چه‌ند نهێنیه‌کی شاراوه‌کانی کاره‌ساتی هه‌کاری
Wednesday, 30/06/2010, 12:00
ئیوارانێکی ڕۆژێکی هه‌ینی، وه‌ک هه‌موو دانیشتوانی شاری مالمۆی باشووری سوید، ڕووم له سه‌نته‌ری شاره‌که کرد، له ناوه‌ڕاستی شاره‌که‌دا کۆمه‌ڵێک کیژۆله و لاوی سویدیم دی به ئارمێکهوه، که‌له سه‌ر نوسرابوو(سه‌فه‌ر بۆ تورکیا مه‌که) له‌گه‌ڵ که‌لله سه‌ری سه‌ربازێکی تورکه فاشسته‌کان، که خوێن له ده‌ستی ده‌چۆڕا، له‌ته‌نیشت ئه‌و که‌لله سه‌ره‌وه سه‌ربازێکی ده‌ستخوێناوی که نه‌خشێندرابوو، وێنه‌ی (کرۆن) ێک پاره‌ی سویدیه، جگه له‌وه‌ش وێنه‌یه‌کی فۆتۆگرافی که گه‌وره‌کرابوو، وێنه‌ی خێزانێکی کوردی باکوربوو، که له‌به‌رده‌م خانوه سووتاوهکهیاندا بۆ که‌سێکیان ده‌گریان که بێڵێکی جوتیاری لهبهردهستیداکهوتبوو.
ڕاسته‌یه‌که‌ی وێنه‌کان خۆیان به‌بێ ده‌نگی(وه‌ک فلیمه بێده‌نگه‌کانی چارلی چاپلن) باسی دڕنده‌یی و جانه‌وه‌ری سه‌ربازی تورکیان ده‌کرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رسامی باڵی به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌کێشا، به‌جۆڕێک مرۆڤی ده‌گه‌یانده ئاستی لاڵبوون، چونکه مادییای ئه‌ورپی به‌جۆرێک گه‌نج لاوی ئه‌م ووڵاتانه‌ی ئالوده‌ی بابه‌ته لاوه‌کیان کردوه، به‌جۆرێک پرۆگرام کراوون، که له دیسکۆ فوتبۆڵ، ئاگاداری کێشه ڕهسهنکان نین. له‌سه‌ر فوتبۆڵ کێشه‌یه‌کی وایان دروست کردوه،گه‌نج و پیرو پهککهوتهشیان له خه‌ویشیان باس ته‌نهاباسی به‌رشه‌لۆنه بردیه‌وه یا دۆڕاندی باسوو خواسیانه، له‌سه‌ر کار له شه‌مه‌نه‌فه‌ردا، له کهفتهریاو ته‌واوی جێگه‌کانی دیکه‌دا باسیكی دیکه نابیسترێت.
خه‌ونه گه‌وره‌که‌ی کیژانیان، ڕهشتپێستێکه، که‌چی له‌هه‌مانکاتیشدا، هێشتا نازیستیان له لوتکه‌دایه.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌نجانیشیان، له‌وه زیاتر فیر نه‌کراون، له نێوان خۆیاندا لاسایی کیژانی تایله‌ندی و فلیپینی ده‌که‌نه‌وه، به ئیگلیزیهکی شکاوه‌وه(ئای لۆڤ یوو، مای مۆم ئاڕ سیک، سێند لیتتڵ مۆنی) کولتووری سه‌رمایه‌داری به‌جۆرێک زاڵه که وایان لێکراوه که بیر له‌هیچ شتێکی دیکه نه‌که‌نه‌وه، وا ڕاهێنراوون که مه‌دییای و سیتێمهکهیان به مسقال هه‌له‌ی تێدای نابینن.
ڕه‌نگه هه‌ڵه نه‌بم که بڵێم، ئه‌گه‌ر که ته‌واوی جیهان بۆیان بسه‌لمێنێت که سیستێمه سیاسیه‌که‌یان ته‌نها داهۆڵێکی له خشته‌بردن زیاتر شتێکی دیکه نیه ، باوه‌ڕ ناکان، چونکه هه‌رکاتێک تووشی قه‌یرانێک هاتن، ئه‌و کاته وێنه ده‌ستکرده‌کانی خۆیان که خۆیان له خۆرهه‌ڵات دروستیان کردوه، پیشان ده‌ده‌ن و پێیان ئه‌ڵێن: ده‌بینن خه‌ڵکی گه‌لانی دیکه چۆن ده‌ژین!
سه‌ره‌ڕای گاریگه‌ری ئه‌و مه‌دییا عفریتهش، هێشتا که‌سانێک هه‌ن بیر له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بکه‌نه‌وه، جێگه‌ی سه‌رسامیه.
به‌تایبه‌ت چونکه من ئه‌و کاته له چه‌ند وشیه‌ک زیاتر زمانی سویدیم نه‌ده‌زانی.
به‌تایبه‌تی وێنه‌ی سه‌ربازه تورکه فاشسته دهسخوێناویهکهو ئه‌و یه‌ک کرۆنه!
بۆیه زیاتر خۆمپێ نه‌گیرا ڕووملێکردن، لهههمانکاتداکیژۆڵهیهکی دیکه، ڕووبه‌ڕووم هات و یه‌کێک له‌بڵاوکراوه‌کانی خۆیانی بۆ درێژکردم، وه‌رمگرت وپرسیم.......
بمبووره، من سویدی نازانم ئه‌م وێننانه چین،ئێوه کێن، مه‌به‌ستان چیه له‌م وێنانه، ئه‌و سه‌ربازه تورکه ئه‌و کرۆنه چیه؟
ئه‌و کیژه، گووتی: ئێمه تێکه‌ڵه‌ی چه‌پ و کۆمه‌نیستی سویدین، کۆمیته‌یه‌کمان دروست کردوه، بۆ پشگیری گه‌لی کورد، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین که خه‌ڵکی سویدی بۆ گه‌شت و گوزار ڕوونه‌که‌نه تورکیا، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین که خه‌ڵکی سویدی ئاگادر بکه‌ین، که ئه‌گه‌ر ١ کرۆنیش له بازاره‌کانی تورکیادا خه‌رج بکه‌ن، ئه‌وا تورکیا ئه‌و کرۆنه ده‌دات به‌گولله و ده‌ینێت به‌سنگی کوردێکی جوتیاره‌وه.
ئێمه هه‌موو ڕۆژێکی هه‌ینی خۆپیشاندان ده‌که‌ین دژی سیستێمی فاشستی تورک، له‌به‌ر ده‌م ئه‌م بلیتفرۆشانهی که بلیتی فڕۆکه ده‌فرۆشن، خه‌ڵک سوید ووشیار ده‌که‌ینه‌وه، که‌سه‌فه‌ری تورکیا نه‌که‌ن. هه‌روه‌ها هه‌موو ڕۆژانێکی شه‌مه‌ش کۆده‌بینه‌وه به فلیم و ده‌نگ ڕه‌نگ باسی ژیانی دژواری گه‌لی کورد ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش ته‌له‌فۆن و ئهدهرێسمان، فه‌رموو سه‌ردانمان بکه‌ن.
له‌ڕاستیدا سه‌رسامیان کردم، نزیکه‌ی ٢٠ که‌سێک ده‌بوون، کوڕ وکچ، خێرا خێرا ده‌چوونه به‌رده‌م ڕێبواره‌کان بڵاوکراوه‌کانی خۆیانیان ده‌دایه ده‌ست ڕێبواره‌کان، بڵاو کراوه‌کان بریتی بوون له ئاماری کوشتن سوتاندن و کوشتنی نادیاری فاشستی تورکه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان.
ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی منی ڕاکێشا، هیچ کامیان جگه‌ره‌یان نه‌ده‌کێشا، هه‌ستم کرد، که‌به دووکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌م بێزار ده‌بن.
هیچ کامیان ته‌مه‌نی نه‌ده‌گه‌یشته ٤٠ ساڵ جگه له یه‌کێکیان نه‌بێت دواتر که‌باشتر ناسیم یادی به‌خێر(هانس دوبه).
دواتر زانیم که که‌سیان ناخۆنه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش گۆشت ناخۆن، ئه‌و شتانه له سه‌ره‌تا بۆ من جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، چۆن ئه‌وروپی نه جگه‌ره، نه خواردنه‌وه، نه گۆشتیش ناخۆن!
کاتێکیش چوومه باره‌گاکه‌یان یان مهڵهکهیان، ده هێنده‌ی دیکه سه‌رم له‌و گرووپه سوڕمان، بۆ یه‌که‌مجار بوو که‌له نزیکه ئه‌و هه‌موو کۆمپیوته‌ره ببینم، باره‌گاکه‌یان بریتی بوو، له ٤ ژووری گهورهنزیکهی ١٠ کۆمپیته‌ر هه‌میشه کۆمه‌ڵی له‌سه‌ری کاریان ده‌کرد، دیواری خانوه‌که‌یان دیار نه‌بوو، چونکه هه‌مووی کرابوو به ڕه‌فه‌و ده‌یان و سه‌دان هه‌زران کتێب به زمانه جیاوازه‌کان، سه‌دان کاسێتی ڤیدۆیی، هه‌زران کاسێتی ته‌سجیل، ئه‌لبوومی گه‌وره گه‌وره‌ی وێنه‌ی کورد‌و کوردستان، ده‌یان وێنه‌ی گریلای گه‌وره‌و بچووک، وێنه‌ی سه‌ربازی تورک که گونده‌کانی کوردستانی باکور ده‌سووتێنن.
پێشینان واته‌نی وه‌ک کوردی نه‌دیتکه ،نه‌مده‌زانی سه‌ریری چی بکه‌م، وێنه په‌ڕتووک، کاسێک ،فلیم، سه‌رگه‌رمی ئه‌و کیژ وکوڕه لاوانه‌ی خه‌ریکی نوسینن له‌سه‌ر کورد.....هتد.
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر و زیاتر شه‌یدای دیتنیان بووم، تا جارێکیان هانس دووبه‌ر پێی گووتم، پێویست ناکات که ته‌له‌فۆنیان بکه‌م، ژماره‌ی نهێنی ده‌رگاکه‌یان (کۆدی) خۆیان پێدام. ئیتر به‌بێ ته‌له‌فۆن ده‌چوومه باره‌گاکه‌یان.
ڕیکه‌وت نوۆرهی من بوو، له‌گه‌ڵ کوڕی و کیژێکدا که خواردن دروست بکه‌ین، بۆیه ده‌بوو، زووتر بازاڕی بکه‌ین، نازانم چۆن قووتویه‌ک زه‌یتونی تورکیم بهدهستهوهگرتبوو، له‌پڕ (ئهنجیلاکا) هه‌روه‌ک زرمه‌ی ئاڕپیچی شیرخاندی به‌سه‌رماو گووتی: چۆن ئه‌وێریت خواردنی فاشسته‌کان بکڕیت، نایبینی په‌رچه‌می تورکه فاشسته‌کانی له‌سه‌ره!
دوای ئه‌وه‌ی که خواردنمان ئاماده کرد، ئێمه‌ی که خواردنمان ئاماده ده‌کرد، به پێوه‌بووین، چونکه ئه‌وڕۆژه ئێمه بوین که خزمه‌ت(چێشتلێنه‌ر) بکه‌ین، هانس دوبه گووتی: له‌و ڕه‌فه ئه‌و کاسێته ژێری ژێره‌وه ده‌ربهێنه‌و وه‌ره بزانم، هیچی لێتێدهگهیت، کاره‌که‌م ئه‌نجامدا، کاسێته‌که گۆرانی کوردی بوو، بهسازو سهمتورهوه، به‌ڵام ڕاستی هیجی وای لێتێنه‌گه‌یشتم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ست بزوێن بوو، هه‌مووی هاوار وو دادوو بێداد بوو.
هه‌روه‌ک که نازم حیکمه‌ت ئه‌ڵێ: ئێستا ده‌زانم که بۆگورانیهکانمان هه‌موو هه‌ر ئاه ئاهه، چونکه هه‌مووی ژیانمان هه‌ر هاوار کڕوزانه‌وه‌یه له‌ده‌ست ئه‌و فاشستانه‌ی تورک.
له‌وه‌ڵامدا گووتم ڕاستی هیچ تێناگه‌م، هانس گووتی: هێشتا گه‌نج بووم، کاتێک زانیم که گه‌لی کورد یه‌کێکه له‌و گه‌لانه‌ی که له‌ناو ده‌چن، من دۆستێکم گه‌شتێکمان به کورستان‌دا کرد، ده‌نگی گورانی بێژوو حیکایهتخونمان کۆ ده‌کرده‌وه، تا به جیهانیان بڵێین گه‌لێک هه‌بوو، ناوی گه‌لی کورد به‌به‌ر چاوی هه‌موومانه‌وه له‌ناو چوون و هیچمان بۆ نه‌کردن.
ڕۆژێکیان نۆره‌م بوو، که ناو ماڵ پاک بکمه‌وه، شته‌کان له جێگای خۆیان دامه‌زرێنه‌وه، له‌پڕ وێنه‌ی سلێمان دیمیرێل و هانسم پێشچاو که‌وت، به‌ڕاستی واقم وڕما.
فزولیانه، ئه‌لبوومه‌که‌م کرده‌وه دیتم، نه‌ک هه‌ر سلێمان دیمێرێل به‌ڵكوو بڵند ئه‌جه‌وید، تانسۆچیله‌ر ده‌یان وێنه‌ی دیکه که خوودی هانس و جه‌نه‌ڕالی تورکه فاشسته‌کان بوون، هه‌تا ئه‌لبوومه‌که‌م په‌ڕه په‌ره ده‌کرد، سه‌یروو سهمهترم پێشچاو ده‌هات!
هه‌روه‌ک چۆن فلیمێکی کۆنت دیبێت به‌خێرایی هه‌زارن شیته‌ڵ به بیرمدا هاتن و چوون و له‌سه‌ر هیچیان نه‌متوانی ده‌ست ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنم، به‌راستی تێک چووم.
دوباره‌و سێباره نیگای خۆمم گرته وێنه‌کان، نه‌وه‌کا هه‌ڵه‌بم، به‌ڵام نه‌خێر ئه‌و چیلهره، ئه‌وه سلێمان دیمیرێله، ئه‌وه بوڵه‌ند ئهجهوهیده، به‌ڵام جهنهڕاڵهکانم نه‌ده‌ناسی، وێنه‌یه‌ک که‌له هه‌موو وێنه‌کان سه‌رنج ڕاکێشتر، چه‌ند وێنه‌یه‌ک بوون، که‌هه‌موویان جامانه سوورکانی خۆمان بوون، که هه‌رهه‌موویان به دانیشتنه‌وه وێنه‌یان گیرابوو، وه‌ک به‌حرێک جانهمانه سوور ده‌رویان به جاندرمه‌ی تورک و ئێرانی و عێراقی گیردرابوو، هیلی کۆپته‌ری تورکی و ئێران و ئێراقی تییدا به‌شدار بوون. که‌له نزیکه‌ی ١٠ تا ٢٠ مه‌ترێکه‌وه له چه‌کداره جامانه سووره‌کان به‌دی ده‌کران، له وێنه‌که‌دا.
هێشتا ئه‌لبومه‌که‌م به‌ده‌سته‌وه بوو، له‌به‌ر ئهوهگێژ بووم، له‌سه‌ر کورسیه‌ک دانیشتم، ڕێکه‌وه‌ت وایکرد، یه‌کیك له‌و کیژوۆڵانه ئاگاداری تێکچونهکهیم بوو، لێم هاته پێشه‌وه گووتی (سپێوک= جنۆکه) لێ ڕاپهیوه، چیه بۆ ڕه‌نگ په‌ڕیوه، به‌سه‌ر خۆم نه‌هێنا، له ههمانکاتدیشداکاک (حه‌قی کوردێکی باکووری) خۆیکرد به‌ژووردا، به حه‌په‌ساویه‌وه وێنه‌کانم پیشاندا.
کاک حه‌قی به بزه‌و گووتی: هه‌ڤال چ نیننه، خه‌م ناکا!
به حه‌په‌ساوییه‌وه گووتم هه‌ڤاڵ، ماڵخراب، وه‌ره چی خه‌م ناکا، ئه‌م وێننانه دهنناسی، ده‌زانی ئه‌مه وێنه‌ی تانسۆ چیللهرو سلێمان دیمیرێله له‌گه‌ڵ هانسدا دوبهردا؟
کاک حه‌قی گووتی: ئه‌ری ......... ئه‌م حه‌می ئه‌ڤه ده‌زانن، خهمناکا خهمناکا.
کاک حه‌قی بوخچه‌که‌ی خۆی له نوسراوه تازه‌کان پر کرد‌و چوو.
هێشتا به‌سه‌ر سووڕمانیهوه له وێنه‌کانم ده‌ڕوانی و بیریشم له‌وه ده‌کرده‌وه، که ناکرێت، ئه‌مانه له ژێره‌وه، خه‌ریکی کارێکی دیکه بن چونکه ته‌واوی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سه‌ربه کورده‌کانی باکور کاک هانس دوبه‌یان ده‌ناسی، زۆر جاریش له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه کورده‌کان په‌یوه‌ندی پته‌وه‌ی هه‌بوو، ناچار، له‌خودی هانسم پرسی که ئه‌مه چ جۆره نهێنیه‌که؟
هانس گووتێ: هه‌وا خۆشه ترمزکه پڕ ده‌که‌ین له چاو دچینه باخچه‌که.
هانس دووبه‌ر: بیرت دێت گووتم، باوه‌ڕمان هێنا که کورد له‌ناو ده‌چێت و نامێنێت؟
پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم بۆ کوردستان لێره، له ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندیم کرد، به تورکه فاشسته‌کانی ئه‌ڵمانییاوه، وا خۆمان پیشاندا که من ده‌مه‌وێت بیسه‌لمێنم که کورد قه‌ره‌جه، تورک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نه، بۆیه توانیم له ڕیگه‌ی تورکه فاشسته‌کانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیاوه بچم بۆ تورکیا تا به‌یارمه‌تی ده‌سه‌ڵات ئاسانکاریم بۆ بکرێت، که‌س ده‌ست نه‌خاته ڕێم.
بۆیه‌که‌م جار که که کتێبێکم له‌سه‌ر کورد خوێنده‌وه، ده‌رباره‌ی سمکۆخانی شکاک بوو، که تورکه‌کان وه‌ک چه‌ته‌و ڕێگر و پیاو کوژ به گالانی ئه‌وروپایان ناساندوبوو، به‌ڵام که زانیم که سمکۆخانی شکاک بۆ یه‌که‌مجار ته‌له‌فۆن و قوتانبخانهی ده‌زگای چاپی گه‌یاندۆته کوردستان ، ئیتر له‌وه زییاتر به‌درۆ ده‌له‌سه‌ی تورکه فاشسته‌کان، ههڵنهخهلهتام.
تابتوانم ئه‌وی من بۆی ده‌گڕێم به‌ده‌ستی بهێنم، به‌و شێوه نه‌بوایا نه‌مده‌توانی بگه‌مه زۆر جێگا، ئه‌و ده‌نگانه‌ی تۆمارمان کردوون، کارێکی هه‌روا سانا نیه.
جگه له‌وه‌ش، توانای دارییمان دیاریکراو بوو، له‌وێشدا به‌یارمه‌تی ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌تمان کردوه.
ئه‌و وێنانه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به جلی پێشمه‌رگه‌وه‌ن ئه‌وانه هی چه‌ند ڕۆژێکن پێش کاره‌ساته‌که‌ی هه‌کاری. هه‌ر هه‌موو وێنه‌کان خودی سلێمان دیمیرێل بوڵه‌ند ئه‌جه‌وید به منیان داوه، که بۆ جیهنایانی بسه‌لمێنم که کورد نه‌ته‌وه نیه، ئه‌گینا، چۆن هاوکاری دژمنێکی سه‌ر سه‌ختی تورکه فاشسته‌کان ده‌که‌ن تا خونچه‌ی شۆڕشێک تازه له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵکێشن.
ئه‌جه‌وید و سلێمان دیمیرێل خۆیان گوتیان که نه ئێمه نه ئێرانیه‌کان نه عێڕاقیه‌کان زیانی ئابوری وامان له‌ده‌ست نه‌داوه. ئێمه ته‌نها کوردمان داوه به‌گژ کوردا، ئێمه جگه‌له یارمه‌تی لۆجستکی شتێکی وامان نه‌کردوه.
بوڵه‌ند ئه‌جه‌وید بۆ خۆی گووتێ پێم که ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ئه‌و ٧٠٠ که‌سه نین، ئێمه زۆر له‌وه زیاترمان کوشتوه، به‌ڵام که‌س نازانێت ته‌نها بۆ تۆی باس ده‌که‌م.
ئه‌و کاته‌ی ئه‌و کاره‌مان ئه‌نجامدا، نزیکه‌ی ٤٠٠ که‌سی دیکه‌مان کوشتوه، له‌سه‌ر ڕێگاکان. چوم چۆڵه‌کان، تا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تیرۆریسته کورده‌کان ئاگادار نه‌بن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌واڵ کۆنه‌که‌نه‌وه، بۆیه له ئاسمانه‌وه به هێلیکۆپته‌ر شوان و ڕێبواری کاروانچی قاچاچیهکان، ئه‌و ماوه نه‌مان هێڵاوه چۆله‌که ڕزگاری ببێت.
کۆمه‌ڵیک وێنه که‌له ئاسمانه‌وه گیراون، ده‌بینی ئه‌وه وێنه‌ی کاروانه، که نزیکه‌ی ١٥ که‌سێک ده‌بن، هه‌ر هه‌مویان هێستریان پێیه، ده‌بینی کتری و توێشه‌به‌ری نانه‌که‌یان، دیاره.
ئه‌م وێنه‌یان، دیاره جوتیاره ته‌نها خۆی وکوڕکی ١٠ یا ١٢ ساڵیه به‌خۆی کورکه‌ی و هێسترهیانهوه کوژراون.
ئێستاش ئێمه به‌نیازین، پاش ئه‌وه‌ی که کوردستان ڕزگاری بوو، ته‌واوی ئه وێنه‌و شریت و کاسێتی ڤیدۆیی، کتێب و بڵا کراوه‌و هه‌ڵوێستی سه‌رکرده‌کانی جیهان و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی جیهان هه‌روه‌ها سیاسی و که‌سایه‌تیه کورده‌کانیش، زۆربه‌یمان تۆمار کردوه، و پێشکه‌ش به یه‌کێک له زانکۆکانی کورستانی ئازادی ده‌که‌ین.
ئێمه په‌یوه‌یندیمان له‌گه‌ڵ کۆمیته‌کانی دیکه‌ی دۆستایه‌تی کورد له ووڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپی و جیهاندا هه‌یه و هاوکاری یه‌کتری ده‌که‌ین. و ئاڵوگۆڕی هه‌وال بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕوداو ئاڵۆگۆڕیهکان له‌گه‌ڵ یهکرتری ده‌گۆڕینه‌وه.
کاک هانس گوتیشی گهریلاشمان هه‌یه له چیاکانی کوردستان هه‌ر له ئه‌ڵمانی و ئیگلیز و سویدی و تا ده‌گایه پۆڵۆنی ئیسپانیش.
له ڕاستیشدا ئه‌م گروپه، به‌شداری سه‌رجه‌م خۆپیشاندانه‌کانی باکووریهکانیان کردوه، ته‌نانه‌ت کاتێک به‌ڕیز ئۆجه‌لان ده‌ستگیر کرا، سه‌رجه‌میان پێکه‌وه چووین بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ به‌شداری خۆپیشاندان.
ڕاستی ئه‌و کاته گیرفانم به‌تال بوو، ناجار ٣٠٠٠ کرۆنم له کاک حاجی ئه‌تروشی قه‌رزکرد تا به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه بکه‌م.
له‌زۆر چالاکی دیکه‌دا هه‌میشه به‌شداریان کردوه، به‌تابیه‌تی دژی با نازیه‌کانی سوید، دژ به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی که له‌سوید ده‌رده‌کران.
یا یارمه‌تی دۆزینه‌وه‌ی پارێزهروو ڕاپه‌ڕاندنی کاری کاره‌ی هه‌رچه‌ند له ده‌ستیان هاتبێت بۆیان کرابێت.
پێش ئه‌وه‌ی که کاک هانس کۆچی دوای بکات، تاک و ته‌را کورده‌کانی باشوور، پشتگیریان له‌و کۆمه‌ڵه ده‌کرد، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه کورده‌کانی مالمۆ، کاتێک ئێمه‌یان ده‌دی جار‌و بار له‌گه‌ڵماندا ده‌وه‌ستان، بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌وه پلانکارتی دژی به ده‌وڵه‌تی فاشستی تورک.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم، یه‌کێتیه‌کان دوجار نزیکه‌ی ١٠ کهسمانیان داوه‌تی ئاهانگی خۆیان کرد، ئێمه‌ش به‌شداریمان کردن، به هه‌مان شێوه‌ی خۆمان که بڵاوکردنه‌وه‌ی دڕنده‌ی سوپای فاشستی تورک بوو، هه‌روه‌ها به وێنه‌و پۆستکارد ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌شدار بوون.
دوای ئه‌وه‌ی که یه‌کێتیه‌کان حه‌زیان به هاوکاری کرد، ڕۆژێکیان هانس دوو دانه یا زیاتروێنهی فۆتۆگرافی پیشانی نیاز (حه‌مه وابزام نیازی حه‌مه چاو جوان)، هه‌روه‌ها(کاک خه‌بات شێخ جه‌ناب) بوو، که نیازی ئه‌و وێنه مێژوه‌ییه‌ی وه‌رگرت و تائێستاش نهیگڕاندهوه.
ئه وێنه وێنه‌ی ناو ئه‌لبووم نیه، به‌ڵکوو وێنه‌ی نێو مۆزه‌خانه‌ی ئایندهی کوردستانه.
زۆر جار داوای ئه‌و وێنه‌م کردوه، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامم وه‌رنه‌گرتوه، جگه‌له‌وه‌ش پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌و فلیم و وێنه‌و کتێب دۆکۆمێنتانه بشاردرێته‌وه هه‌وڵمدا هه‌رهیچ نه‌بێت کۆپیه دوانی لێوه‌ربگرم، به‌ڵام ئه‌وه کاره به‌ته‌نها که‌سێک ناکرێت، چونکه ده‌یان هه‌زار فلیمی نهشۆراهوهشی تێدایه.
پاش مه‌رگی کاک هانس هه‌رهه‌مووی له لای که‌سێک پارێزراوه له‌سه‌ر داوای کاک هانس هه‌تا کوردستان ئازاد نه‌بێت، نابێت ئه‌و به‌ڵگانه ئه‌وروپا بهجێبهێڵن.
بێمخۆشه که دووباره‌ی بکه‌مه‌وه ئه‌و وێنه‌ی که‌لای کاک نیازه وێنه‌یه‌که نزیکه‌ی ڕه‌نگه ١٠٠٠ جامانه سوور دانیشتوون، ده‌وریان به جاندرمه گیراوه، به‌لام له‌وه دڵنیا نیم که ئه‌و وێنه‌ش که‌وتۆته لای ئه‌و که هێلیکۆپته‌ری تورکی و ئێرانی و عێراقی و تێدایه.
بۆیه بۆ ڕای گشتی ئه‌ڵێم ئه‌و وێنه‌ی سامانی نه‌ته‌وه‌ییمانه، پێویستی سه‌رشانمانه بیان پارێزین و کاک نیازیش هه‌ست به مه‌سئولیه‌تی خۆ بکات.
لێره‌دا مه‌به‌ستی من هێنده‌یه ک به‌ڵێ هه‌رچوار دوژمنه‌که‌ی کورد به‌شداری تورکیا، ئێران، سوریا، عێراق هاوکاری له ڕیشه ده‌رهێنانی ده‌نگی زوڵالی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان داوه، جگه‌له‌وه‌ش به‌قسه‌ی خودی ئهجویدو سلێمان ده‌میرێل ٤٠٠ که‌سی دیکه‌ی سڤیلیان تیرۆرکردوه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌هیچ شێوه‌ک نهێنی نهدهرکێندرێت وئه‌و شۆڕشي نوێیه له‌بن و بێخه‌وه ده‌رکێشن کورد جارێکی دیکه نه‌وێرێت بیر له ڕزگار بوون و سه‌ربه‌خۆی بکاته‌وه.
نهێنی زیاتر لای کاک هانس بوو، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕی وابوو که ئه‌و نهێنیانه کاتی نیه، که ئێستا بڵاو بکرێته‌وه، به‌ڵکوو کاک هانس باوه‌ڕی وابوو که زیانیان زیاتر ده‌بێت، له بلاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و نهینیانه، بۆیه نهێنیه‌ک ئه‌و نهیدرکاندبێت و باسی لێوه نه‌کردبێت، که‌سی دیکه‌ش نایزانێت، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی سلێمان دیمیرێل و بوڵه‌ند ئه‌جاوید باسیان کردوه ته‌نها ئه‌و ده‌زانێت.
به‌ڵام من له‌شتێک دڵنیام که کاک هانس به‌ده‌نگی خۆی هه‌مووی تۆمار کردبێت، کاک هانس پێش ئه‌وه‌ی تووشی شیرپه‌نجه‌ی گهدهبێت داوای زۆری کرد، که بتوانێت به‌یارمه‌تی بده‌ن له ڕیگایه‌ک له ڕیگاکانهوه سه‌ردانی کوردستان بکات، چونکه ئه‌و نه‌یده‌توانی له ڕیگای تورکیاوه بگاته کوردستان نه‌ک ڕێگای تورکیا به‌ڵكوو ئه‌و له ڕێگای سوریا‌و ئێران‌و عێراقیشه‌وه نه‌تده‌توانی سه‌ردانی کوردستان بکات به‌ڵام پوکه‌کان به‌ڵێنی زۆریان دا‌و هیچیشیان بۆ نه‌کرد، به‌ئاواتی ببینی کوردستان ماڵ ئاوای لێ‌کردین.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه له چله‌ی کاک هانسدا ئاهه‌نگێکی به‌ڕیزو شکۆداری بۆ ساسزکرا، زۆرینه‌ی که‌سایه‌تیه‌کانی باشووری سوید به‌شداریان تێداکرد.
بۆ بیرهێنانه‌وه، ده‌یان جاریش له‌کاتی ئه‌نجامدانی کاره‌کانمان له‌لایه‌ن فاشسته تورکه‌کانه‌وه پهلاماردراوین، به‌ڵام هه‌تا کاک هانس دوبه‌ر مابوو کۆڵمان ده‌دا، ئهفوسووس به‌مه‌رگی ئه‌و هه‌مووی په‌رته‌وازه بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست