یەكێتییە كە بڵاوبوونەوەى گەندەڵى و ناعەدالەتى و نەبوونى شەفافیەت و تاكڕەوى خودى تاڵەبانی بۆتە كرمى دارو رۆژ دواى رۆژ داربەڕووى یەكێتتى رزاند و رەگ و ڕیشەى ناوخاكەكەشى بە گاسنى دووبەرەكى و تاكرەوى خۆى و بنەماڵە بازرگانە چاوتێر نەبووەكەى وشك و بێگیان كرد ! ئێستا بالەعلوج و پیاوەگرگنەكانى دەربارى تاڵەبانى و بنەماڵەكەى بپرسین : هێرۆ و شاناز ، ئاراسى شێخ جەنگى و قوباد چ پلەوپایەیەكى حزبى باڵایان هەیە و ئێمە نەیزانین ؟ لەكاتێكا ئەڵقە پێكەوە گرێدراوەكەى بنەماڵەى خۆسەپێنى تاڵەبانى پێك ئەهێنێ و چارەنووسی یەكێتیتان خستۆتە دەستى ئەمانەوە و سەرچاوە و بڕى داهات و كۆمپانیاكانى یەكێتیی و گرێبەستە وەبەرهێنانەكانى جگە لەئەوان كەستان نایزانن و ناشتوانن لێشیان بپرسن و جورئەت وزاتى ئەوەش ناكەن لاپەڕەى ئەم بابەتانەیان لەگەڵا هەڵدەنەوە چونكە ئەو پرسیارو بابەتانە لاى دیكتاتۆرەكان بەنزمى و بچووكردنەوەى دەسەڵات و شكۆمەندییان لێك ئەدرێتەوە و قسەكردن دەربارەیان بڤەیەوئەوە تەنها مافى بنەماڵەیە !دواى وەبیرهێنانەوەى هەموو ئەو راستیانە علوجەكەى جوندیانى ئەیەوێت خۆڵ بكاتە چاوى خەڵك وسەرنجى خەڵك وكادیرانى یەكێتیی بۆ لاى بابەتێك راكێشێ كە لە بنچینەدا هەڵە و كەموكوڕیەكانى لەدەق و ناوەڕۆكەكەیدا نەبوو بەڵكە ئەوە هەڵە و خۆدزینەوە و كۆسپە دەستكردەكانى ئێوە بوون كە پرۆژە چاكسازیەكەى خودى كاك نەوشیروانتان بەلاڕێدا بردو ئۆباڵى مێژووى و سەرنەخستنیشى وەكو ئۆباڵى دواڕۆژى یەكێتیی و چارەنووسەكەى هەر ئەكەوێتە سەرشانى تاڵەبانى و علوج و گەندەپیاوە هاوڕاو هاوبودەڵەكانى علوج .