کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ كوردوستانه‌كه‌ى له‌مه‌ڕ ئێمه‌ خوێن ئه‌بارێ ، خوێن ئه‌بارێ ، خوێن

Friday, 30/04/2010, 12:00


به‌ڕێزان له‌هه‌مو دنیادا گه‌داو پاشا له‌ ئاست یاسادا ملیان له‌تاڵێك مو باریكتره‌ ، ته‌نها له‌ كوردستانه‌كه‌ىله‌مه‌ڕ ئێمه‌ نه‌بێت یاسا بۆ به‌رپرسه‌ باڵاكانى حیزب خاو خێزانه‌كانیاندا ده‌بێت مل كه‌چ بێت ، ئه‌سڵه‌ن ئه‌وه‌ى ناوى یاسا بێنێت له‌ به‌رده‌مى سه‌رانى كورد دا وه‌ك ئه‌مڕۆ فه‌لاقه‌ ده‌كرێت و دوریش نیه‌ هه‌ر به‌یاسا توندى بكه‌ن له‌ به‌ندیخانه‌، ئاى له‌م مه‌له‌كه‌ته ‌پڕ تراژیدییایه‌ى كه‌ پێى ده‌ڵێن كوردستانى باشور .
ئه‌مڕۆ له‌ شوێنى كاره‌كه‌م گوێم له‌ ده‌نگه‌ ده‌نگێك هه‌رایه‌ك بووو كه‌ هه‌واڵم پرسى و هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ بینیم خێزانه‌كه‌ى جه‌بار فه‌رمان و چه‌ته‌ وڵه‌كانى له‌به‌ر ده‌رگان و هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و فه‌رمانگه‌ى دادنوسى سه‌هۆڵه‌كه‌ ، له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌فسه‌رى به‌ر ده‌رگاكه‌ به‌ كارى ڕێكخستنى تابورى به‌ر ده‌رگاكه‌‌وه‌ سه‌ر قاڵ بوو ، به‌شێوه‌یه‌كى نابه‌جێ و دور له‌ پرنسیپى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى خێزانه‌كه‌ى جه‌بار فه‌رمان ویستى هه‌روه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌ى ئه‌م سه‌ره‌ بێ سه‌رانه‌ى (ى ن ك)هیچ ڕێزێك نه‌بۆ یاساو نه‌بۆ پیاوانى یاسا دانانێن، به‌بێ هیچ ڕیز گرتنێك پێش ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بكه‌وێت كه‌ ڕیزیان گرتوه‌ چاوه‌ڕێى چونه‌ ژوره‌وه‌ن ، به‌ڵام پۆلیسى به‌ر ده‌رگاكه‌ مه‌ردانه‌ نه‌یهێشت ئه‌م خانمه‌ بچێته‌ ژوره‌وه‌ و پێى ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ نایاسایه‌و تا ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ژوره‌وه‌ن كاره‌كانیان ڕایى نه‌بێت ئه‌و ناتوانێت بچێته‌ ‌ ژوره‌وه‌ ، به‌ڵام چه‌ك به‌ ده‌سته‌كانى خاتون هانته‌ ده‌ست و ویستیان له‌ پۆلیسه‌كه‌ بده‌ن و له‌وكاته‌دا خانمى خێزانى جه‌بار فه‌رمان ووتى یاسا چى یه‌ پێلاوه‌ كانمه‌ !!!
ئه‌رێ داده‌ گیان خۆت به‌ شه‌هیده‌كه‌ى هاوسه‌رته‌وه‌ با ئه‌ده‌ى یان به‌و یه‌كێتى یه‌ى كه‌ هاوسه‌ركه‌تیان ده‌رمانخوارد كرد ، چوار ساڵ له‌سه‌ر جێ مایه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌س لاتان لێ بكاته‌وه‌ . ئه‌رێ سه‌رانى كورد تاكه‌ى ئه‌بێت ئێمه‌ گه‌داو ئێوه‌ پاشا بن تاكه‌ى ئێمه‌ ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بۆتان بوه‌ستین ، تا ئێوه‌ كارتان ڕاى نه‌بێت كه‌س حه‌دى نه‌بێت پێش ئێوه‌ بكه‌وێت .

له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌كه‌دا شه‌ڕێكیان دروست كرد و ده‌ست درێژیان كرده‌سه‌ر پۆلیسه‌كه‌و پاشانیش هه‌ر به‌گو‌نده‌یى چونه‌ ژوره‌وه‌ و كارى خۆیان ڕایى كرد .

ئه‌ى ئافه‌رم به‌رپرس و سه‌رانى بێ سه‌رى كورد چه‌ند مامه‌ڵه‌كانتان قێزه‌ ون وشه‌رم هێنه‌ره‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە