کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەڵەبجەیەكان تورەن لە دیارنەمانى و ێرانكەرى شارەكەیان

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1506 بینراوە


دواى بڵاو بونەوەى هەڵهاتنى ئەو فرۆكەوانەى كەكیمیاى بەهەلەبجەدا كردوە لەدەستى ئاسایشى سلێمانى بێ گومانى لەلاى دانیشتوان و روشەنبیرانى هەڵەبجە دروست كردكە دواكەوتنى كەیسى هەڵەبجە لە دادگاى تاوانەكانى عیراق بۆكۆتاى سەرجەم دۆسیەكان دەستێكى سیاسى گەورەى لەپشتەوەبێت، چونكە كارەستى هەلەبجە بەدووەم كارەساتى جینۆساید هەژماردەكرێت چۆن دەكریت بخرێتە كۆتاى ،لێرەدا دەپرسم ئاخۆ تۆبڵێیت ئەوفرۆكەوانە لەلان سیاسیەكانى خۆمانەوە لەوسەردەمەدا بەكرێنەگیرابێت؟ یاخود وەك زۆرێك لەمەلەفدارەكانى زەمانى بەعسى ئەویش نەڵێت من لە ژێرەوە پەیوەندیم لە گەڵ فڵانە بەرپرسدا هەبووە یاخود ئیشم بۆ هین كردوە یان وەك مستەشارە ئەنفال چیەكان ئەیانەوێت وەك ئەوان داڵدەى بدەن و خانووسەیارەیان بۆدابین ،یان بەپلەى وەزیر ئەویش خانەنشین كەن.
دەرخستنى راستیەكان لیرەوە دەست پێدەكات بۆهەڵەبجە تاوەكوئیستا وێرانەیە؟ بۆهەڵەبجە تەنهالەشانزەى سێدا بیریان دێتەوە؟ بۆ ڕۆژانە لەبریندارانى هەڵەبجە دەمرێت و كەسیش مێشێك میوانى نیە ؟بۆ هەموودنیا داواى فریاكەوتنى بریندارانى هەڵەبجەیەتى و كەس لیان نابرسێتەوە؟ بۆخانوەكەى عمرى خاوەر تاوەكوئیستا كەلاوەیە خرابتریش بوەتە شوێنى زبڵدان؟! بۆچیى جەندان بۆچیتر ،گومانەكان لەوەدایە بۆدەبێت چەند مانگێك ئەو فرۆكەوانە هەڵهاتوە لەكاتێكدا كەدەبێت شاهیدى بدات و شەقامى كوردى و خەڵكى هەڵەبجە بزانیت گومانەكەلێرەوە گەورەتردەبێت كە شتێكى واگەورە ڕویداوە چۆن راگەیاندنەكان نەیان زانیوە لەكاتێكدا زانیار ناوماڵى بەرپرسەگەورەكانى ئەم حوكمەتە كوردیە دەزانرێت ،یاخود ئەمەش یاریكردنێكى ترە بەدۆسیەى هەڵەبجە وەك ئەوەى كەئێستا بەسەر دۆسیەى ئەنفالدا هاتوە لێرەوە بەبیرتان دێنمەوە هەڵەبجەو گەنجانى ئەوشارە لەسەردەمەكانى زۆر زوەوە سەلماندویانە كەزوڵم لەكەس قبوڵ ناكەن
بۆیە بەبیرتان دێنمەوە تورەیى هەڵەبجە وهەڵَەبجەیەكان لەخۆتان دورخەنەوەو راستیەكان بۆراى گشتى وهەڵەبجەیەكان بخەنە ڕووچیتر دەست وەرنەدەدریتە كاروباری دادگای تاوانەكان ..

ئارام نجیم
روژنامەنوس له‌ هەلەبجە

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)