مه‌هاباد و هه‌یئه‌تی داریوش فروهه‌ر (1)
Monday, 15/11/2010, 12:00
غەنی بلووریان به سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی که من ئه‌و ده‌م تازه له زیندان ئازاد بووم. نفوزی کهلامێکهم هه‌بوو له وانه بوو که بتوانم، ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی شار به عوهده بگرین له ته‌ره‌ف شۆرایه‌وه. دیاره هه‌مزه‌مان له گه‌ڵ ئه‌و جهرهیاناتهی بوو هه‌یئه‌تێکی حکومه‌تی له مه‌رکه‌ز هاتن به سه‌رپه‌ره‌ستی داریوشی فروهه‌ر، عه‌لامه‌ی نووری، دوکتور ئیسماعیلی ئه‌رده‌ڵان و محه‌مه‌دی موکری و غیره دانیشتنێکمان هه‌بوو له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له. ئه‌وانه‌ی عومده‌ته‌ن له‌وێدا شیرکه‌تیان هه‌بوو کۆمه‌ڵه بوو، مه‌سئولینی کۆمهوله بوون، ئه‌من و قاسملو بووین. شێخ عیزه‌دین شیرکه‌تی کردبوو که ئه‌ویش دیار بوو،لایه‌نگری کۆمه‌ڵه‌ی به حیساب ده‌هات، تیعدادێک ئه‌فرادێک که ته‌فه‌کوری لایه‌نگری چریکهای فه‌داییان هه‌بوو، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بوون. له حه‌قیقه‌ت ئه‌و دوو جناحهی دیکه به تایبه‌ت کۆمه‌ڵه مخالفهتیان له گه‌ڵ حزووری قاسملو له‌و جهلهسهیدا ده‌کرد.
دیاره ئیستدلالێکی مهنتقیشیان نه‌بوو،به عیلله‌تی ئه‌وه‌ی قاسملو قه‌بله‌ن توده‌یی بووه،ئه‌وانه لێی دردۆنگ بوون مخالفهتیشیان به‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ی بوو. که ئه‌و نابێ شیرکهتێ بکات. دیاره به پافشاری من و شێخ عزه‌دین ئه‌و مه‌سه‌له مونته‌فی بوو قاسملو له‌و کۆبوونه‌وه‌دا مایه‌وه.
له‌و مزاکرهدا، 8 ماده‌یه‌کیان سه‌پاند له حه‌قیقه‌تدا کۆمه‌ڵه سه‌پاندی،8 ماده‌که،که ده‌قی 8 ماده‌که‌م ده‌قیقه‌ن له به‌ر نییه،پیاو ده‌توانێ په‌یدای کات، فه‌قه‌ت ئه‌و ماده‌ی ئاخرم له بیره که بۆ من زۆر زۆر جێگای ناڕه‌حه‌تی بوو و ئیعترازم حه‌تتا له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی کرد، به‌ڵام بلاخهره ئه‌وان جه‌معێکی زۆرتر بوون و کاره‌که‌یان سه‌پاند، ئه‌ویش ماده‌یه‌ک بوو که له باره‌ی بارزانییه‌کاندا گونجابوو. ماده‌ی ئاخری، ماده‌ی 8 بوو. که هیچ ته‌ناسوبی نه‌بوو له گه‌ڵ به‌قیه‌ی خواسته‌کان که به عینوانی خواستی خه‌ڵکی کورد خواستهای سیاسی خه‌لکی کورد بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو حکومه‌ت ده‌بێ بارزانییه‌کان له ئێران ده‌رکات. که پیاو چۆن فکر بکاته‌وه بارزانی ده‌ربکرێ بچێته کوێ. میلله‌تێکی ئاواره که‌سانێکی که له شه‌ڕدا شیرکه‌تیان کردووه، به خاتری خواستی خه‌ڵکی کورد له ئێراق ، ئیشتباهاتێک بووه گوزه‌راوه،له ئێرانێ ڕهوابتێکیان له گه‌ڵ حکومه‌ت و حاکمیه‌ت بووه. دیاره ئیحتیاجیان به کۆمه‌ک و یارمه‌تی ئه‌و حاکمیه‌ته بوو، ئه‌و حاکمیه‌ته په‌نای دابوون. وه‌کوو په‌ناهه‌نده‌یه‌کی سیاسی ، نزیکیان له گه‌ڵ حکومه‌ت بووه. ئه‌و حه‌ساسییه‌ته له سه‌ر بارزانییه‌کان بوو به‌و عیلله‌ته ئه‌و ماده‌یان گونجاندبوو، که ئێستاش به نه‌زه‌ری من کارێکی خلاف و خلافی ئوسول بوو، ئه‌خلاقه‌ن نه‌ده‌بوو ئه‌و کاره بکرێ، ئه‌وه‌ی که ماڵ و منداڵێک لێیان قه‌وماوه،ده‌ربه‌ده‌رن ئێمه وه‌زیفه‌مان بوو حه‌تتا کۆمه‌کیان بکه‌ین. هیچ که کۆمه‌کمان پێ نه‌کردن کارشکهنی بکه‌ین و ده‌ربه‌ده‌ر بکرێن و ئاواره بکرێن. به هه‌ر سوڕه‌ت ئه‌و موزاکراتەی که له گه‌ڵ حکومه‌ت کرا،ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ی که گه‌ڕانه‌وه،نه‌تیجه‌یه‌کی به‌بار نه‌هێنا ته‌نیا وه‌ختی رۆینێ،داریوش فروهه‌ر ئیزهاری کرد که من پێمخۆشه تهوجوهێکی بده‌م به برا کورده‌کان.
من داریوش فروههرم له زیندانێ ده‌ناسی،له زیندانی دیژبانێ تارانێ من له گه‌ڵی له زیندانێ بووم. ئه‌و ده‌م ئه‌خباری ڕادیۆ و شتی وای وه‌گیر ده‌که‌وت، ڕادیۆی هه‌بوو له زیندانێ بۆ ئێمه‌ی ده‌هێنا. له‌و باره‌و یاریده‌ی ده‌داین و ڕابتهمان باش بوو، له گه‌ڵ کورده‌کان له داخڵی زیندانی قه‌سرێش ڕابته‌ی باش بوو ،ئیزهاری عه‌لاقه‌ی به خه‌ڵکی کورد ده‌کرد به‌و عیللهتهی کوتی له به‌ر ئه‌وه‌ی من عهلاقهمهندم به خه‌ڵکی کورد ، دیاره داریوش فروهه‌ر بۆ خۆی پان ئیرانیست بوو. حزبێکی هه‌بوو به ناوی حزبی میلله‌تی ئێران کوتی "پێم خۆشه کوردان ئه‌و تهزهکورهی من موریدی ته‌وه‌جوه قه‌رار بده‌ن که تا ئێستا به دهها جار به ئه‌سله‌حه ده‌ستیان به حه‌ره‌که‌ت کردووه بۆ تهحهقوقی خواسته‌کانی خۆیان ئه‌و جاره به سیاسی مه‌سه‌له‌ی موردی به‌ره‌سی قه‌رار بده‌ن، سیاسه‌تیش ته‌جروبه بکه‌ن. خوب ئه‌گه‌ر له سیاسه‌تیشدا شکه‌ست بخۆن بلاخره ته‌جروبه‌یه‌که، که له تاریخی جونبشی کورددا کراوه. که سیاسی بۆ مه‌سه‌له‌که بچن." به هه‌ر سوڕه‌ت مه‌سه‌له شکڵێکی به‌خۆی نه‌گرت. ئه‌و موزاکرهیه نه‌تیجه‌یه‌کی لێ په‌یدا نه‌بوو.
داریوش فروهه‌ر دهفهعاتی دیکه هاته‌وه که دهفعهیهکیان هه‌مزه‌مان له گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی پادگانی مه‌هاباد بوو، ئه‌ڵبه‌ته پێش ته‌قینه‌وه‌ی ده موزاکراتی بهعدیدا،که پزشکپوریش حزووری هه‌بوو،له موزاکرهکهیدا له ماڵی ره‌حیمی خه‌رازی شیرکهتمان کردبوو له‌و موزاکرهیدا،کۆمه‌ڵه بوو شعاری ده‌دا، ئیعلامییه‌ی به دیواره‌و دابوو عهلهیی پزشکپور،به عینوانی ئه‌وه‌ی قاتڵ و جهنایتکاره، ئه‌و ده‌می که له ماڵی خه‌رازی موزاکره بوو،جه‌وه‌که‌ی موغتهش و ئاشوفته ببوو، له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵه ئیعترازیان ده‌کرد که پزشکپور هاتۆته ئێره،ئه‌سله‌حه‌ی که‌مه‌ری پێیه،ئه‌منیش بلاخره مه‌سئولی شورا‌و معاونی شورایه بووم،به حوکمی ئه‌منیه‌ت و ئه‌وانه له پزشکپوریم ته‌قازا کرد ئهسلهحهکهی بدا به من. ئه‌من ئهسلهحهکهم له پزشکپوری ئه‌ستاند ، پاشان موزاکره به ئارامی چووه پێشی،له دهفهعاتی دیکه‌دا که داریوش فروهه‌ر بازهه‌م هاته‌وه بۆ موزاکره، ئه‌و حهوادسهی پادگانی قه‌وما،به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بقه‌ومێ،داریوش فروههریش له مه‌هابادێ بوو،ئه‌و ده‌م عه‌لی بابایش ئیزافه کرابوو له گه‌ڵ هه‌یئه‌ته‌که هاتبوو،من ته‌له‌فونی له گه‌ڵ پزشکپوری قسه‌م کرد راجع به پادگانی مه‌هابادێ کوتم وا مه‌سله‌حه‌ته که موافقهتێ بکه‌ن پادگان له ته‌ره‌ف شورایهوه موشتهرهکهن ئیداره بکرێ،شوارایهکی موشتهرک بێ له پادگان موتهمرکوز بێ و ئێمه تعدادێکی پێشمه‌رگه‌ی موسه‌له‌ح که ئینتزامی هه‌ن له مه‌هابادێ دێنین بۆ حفزی پادگان موشتهرهکهن هاوکاری بکه‌ین. پادگان با بمێنێته‌وه. خومه‌ینیش ئه‌و ده‌می ده‌ستوری دابوو که حه‌مله نه‌کرێ به پادگان. حه‌مله به پادگان کردن به مه‌عنای حه‌مله به حکومه‌ت به حیساب دێ. خوب له باری سیاسیه‌وه ده‌مانویست موزاکره ئیدامه‌ی ببێ. خهلع سیلاحی پادگانی ده شه‌رایه‌تێکی که موزاکره هه‌یه، ده‌مانه‌وه‌ی ڕێگا حه‌لی سیاسی ببینینه‌وه. به نه‌زه‌ری من خه‌لعی سیلاحی پادگانی زه‌رووره‌تی نه‌بوو. ده هه‌ر شهرایهتێکیدا مومکین بوو، بتوانێ پادگانی ته‌سه‌روف بکات،کارێکی بکات به‌ڵام له‌و شه‌رایته‌دا که موزاکره هه‌یه،کارێکی دروست نه‌بوو. و من ته‌وسیه‌م کرد به داریوش فروهه‌ر که پزشکپوری هه‌مراه عێدهیهک له ئه‌فسه‌رانی ئه‌رشه‌دی که له پادگان بوون، به عیلله‌تی سهوابقێک که له شاریدا هه‌یانه گوایه له ته‌زاهورات و ئه‌وانه‌دا تیرئهندازییان کردووه،ئه‌فراد کوژراون له داخڵی شاردا، و مه‌سئولیه‌تی به عوده‌ی ئه‌وانه بووه،ئه‌رته‌ش ئه‌و کاره‌ی کردووه،ئه‌و ئهفرادهی ته‌قازا بکات مونتهقلیان بکه‌نه‌وه بۆ تارانێ،خه‌ڵکی دیکه‌یان به جێگا بێنن. یا له‌و پادگانهدا ئه‌شخاسی دیکه بێن،عوهدهداری پادگانه‌که‌ی بن.به‌ڵام داریوش فروهه‌ر ئیزهاری کرد که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه مه‌سه‌له‌یه‌کی نیزامیه ئه‌من وه‌زیری کارم ناتوانم ده‌ستوری ئینتقالی مقاماتی نیزامی بده‌م،ده‌بێ ئه‌وان بیکه‌ن له تارانێ که بچمه‌وه، مومکینه له‌و باره‌یدا سوحبه‌ت بکه‌م.منیش پێم گوت کوتم ئیحساس ده‌که‌م درانگ ده‌بێ.
چوونکو، تیعدادێکی سه‌رباز و دهرجهدار و ئه‌فسه‌ری وه‌زیفه، له مزگه‌وتی شێخ عیزه‌دینی ته‌حه‌سونیان کردبوو،و ته‌قازای ئیخراجی پزشكپور و عیده‌یه‌ک له‌و فه‌رماندانی ئه‌رشه‌دی پادگانیان ده‌کرد. که من چووم قسه‌م له گه‌ڵ کردن، کوتم داریوش فروهه‌ر لێره‌یه،ئه‌ورۆ جه‌له‌سه هه‌یه له ماڵی شێخ عیزه‌دینی،ئه‌ویش دێته ئه‌وێ لام وایه خواسته‌کانی خۆتان ته‌نزیم بکه‌ن،به سوڕه‌تی خواست که‌تبی، ته‌سلیمی داریوشی فروهه‌ری بکه‌ن،و بچنه‌وه پادگانێ. ئیعتساب لێره لازم نییه. نمایه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیران ده‌توانن ئه‌و تهقازایانه مه‌تره‌ح بکه‌ن. ئێمه‌ش قه‌بله‌ن له گه‌ڵیان مهترهحمان کردووه.
ئه‌من زیمنه‌ن له گه‌ڵ پزشکپوریش ئه‌و مزاکرهم کردبوو. حه‌لی موشکلی پادگانی.که شورایه‌کی موشته‌ره‌ک ته‌شکیل بێت.پزشکپور له ته‌لیفونیدا له گه‌ڵ ئه‌من موافقه‌تی کرد. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شیرکهتێ بکات له شورای مه‌هابادێ ختوتهکهی ببینینه‌وه. موزاکره‌ی له سه‌ر بیکه‌ن.سه‌عات شه‌شی رۆژێکمان ته‌عیین کردبوو، رۆژه‌که‌م ده‌قیق له بیر نییه ،که پزشکپور بێت ، ده‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێکی عالی روتبه‌ی ئه‌رته‌شی له پادگانی بۆ موزاکره له گه‌ڵ شورایه.له محه‌لێکی بوو له خه‌یابانی وه‌فایی. ئێمه به عوهدهمان گرت ئه‌منیه‌تی هاتن و گه‌رانه‌وه‌یان ئه‌وان بپارێزین. ده شورا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان مه‌تره‌ح کرد که کارێکی وابکه‌ین، پادگان به وه‌سیله‌ی شورای موشته‌ره‌ک ئیداره بکرێ،که ئێمه‌ش نهقشمان له سه‌رپه‌ره‌ستی پادگانیدا هه‌بێ.
دیاره ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ی شاره‌بانی مه‌هاباد ئاماده‌گی خۆی ئیعلام کردبوو که به ئیستلاح شورا ته‌حویلی وه‌ربگرێ، له گه‌ڵ دوو نه‌فه‌ر موسه‌له‌ح چوومه شاره‌بانی، که‌لانته‌ری له پێشدا، پێم کوتن ئهسلهحهکانتان له ئهمبارێ نێن، و ته‌سلیمی شوارای بکه‌ن، ده‌چمه شاره‌بانی خوارێش له‌وێش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه حه‌ل ده‌که‌ین و ئه‌وێش ته‌سلیم ببن به شورا، ئێمه ره‌سیدی ده‌دین به ره‌ییسی شاره‌بانی، پاسه‌بان و مه‌ئموره‌کان ئهسلهحهیان به ده‌سته‌وه بوو ئهسلهحهکانمان له ئهمبارێ نا، ئه‌من ئه‌و دوو تفه‌نگ چییهم له‌وێ به‌جی هێشت،له‌وێ ئاگاداری لێ بکه‌ن له‌و سیلاحانه له ئه‌مباره‌که‌ی، دیاره نازانم چه‌ندی تێدا بوو، به‌ڵام مه‌علوم بوو تێعدادێک له تفه‌نگه‌کان ڕاگوێزرابوون، به‌ڵام مقدارێکی تێدا مابوو،ئه‌وه بوو سواری ماشێنێ بووم رۆیشتم بۆ شاره‌بانی خوارێ له خه‌یابانی روبه جاده‌ی ئورمیه، سه‌رگوردێک ره‌ییسی شاره‌بانی بوو، ئه‌گه‌ر من چووم شێخ عیزه‌دین و سه‌عید هومایون و ره‌حیمی قازیش هاتن وه‌کو ئه‌فرادی موعته‌مدی شار و شێخ عیزه‌دین وه‌کو مه‌سئولی شورا، ئه‌من سوڕه‌ت جهلهسهیهکم ته‌نزیم کرد و ئه‌وان خوێندیانه‌وه و دام به شێخ عیزه‌دین ئیمزای کرد ره‌حیمی قازی ئیمزای کرد سه‌عید هومایون ئیمزای کرد دامان به سه‌رگوردی و ئه‌فسه‌ره‌کان ئهسلهحهکانیان کهمهرییهکانیان دا به ئێمه‌و ره‌حیمی خهرازیش له‌وێ بوو، ئه‌مه ئهسلهحهکانمان دا به ره‌حیمی خه‌رازی له گه‌ڵ کلیله‌که‌ی. که بچێ ئه‌و ئه‌سله‌حه کهمهرییانهش له ئه‌مباری ئه‌سله‌حه بنێ و کلیله‌که‌ی بێنێته‌وه ته‌سلیمی ئێمه‌ی کات. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی خه‌به‌ر هات که که‌لانته‌ری شار به ده‌ست خه‌ڵک غاره‌ت کرا، حه‌مله کرا، دیاره مه‌علوم بوو کۆمه‌ڵه نه‌قشی هه‌بوو ده‌و کاره‌یدا. چوون کۆمه‌ڵه قه‌بل ئه‌ز ئه‌وه‌ی شاره‌بانی ئه‌من بێم ته‌سه‌روفی بکه‌م له مزگه‌وتی قوبله‌ی جه‌له‌سه‌یه‌کی عومومیان هه‌بوو له ئه‌فرادی خۆیان، ئه‌من هه‌ر له‌وێ دوو نه‌فه‌ر تفه‌نگچی که دیاره به زاهیر ده گه‌ڵ مامۆستا شێخ عیزه‌دینی بوون ئه‌وان ئیحساس نه‌ده‌کرا له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ن به‌ڵام من ئه‌وانم ده‌گه‌ڵ خۆم هێنا بۆ شاره‌بانی دامنابوون،یه‌کیان حه‌مه‌ده‌مینی کاک سواری بوو مه‌نگوڕ یه‌کی دیکه‌ش نێوه‌که‌یم له بیر چۆته‌وه. خولاسه که‌لانته‌ری شاری خه‌لعی سلاح کرا، دوایه هجومیان هێنا بۆ شاره‌بانیش ئیدی ره‌حیمی خه‌رازی فورسه‌تی نه‌کرد بگاته ئهمبارێ، ئه‌و ئهسلهحانهی بگه‌ینێته ئهمبارێ خه‌ڵک هجوومیان هێنا، شایه‌د زیاتر له ده پانزده هه‌زار که‌س بوون، ئێمه کۆنتروڵمان له ده‌ست دا. نه‌مانتوانی خه‌ڵک کۆنتروڵ بکه‌ین. وه نه‌شده‌کرا به ته‌رف خه‌ڵک تیر ئه‌ندازی بکه‌ین،ئینتزاماتیشمان له‌وێ نه‌بوو. ئه‌وێش غاره‌ت کرا، ئه‌مه رهسیدهکهمان له سه‌رگورد وه‌رگرته‌وه، دڕاندمان. کوتمان شوڕا چی وه چنگ نه‌که‌وت. هه‌موو چه‌ک وه‌چنگ خه‌ڵک که‌وت ناتوانین ره‌سید بده‌ین. به‌ڵام ئێمه پێشبینی قهبلیمان نه‌کردبوو، له شورایه که جه‌له‌سه‌یه‌کی بگرین. و تیعدادێک پێشمه‌رگه به‌رین. له هه‌ر دک لایه‌ن دابنێن،و حفزی بکه‌ین. ئه‌و کاره‌مان نه‌کرد. باوه‌ڕمان به‌وه‌ی بوو که شوراین له ته‌رف شورایهوه که‌ڵانته‌ری و شاره‌بانی ته‌حویل وه‌رده‌گرین. خه‌ڵک قه‌بوڵ ده‌کات ئه‌وه‌ی شوڕای قه‌بوڵه خه‌ڵک، به‌ڵام ئه‌و سونه‌ته له کوردستانێ هه‌ر هه‌یه.
شه‌هریوه‌ری بیستیش ئه‌و جه‌ریانه پێش هات،حه‌مله به پادگانی مه‌هابادێ کراو حه‌تتا پادگان ڕووخێندرا. حه‌مله به پاسگاهای ژاندارمه‌ری له مه‌ناتقی موختهلف کرا، به عیلله‌تی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک نیفره‌تی له رژیم و له حکومه‌ت هه‌بوو، نیفره‌تی له ژاندارم و له ئه‌رته‌ش بوو هه‌ر شه‌رایتێکی که ده‌هاته پێشێ، ئیمکانی ئه‌وه‌ی زه‌ربه‌یه‌کیان له مه‌ئمورینی ئینتزامی، خه‌ڵک کوتایی نه‌ده‌کرد و پێشگیریش موشکیل بوو، به هه‌ر سوره‌ت شاره‌بانی خه‌لعی سیلاح کرا و بۆ سبه‌ینی ڕا ژاندارمهریش موردی حه‌مله قه‌راری گرت، ژاندارمه‌ری به ته‌واوی به ده‌ستی خه‌ڵک خه‌لعی سیلاح کرا، رۆژێک بهعدهئهز شاره‌بانی ئه‌و سه‌به‌ب بوو که ئیمه، تێ‌بکۆشین که پادگانه‌که‌ی شوڕا به‌ده‌سته‌وه بگرێ و له موزاکرهیهکدا موشتهرهکهن ئه‌مه حفزی پادگانی به عوده بگرین . پزشکپور موافقه‌تی کرد که بێ شیرکهتێ بکات ، سه‌عات 6 ئیتزارمان کێشا نه‌هات هه‌تا سه‌عات 7 نه‌هات تا 8 نه‌هات، بلاخره مه‌ئیوس بووین دوایه له ماڵێ ڕا ته‌له‌فونم لێکرد که ئیمه ئینتزاری تۆمان کێشا نه‌هاتی عیلله‌تی ئه‌وه‌ی که نه‌هاتی چ بوو، قه‌ولت دابوو بێی. دیاره له پێشدا سه‌رهه‌نگ قادری و سه‌روان جاوید فهریان ناردبوو،که من قسه‌م له گه‌ڵ کردن کوتمان نه‌زه‌رمان ئه‌وه‌یه، شوڕای موشته‌ره‌ک بێت. به‌ڵام ئێوه کوردن، شایه‌د ئه‌وان قه‌بوڵیان نه‌بن ئه‌مه موعتهقدین فه‌رمانده‌ی پادگان و ئه‌فسه‌رانی ئه‌رشه‌دی ئه‌وێ بێن ده‌گه‌ڵ ئێمه موزاکره بکه‌ن، دیار بوو پزشکپور جوابی داوه که من ده‌هاتم به‌ڵام ئیتلاعاتێکم وه‌ده‌ست هات که کۆمه‌ڵه تهوتئهی هه‌یه به‌ر عه‌لیی مه، و من ناتوانم بێم. ئه‌منیه‌تم نییه و ئیحساسی ئه‌منیه‌ت ناکه‌م که بێم شیرکهتێ بکه‌م له‌و جهلهسهییدا. وه‌بوو شه‌وێ که له ماڵێ بووم خه‌به‌ریان هێنا که له پادگانی ته‌قه بووه پزشکپور زهخمیه، ئه‌منیش حه‌سه‌نی زاوام که له شێروخورشیدێ کاری ده‌کرد ناردم کوتم به سورعه‌ت بچوو نێو پادگان و ئه‌و کابرایه هه‌ڵگره بیهێنه بیمارستان چون ئێمه موزاکره‌مان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێ هه‌یه، ده‌وله‌ت لێره‌یه داریوش فروهه‌ر لێره‌یه. لێره‌یه ئه‌و حادسه قه‌وماوه. بۆ ئه‌وه‌ی رۆشن بێته‌وه قه‌زییه چییه. پزشکپوری بگه‌یینه بیمارستان و خه‌به‌ریشم به داریوش فروهه‌ر دا که حادسهیهکی وا قه‌وماوه، پێم خۆشه بچییه بیمارستان شیر‌و خورشیدێ له نزیکه‌وه مومکینه ئه‌و کابرایه زیندوو بێ، سوئالاتێکی لێ بکه‌ی و جه‌ریانه‌که بزانی چییه. بۆ ئه‌وه‌ی موزاکره خهدشهدار نه‌بێ. ئه‌من ئه‌و ئیقدامهم کرد، دیاربوو داریوش فروهه‌ر چووبوو، پاش ماوه‌یه‌کی که پزشکپور، وه‌هۆش هاتبووه، دیاره گوله‌که وه‌زگی که‌وتبوو مقدارێک ریخۆڵه‌ی بردبو له جێگای خه‌تر نه‌که‌وتبوو، ئه‌و چاک بووه خه‌لاس بوو. نه‌مرد دوایه به‌ڕێیان کرده‌وه بۆ تارانێ. دیاره پزشکپور به داریوش فروهه‌ری کوتبوو که من له خه‌ڵکی مه‌هابادێ ڕازیم ئه‌و که‌سه‌ی تیرئه‌ندازی له من کردووهسهربازێکی بروجردی بووه. مه‌سه‌له‌ی موزاکرهش لێره مونته‌فی بوو.
به ته‌دریج جه‌ریانی موزکره شکڵێکی تازه‌ی به خۆیه‌وه گرت، ئه‌وجار حزبه‌کان. موشته‌ره‌ک ئاماده‌گی خۆیان ئیعلام کرد که له موزاکرهدا شیرکه‌ت بکه‌ین،دهفهعاتی به‌عد که موزاکره ده‌ستی پێ‌کرد نمایهندهگانی حزبی دمکرات ، کۆمه‌ڵه و فه‌دایی بوو، شێخ عیزه‌دین بوو، داریوش فروهه‌ر و هه‌یئه‌تێک بوون که هاتبوون. موزاکره ده‌کرا، دیاربوو ده‌و موزاکرهیدا 26 ماده یان 24 ماده ده‌قیق بزانم 26 ماده پێشنیار کرا، له پشتی سهحنهیهوه سارمئهدینی سادق وه‌زیری که له مه‌هابادێ حزووری هه‌بوو ته‌دوینی کردبوو، که مه‌تره‌ح ببێ، له هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت خودموختارییه‌کی فوقلعاده گوستهرده[داوا کرابوو]، که هیچ ئینتزار نه‌ده‌رۆیشت حاکمیه‌تێکی که به دێموکراسی ئیعتقادی نییه، وه خوموینی هه‌موو رۆژێ فه‌ریاد ده‌کات که دیموکراسی یانی زیددی ئیسلام پیاو تهوقوعی هه‌بێ به‌و گوستهردهیهی موافق بێ، به ئێمه خودموختاری بدات. ئه‌و 26 ماده‌یه دیاربوو ئیشکالی ئیجاد کرد، له موزاکراتدا، که بازرگان که ره‌ییسی ده‌وڵه‌ت بوو، خهبرم زانیوه که کوتبووی: " ئه‌و حهزهراته هه‌م ده‌یانه‌وێ ئیمه حکومه‌تیان بۆ دروست که‌ین و هه‌م پولیشیان بده‌ینێ به‌ڵام ئێمه هیچ نهقشمان نه‌بێ ، حکومه‌تی مه‌رکه‌زی هیچ نه‌قشێکی له حاکمیه‌تی ئه‌وێدا نه‌بێ. له سه‌ر کوردستانی نه‌بێ، ئه‌مه فه‌قه‌ت مه‌ئموری پرداختی بودجه‌ی ئه‌و شته‌ی بین که ئه‌وان دروستی ده‌که‌ن."
ئیختلافی نه‌زه‌ر که‌وته به‌ینی حزبی دمکرات و سایری گروهه‌کانی دیکه، جه‌ریانی موزاکره به خاتری ئه‌و 26 ماده‌یه‌ی قه‌تع بوو، ئه‌و جار حاکمیه‌ت متوجهی حزب دمکرات و قودره‌تی حزبی دمکرات بوو، که به ته‌دریج حزبی دمکرات شه‌قڵی ده‌گرت قودره‌تی ده‌گرت ، قووه‌تی په‌یدا ده‌کرد ، وه هه‌ر مه‌رحه‌له‌ی ئه‌وه‌ڵێ که داریوشی فروهه‌ر هات بۆ موزاکره بۆ مه‌هابادێ و سوحبه‌ت له ئازادی کرا ئه‌و ره‌سمه‌ن ئیعلامی کرد که له ئێرانێ حزب ئازاده بهنابهرئیین حزبی دمکراتیش ده‌توانێ ئازاد بێ، ئه‌مه له‌و به‌یانه ئیستفاده‌مان کرد و مه‌راسمی عه‌له‌نی بوونی حزبی دمکراتمان له ستادیومی وه‌رزشی ئی مه‌هابادێ گرت، وه ره‌سمه‌ن حزبمان ره‌سمی ئیعلام کرد، و قه‌رار بوو ئه‌و مه‌راسمه له شاره‌کانی موختهلفی کوردستان منجموله نه‌غه‌ده‌ش به‌رگوزار بێ، چوونکه نه‌غه‌ده ئه‌هه‌میه‌تێکی خاسی هه‌بوو.
به عیلله‌تی ئه‌وه‌ی که تیعدادێکی تورکی قه‌ره‌په‌پاخ تێدابوو. که له لحازی جوغرافیشهوه به کوردستان مه‌ربوته و کوردستانه. ئه‌و قهرهپهپاغانه له دەورانی کۆندا، له ده‌ورانی سهفهییهڕا له قه‌فقاز ڕا هاتوون، په‌ناهه‌نده‌ی ئێرانێ بوون و له‌و مه‌نته‌قه‌ی ساکن بوون. میهمانی ئێمه بوون له‌و مه‌نته‌قه‌ی به هه‌ر سوڕه‌ت ئه‌و مه‌ڕاسمه بهرگوازار بوو. وه بوو ڕه‌وندی موزاکره که ده‌چووه پێشێ، حاکمیه‌ت موتهوج بوو که حیزبی دێموکرات عومدهترین نیروی مه‌نته‌قه‌یه، و موردی پوشتیبانی ئهکسهریتی قاتعی خه‌ڵکی کوردستانه،لازمی زانی که ئه‌وی ته‌ره‌فی موزاکره‌ی خۆی قه‌رار بدات. یانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ته‌رفی موزاکره‌ی خۆی قه‌رار بدات.
دهفهعاتی به‌عد که گه‌ڕانه‌وه موزاکره‌ی بکه‌ن، له موزاکرتی که له سه‌دێ کرا،ئه‌و موزاکرهیه پاش شه‌ڕی سێ مانگه بوو، ئه‌و موزاکره‌ی که موستهقیمهن له گه‌ڵ حزبی دێموکرات ده‌ست پێکرا. جهراینی ته‌هاجوم به مه‌هابادێش، قهبهل ئه‌ز ئه‌وه ئه‌رته‌ش حه‌مله بکات به مه‌هابادێ هه‌یئه‌تێکی نیزامی له تاران ڕا هاتن بۆ مه‌رکه‌زی حیزبی دێموکرات، له‌وێ موزاکرهیهک کرا ئه‌من و قاسملو شرکهتمان هه‌بوو له موزاکرهکهیدا له گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی که هاتبوون له تارانه‌وه و به‌حس له سه‌ر پادگانی مه‌هاباد بوو، قاسملو کوتی ئێمه ئه‌و پادگانهمان له نه‌زه‌ر گرتووه بۆ دانشگای ئازاد، و ئێمه ئه‌و پادگانه ناتوانین ته‌خلییه‌ی بکه‌ین، نزیکی شاره و پادگان ده‌توانێ بچێته خارجی شار محه‌لێکی دیکه دیاری بکه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی شار،ئه‌فسه‌ره‌کان دیاره پافشاریان کرد، کوتیان ئێمه قه‌بولی ده‌که‌ین پادگانێ بده‌ین به مه‌عارفی مه‌هابادێ بیکه‌نه دانشگای ئازاد ،به‌ڵام له به‌ر غروری ئه‌رته‌ش ئێره مهنتهقهیهک له ئێران و جزووی ئێرانێ به حیساب دێ پێمان خۆشه له پێشدا پادگانه‌که‌ی وه‌رگرینه‌وه وئێمه فه‌قه‌ت واحدێکی موهه‌ندیسی ده‌هێڵینه‌وه که ئه‌و واحیدی موههندیسییه بێ به‌رڕه‌سی بکات،جێگایه‌کی له خارجی مه‌هابادێ په‌یدا بکات پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره کرا، دیاره موده‌تی ده‌وێ زه‌مانی ده‌وێ، ئێمه خۆمان پادگانی هه‌دیه ده‌که‌ین به دانشگای ئازاد. دیار بوو موافقه‌ت نه‌کرا بۆ ته‌حویلی پادگانی مه‌هابادێ،ئهرتهشهییهکان رۆیشتبوونهوه. به ته‌دریج ئه‌رته‌ش له موزاکرهکان مه‌ئیوس ده‌بوو، و ئێمه‌ش موتهوجیه بووین که حکومه‌ت له موزاکراتدا سه‌داقه‌ت نیشان نادات. تاکتیکی به‌رخورد ده‌کات له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌که‌ی و ئوسوله‌ن به‌رنامه‌یه‌کی ده‌قیقی نییه، بۆ حه‌للی مه‌سه‌له‌ی فه‌قه‌ت هه‌یئه‌تێک ده‌ستی خاڵی دێ، ئێمه‌ش مه‌ئیوس بووین له‌وه‌ی له گه‌ڵ حکومه‌ت بتوانین به تهفاهووم بگه‌ین. خهبهرهای موختهلفیشمان پێدهگهیشتهوه، ته‌داروکی نیزامی بۆ مه‌هاباد و مه‌نته‌قه‌ی کوردستان ده‌گێرێ، ئه‌وه بوو ئه‌و خه‌به‌رانه سه‌حیح ده‌رچوون و ئهرهتش له تاریخی موعهین دا حه‌مله‌یان کرد بۆ مه‌هاباد، ئه‌ڵبه‌ته پێش ئه‌وه‌ی ئه‌رته‌ش حه‌مله بکات.ئێمه به عیلله‌تی ئیتلاعاتێک که هه‌مانبوو،ده‌مانزانی حه‌مله ده‌ست پێده‌کرێ،جه‌له‌سه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکرات ته‌شکیل بوو، ته‌سمیمان گرت مه‌قه‌راتی پێشمه‌رگه له مه‌هابادێ خاریج که‌ین و له خارجی شاری موتهمهرکزیان بکه‌ین، ده‌فته‌ری سیاسیش له شاری وه‌ده‌رکه‌وێ، و ئه‌عزای کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی ده‌رکه‌ون برۆین بۆ مه‌نته‌قه‌ی ئه‌ترافی سه‌رده‌شتێ، مه‌نته‌قه‌یه‌کی قابلی دیفاع و ئیستراتێژی بێ له مه‌نته‌قه‌ی مه‌رزی. ئه‌مه ئه‌و ئیقداماتهمان کردبوو. مقه‌ری پێشمه‌رگه چووبوونه ده‌ر. ده‌فته‌ری سیاسیش مونتهقل ببوو، به‌ڵام ئه‌من له به‌ر کاری شۆرایه مابوومه‌وه، له شاریدا که حه‌مله‌که ده‌ست پێکرا، واریدی خهیابانهای شاری بوون، مقدارێکیش موقاومه‌ت کرا له ته‌رف پێشمه‌رگه‌وه، له شاخه‌کانی حاشییه‌ی مه‌هاباد، به سمتی جاده‌ی ئورمییه، به‌ڵام ئه‌و موقاومه‌ته ته‌سمیمی حیزب نه‌بوو، فه‌قه‌ت ئیعدهیهک پێشمه‌رگه بوون، که بۆ خۆیان ئه‌و مقاومهتهیان کردبوو. دیاره ئه‌و موقاومه‌ته کۆمکی کرد که ئیمکانات بدات به خه‌ڵک که نیگه‌رانن ده‌رچن له شار، خه‌ڵکێکی زۆر جه‌وانێکی زۆر له شاری خاریج بوون، حیزبی دێموکرات ته‌سمیمی گرت که، له گه‌ڵ جهههتهای عێراقی کورد ئه‌وانه‌ی له حاڵی جه‌نگی موسه‌له‌حانه له گه‌ڵ عێراقێ بوون، ته‌ماس بگرێ، و ته‌ڵه‌بی کۆمه‌کیان لێ بکات، چوونکوو ئێمه ئه‌و ده‌م له حه‌قیقه‌ت، ئاماده‌گی جه‌نگیمان نه‌بوو، نهزهریشمان ئه‌وه بوو جه‌نگ بکه‌ین، ئیعلامی جه‌هادی خۆمه‌ینی بوو، که ده‌ستوری حه‌مله به کوردستانی سادر کرد، وه ئه‌وه بۆ ئێمه مه‌سه‌له‌یه‌کی غه‌یره موتهرهقبیه بوو، ئه‌و ده‌ستوری حه‌مله‌یه، وه شێوه‌ی فه‌رمانه‌که‌ش ته‌حریک ئامیز بوو.
جیهاد عه‌لیه‌ی کوفر. وا تهلقی کرا که له کوردستانی کافر هه‌ن و پاسداریش ده‌بێ بۆ جه‌هاد بێن، سه‌رکوب بکات. وه ئێمه به وه‌زیفه‌ی خۆمان زانیوه، وه‌کوو حزبی دێموکرات، که دیفاع له مه‌وجودیه‌تی خۆمان و خه‌ڵک بکه‌ین، وه له موقابل ئه‌و جیهادهیدا کوترا ئێمه موقاومه‌ت بکه‌ین، به‌ر پرچی ده‌ینه‌وه، له حهقیهتدا ئێمه پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئاوا پوخته‌و و مونهزهممان سازمان نه‌دابوو، چونکوو ئینتزاری ئه‌وه‌مان نه‌ده‌کرد شه‌ڕ ببێت و شه‌ڕ بکه‌ین، به‌نابه‌ر ئین، پێشمه‌رگه‌مان سازمانده‌هی نه‌کردبوو، پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆریشمان نه‌بوو، سیلاحێکی زۆرمان به ده‌سته‌وه نه‌بوو، شایه‌د مه‌جمووعی پێشمه‌رگه‌ی که زیاتر له 500، 600 که‌س که له یورش به پادگانی بۆمان فه‌راهه‌م بوو، زیاتر نه‌بوو.
له موزاکراتیشدا که له بن و خهڵهفێ به‌ینی حزبی دێموکرات و نمایه‌نده‌ی حزبی کۆمۆنیستی عێراقێ که له حاڵی شه‌ڕ دابوو له گه‌ڵ عێراقێ، له گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و فکربکهم سۆسیالیسته‌کانی عێراقێش حزووریان هه‌بوو، تهقازی یاریده‌مان لێکردن، که موردی هجوومان قه‌رار گرتووه و خۆشمان ئامادهگێکی کافی ئی جه‌نگیمان نییه، به‌نابه‌رئین کۆمه‌کمان بکه‌ن، دیاره ئه‌وان ئیزهارین کرد که ئه‌مه بۆ خۆمان له حاڵی شه‌ڕداین و ئهسلهحهیهکی ئوتۆمان نییه که ئه‌مه بتوانین به‌رده‌وام بین له کۆمه‌ک کردن به ئه‌نگۆ به‌ڵام له مه‌رحه‌له‌ی ئێستادا که موردی حه‌مله قه‌رارتان گرتووه، ئیمه خۆمان موتهعهید ده‌زانین که دیفاعمان له ئێوه کردبێ و پشتیوانیمان له ئێوه کردبێ، تێعدادێک پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی نیزامیتان له ئیختیار بنین یاردیدهتان بده‌ن. دیاره عومده‌ته‌ن پێشمه‌رگه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی بوون، یه‌کیه‌تی نیشتمانی، و ئێمه توانیمان جڵه‌وی پێشره‌وی له جاده‌ی پیرانشار سه‌رده‌شت و جاده‌ی بانه سه‌رده‌شت، مه‌هاباد سه‌رده‌شت، پێشگیری پێشره‌ویان بکه‌ین.و پێشمه‌رگه‌کان له حهقیهقتدا زۆر مه‌ردانه و جه‌سورانه، مقاومه‌تیان کرد و پێشیان به ئه‌رته‌ش گرت. و پێشره‌وی ئه‌رته‌ش له‌و مهنتهقانهدا سه‌د کرا، له مه‌ریوانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه پێشی پێ گیرا، ئه‌و ده‌م قاسملو له‌و جه‌له‌سه‌ی بن و خهلهفێدا مه‌تره‌حی کرد، که ڕژیمی عێراقێ پێشنیاری کۆمه‌کی به ئێمه داوه، که ئه‌و براده‌رانه له موقابل ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی دا مه‌وزعی موخالفهتیان گرت، به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی ئیزهاری کرد که چوونکو ئێوه نیاز‌و هه‌یه به سیلاح و ئیمکاناتی دیکه به ئیحتمالی قه‌وی عێراق له مه‌رحه‌له‌ی ئه‌وه‌ڵدا مومکینه کۆمه‌کێکی قورس و زۆروو پێ‌بکات، ئێوه ده‌توانن له‌و فرسه‌ته‌ی ئیستفاده بکه‌ن، به شه‌رتێک چه‌نگێکی موحکه‌می لێداگرن و موردی ئیستفاده خۆتانی قه‌رار بده‌ن و به‌ڵام ئێمه موعتهقدین ئه‌وه نابێ ئیدامه‌ی هه‌بێ، ئه‌و ئیرتباته و ئه‌و وه‌رگرتنه. جه‌لال تاڵه‌بانی موشه‌خه‌سه‌ن کوتی، ئه‌مه ته‌جروبه‌یه‌کی تاڵمان له سه‌ر ئه‌و نه‌وعه ئیرتباتانه هه‌یه، و سه‌رئه‌نجامێکی شووممان هه‌بوو، دیاره ئێوه‌ش له‌وه‌ی ده‌بێ ده‌رس وه‌ربگرن. و موتهجوهی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ببن، ئێمه هاتینه‌وه لیست بهرداریمان کرد له سیلاحێکی که ده‌بێ بمانبێ، و مقدارێک ئیمکاناتی ماڵی دیاره چنگی قوڵی لێدابگرین، قاسملووش ته‌عه‌هودی کرد که فه‌قه‌ت ئه‌و مهوردهی وه‌رگرین دوایه ئیدامه‌ی نه‌ده‌ینه‌وه. مقدارێک په‌ره‌شوت و ئه‌وانه ناردرا، من ئعترازم به پهراشوتهکان کرد کوتم ئێمه ناتوانین به پاراشوتی له گه‌ڵ ژ،س پێشمه‌رگه بنێرینه مه‌یدانی شه‌ڕ، په‌ره‌شوت 5 تیره و ژ.س 20 فیشه‌کان ده‌بات. به ته‌دریج مقداری سیلاحهکه موتهنهوعتر بوو، مقدارێک ئارپی جی بوو، ره‌قه‌می ئه‌وه‌ڵ ئه‌وه‌ی من له بیرمه 25 هه‌زار دینار بوو، دیاره ئێمه بۆ خۆشمان مقدارێکی زۆر په‌توو، ئه‌وانه‌مان له عێراقێ کڕی. له قه‌ڵادزێ و ئه‌وانه. شه‌ڕه‌که به‌رده‌وام بوو. هه‌تا سێ مانگان، ئه‌و شه‌ڕه که به ده‌ستوری خومه‌ینی ههڵئایسابوو، و ئیعلامی جیهادی کردبوو، هه‌ر به ده‌ستوری خۆمهینشی 26 ئابان، بۆ خۆی شهخهسهن په‌یامی 58 نارد. ده‌و په‌یامه‌یدا قه‌بوڵی کردبوو که خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان موردی به‌ره‌سی حکومه‌ت قه‌رار بگرێ، وه له‌وێدا ئیعترافی کردبوو که زمنی که ئیشتبایان کردووه، حه‌مله‌یان به کوردستانی کردووه، له‌وێدا نووسیویه‌تی بهدخواهان بوون، که زیهنی مه‌یان مه‌شکوک کردبوو له موردی کوردستان. ئه‌وه ئعیترافێکی زۆر جیددی بوو که کردبووی. به‌ڵام بهعدها من له ئوروپا له به‌عزێک عه‌واملی نیزامی که به حزبی توده‌وه ئیرتباتیان هه‌بوو، و نه‌خشیان هه‌بوو له ئیفشای کودتای نودشه، وامزانی که چه‌مران و رییسی زیددی ئیتلاعاتی ئه‌رته‌ش له بیرم نییه ئه‌فسه‌ره‌که نێوی چ بوو مهاجری، مهاجرانی شتێکی وا، ئه‌وانه نه‌قشیان له ته‌داروکی ئه‌و حه‌مله به کوردستانی هه‌بووه، دیاره جهریانهتی که له به‌هاری 58 له شاری سنه به‌وجود هات و ئه‌و جه‌ریانه و جه‌ریاناتی دیکه سه‌به‌ب بوون به‌ینی کوردستان و حاکمیه‌ت ئاڵۆزتر بێت.
ئه‌من له حه‌قیقه‌تدا خومه‌ینی له جه‌ریانی شه‌ڕی سێ مانگانه‌دا، ته‌حتی ته‌ئسیری چه‌مران و رییسی ئیتلاعاتی ئه‌رته‌ش ئه‌وانه له جهراینی شه‌ڕی سنه و شه‌ڕی نه‌غه‌ده، مه‌خسوسه‌ن دوایه پاوه، چه‌مران و ئه‌وانه که‌ڵکیان وه‌رگرت بۆ، ئیقناعی خومه‌ینی که ئیعلامی جیهاد بکات عه‌لیه‌ی خه‌ڵکی کورد.
به‌ڵام موقامه‌تی پێشمه‌رگه و شکستی حاکمیه‌ت له ته‌ره‌فێکی، و موتهج بوونی خومه‌ینی به‌و مه‌سه‌له‌یه، که گویا رژیمی جمهوری ئیسلامی له داوی شه‌ڕ که‌وتووه، هاویشتوویانهته داوی شه‌ڕ، که به ئیعتقادی من په‌یامی خومه‌ینی به نه‌زه‌ری من په‌یامی خۆمه‌ینی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بوو که نه‌یانده‌توانی موقاومه‌ت بکه‌ن به‌ڵکو بۆ ئه‌وه بوو تهداروکێکی زۆرتر ببێنێ، دووهه‌م موتهوجهی ئه‌و تهوتئه ببوو که چه‌مران و رییسی ئیتلاعاتی ئهرهتش کردبوویان و با ئیستافاده له شه‌ڕه‌کانی سنه و نه‌غه‌ده‌و پاوه واداریان کرد ئیعلامی جیهاد بکات. چوونکوو له شه‌ڕی سنه‌یی پێم وابوو له شه‌ڕی دووهه‌می سنه دابوو که، موزاکره‌مان کرد ئه‌من له گه‌ڵ شێخ عیزه‌ده‌ین له موزاکره دابووین، له سنه تاڵه‌قانی بوو، به‌هه‌شتی بوو ره‌فسه‌نجانی بوو، به‌نی سه‌در بوو هاتبوو، له موزاکرهکهدا ئه‌من ئیشارم کرد به نه‌غه‌ده خه‌تاب به تاله‌قانی کوتم مه‌لا حه‌سه‌نی ئیمام جومعه‌ی ورمێ 900 قه‌بزه ئه‌سله‌حه‌ی بڕنوی په‌خش کردووه له مه‌نته‌قه لە نێو قهرهپهپاغان له نه‌غه‌ده‌و سندوسی، خه‌ریکی تهحریکاته، که شه‌ڕ ههڵئایسێنن له دوایه‌ش مه‌علوم بوو که ڕاسته، شه‌ڕه‌که‌یان ههڵئایساند، و بههانهگیریان کرد له سه‌ر میتینگی عه‌له‌نی بوونی حیزبی دێموکرات، له نه‌غه‌ده.
پس چوونی ئێمه بۆ سنه من و شێخ عزه‌دین پێش شه‌ڕی نه‌غه‌د بوو. دهفعهێهکی دیه‌کش له سنه پێش شه‌ڕی سێ مانگه خه‌ریک بووسنه تێک بچێ و خه‌به‌ر درابوو به ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکرات که کۆمه‌ڵه سه‌نگه‌ری گرت و کیسه شنی داناوه له سه‌ر سه‌ربانان، و ئیحتمالی شه‌ڕ هه‌یه. که له ده‌فته‌ری سیاسی منیان دیاری کرد بۆ ئه‌وه‌ی بچم نهێڵم شه‌ڕ ببێ، 500 نه‌فه‌ر پێشمه‌رگه‌م هه‌ڵگرت و چووم له دیوانده‌ر سوحبهتم کرد، ئیختارم کرد که که‌سانێکی ئهمنیتهی شاری سنه‌ی تێک بده‌ن، سه‌به‌بی کوشت وکوشتاری خه‌ڵک ببن بۆ باری چه‌ندووم، ئێمه موقابله ده‌که‌ین و ئه‌منیه‌تی شاری دابین ده‌که‌ین، چوومه سنه پێشمه‌رگه زۆر به گرمی موردی ئیستقبالی خه‌ڵک قه‌راریان گرت، به خه‌یابانی موختهلفدا تێپه‌ڕ بووین، موردی ئیستقباڵ قه‌راریان گرت شیرینیان به سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵداویشت. رۆژی دوایه من له مه‌یدانی سوخهننرانیم کرد، خه‌ڵکێکی زۆر هاتبوو، شه‌و له ماڵێکی که من میوان بووم عیده‌یه‌ک له رۆشهنفکرانی شاری هاتن، 48 سه‌عات له سنه بووم نه‌مانهێشت شه‌ڕ ههڵئایسێتهوه، پێشمه‌رگه‌م گه‌ڕانده‌وه و بۆخۆم ماوه‌یه‌ک مامه‌وه و دوایه گه‌رامه‌وه. به نه‌زه‌ری من ده‌ستی چه‌مرانی له هه‌ڵئایساندنی شه‌ڕ له کودستانی هه‌بوو، چوون دوای په‌یامی 26 ئابانی خومه‌ینی بۆ خه‌ڵکی کوردستان، چهمرانیان له سمهتی رییسی سپای پاسداران یا ستادی ئه‌رته‌شی لابرد، ناردیان بۆ مه‌ئموریه‌ت له جنووب که له‌وێ نه‌گه‌ڕاوه و کوژرا، به نه‌زه‌ری من له کوشتنی چهمرانیدا ده‌ستی عه‌واملی حکومه‌تی جمهوری ئیسلامی تێدا بوو، چوونکوو دوایه زانیمان که سهرههنگهکهش گیرابوو، ههمزەمان له گه‌ڵ ناردنی چه‌مران بۆ جنوب ئه‌و سهرههنگهش ده‌ستگیر بوو. و سه‌رهه‌نگه‌که ئیعترافی کردبوو که ئه‌من تابعی چه‌مران بووم و ئه‌و ته‌رحه‌ی هه‌بوو که ئێمه بۆ سهرکوبی کوردستان، نیرویی ئیعزام بکه‌ین که خومه‌ینیان ئقناع کردبوو، ئیعلامی جه‌هاد بکات. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه ئیتلاعاتێک بوو که لە یه‌کێک له ئه‌فسه‌رانی نیزامی حیزبی تووده له ئوروپایه ئه‌من که‌سبم کردووه.[ مام غه‌نی ئه‌و ئیتلاعاته‌ی له که‌سێک وه‌رگرتووه به ناوی خوازراوی ناخودا ئه‌نوه‌ر که ناوی خۆی حه‌مید ئه‌حمه‌دیه و له شاری برلین ده‌ژی] وه‌لی قهرائین نیشان ده‌دا که ده‌بێ ڕاست بووبێ، په‌یامی 26 ئابان سه‌بب بوو شه‌ڕ بکوژێته‌وه، و شاره‌کان دیسان پێشمه‌رگه تێیاندا موسته‌قه‌ر بووه. و ئه‌منیه‌تی شار به ده‌ست حیزبی دێموکرات بوو له مه‌نته‌قه، دیاره کۆمه‌ڵه و چریکیش حزووریان هه‌بوو . به‌ڵام نیروی عومده له کوردستان حیزبی دێموکرات بوو. به دونباڵی ئه‌و ئاته‌ش به‌سه هه‌یئه‌تی ویژه هات. چوون هیئهتهای قه‌بلی به ناوی حوسنی نیه‌ت ده‌هاتن. ئه‌و سه‌فه‌ره هه‌یئه‌تێکی ڕه‌سمی هات. بهعده ئه‌ز په‌یام بوو که هه‌یئه‌تی ویژه هاته مه‌هاباد، که ئه‌من شیرکهتم کرد له گه‌ڵ مه‌لا عه‌وڵای حه‌یاکی، عه‌زیز ماملێ، که‌ریم حیسامی بوو، شیرکهتمان کرد له موزاکره له سه‌دێ، په‌ش ئه‌و موزکاره بوو که داریوش فروهه‌ر هاته‌وه ته‌رحی خودگه‌ردانی هێنا. له موقابل دا حیزبی دێموکرات ترحی 6 ماده‌یی مه شهوریی مه‌تره‌ح کرد و ئێمه عومده‌ته‌ن له سه‌ر ته‌رحی 6 ماده‌یی موزاکره‌مان ده‌کرد، ته‌رحی خودگه‌ردانی به شیده‌ت موردی حه‌مله‌ی قاسملو قه‌راری گرت. له سه‌ر تلهوزیۆنی مه‌هاباد ئیزهاری کرد خودگه‌ردانی یانی سه‌رگه‌ردانی، منداڵێکی کورد کوتویه‌تی خودگه‌ردانی یانی سه‌رگه‌ردانی. ئیعلامی کرد که ڕه‌د بووته‌وه. دیاره بێ ئه‌وه‌ی له سه‌ر خودگه‌ردانی قسه‌مان کردبێ، و بهڕهسی بکه‌ین خودگهردانیهکان چییه. ئه‌و کاره‌ی کردبوو. گه‌رچی ئه‌مه له گه‌ڵ داریوش فروهه‌ر له سه‌ر خودگهردانیهکهی له ماڵی مونتهقهمی قازی، مه‌سه‌له‌مان موردی به‌رڕه‌سی قه‌رار دا، و خودگهردانیهکە خوێندرایه‌وه، به‌ڵام خاسه‌ته‌ن وه‌کوو حیزبی دێموکرات به‌نه‌زه‌ری من ده‌بوو، جه‌له‌سه‌ی موسئولین ته‌شکیل بێ و کادره‌کان و فه‌رمانده‌هانی پێشمه‌رگه ته‌شکیل بێ، و به دیقه‌ت مه‌سه‌له‌ی خودگه‌ردانی قه‌رار بگرێ، به‌ڵام ئه‌و کاره نه‌کرا. خودگهردانیهکه هه‌ر وا ڕه‌دکرایه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌وزعی موشهخهسمان له موقابلی خودگهردانیدا نه‌گرت. به نه‌زه‌ری من لازم بوو ئه‌و ده‌م، مه‌سه‌له‌ی خودگهردانییهکه به‌رڕه‌سی بکرێ و به عینوانی، پایه‌یه‌ک بۆ موزاکره موردی تهوجه قه‌رار بگرێ، و ئه‌رزیابی بکرێ، ئه‌و شته‌ی که که‌م و کوڕی تێدا هه‌بوو، ئه‌و که‌م کوڕییه‌ی له ئیزافه کرابایه، به‌ڵکو حکومه‌تی بازرگان، بتوانێ خودگه‌ردانی ئیجرا بکات، ئه‌و شتێکی بوو که ئه‌مه له موزاکراتێکیدا له گه‌ڵ بازرگانی کردمان. مه‌سه‌له‌ی 6 ماده‌ییمان له گه‌ڵ هێنایه گۆڕێ، بازرگان و سه‌باغیان و داریوش فروهه‌ر بوو موتهفاهم بوون له گه‌ڵ ئه‌و ته‌رحه‌ی که دیاره له گه‌ڵ به‌نی سه‌دریش موزاکره‌مان کردبوو. به‌نی سه‌در له موزاکرهکهدا کوتی ئه‌من حوسنی نییه‌تم هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئیحساس بکه‌ین حیزبی دێموکرات و جونبشی کوردستان، وابه‌سته‌گی نییه به هیچ جێگایه‌کی، ئێمه رووحی ته‌فاهوم زیاتر نیشان ده‌دین. گه‌رچی ئه‌وه به‌هانه‌یه‌ک زیاتر نه‌بوو به نه‌زه‌ری من ئه‌گه‌ر ئه‌وانه واقعه‌ن حوسنی نییه‌تیان بایه، 6 ماده‌یان قه‌بوڵ کردبایه، ره‌سمه‌ن قه‌بوڵیان کردبایه، ئیمکانی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ خۆی مه‌وزع بگرێ، هه‌بوو، به‌ڵام حاکمیه‌تیش وه‌کوو حکومه‌تی بازرگان، که‌م کاری هه‌بوو له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خودگه‌ردانی، فه‌قه‌ت ته‌رحه‌که‌ی له سه‌تحی ئێمه‌دا مه‌تره‌ح ده‌کرد گه‌رچی له رۆزنامه، دا مونتهشری کرد به‌ڵام، ته‌بلیغێکی وه‌سیعی نه‌بوو، و ئێمه‌ش له مواقبل خوردگهردانیدا، به‌حسێکی گوستهردهمان نه‌بوو له سه‌ری، که شیی که‌ینه‌وه مه‌واردی پێ ئیزافه بکه‌ین، ئێمه هاتینه سه‌ر حه‌دی ئه‌و 6 ماده‌یه. له موزاکراتێکی که کردمان دیاره بازرگان، ته‌رحی 6 ماده‌یی قه‌بوڵی کرد ، ئه‌من پێشنهادم پێ‌کرد ئه‌تۆ که قه‌بوڵی ده‌که‌ی له گه‌ڵ رۆژنامه عه‌له‌نی موساحبه بکه، له وه‌تاغی ده‌ربه‌سته بیهێنه ده‌رێ، و ئیعلام بکه که موافقی، رۆزنامه‌ی ئیتلاعاتی ده‌عوه‌ت کرد و به‌و شێوه‌یه‌ی به‌یان کرد که ئه‌و 6 ماده‌یه که نمایهندهگانی حیزبی دێموکرات، پێشنیاریان کردووه ئه‌گه‌ر مه‌فهومی خودموختاری ئه‌وه بێ که له 6 ماده‌دا بۆمنیان ته‌وزیح داوه ئه‌منیش له گه‌ڵ ئه‌و نه‌وعه خودموختارییه موافقم، که من هاتمه‌وه مه‌هابد له گه‌ڵ قاسملو سوحبهتم کرد، و خودی موساحبه‌ی بازرگانم له رۆزنامهیدا دایه، به نه‌زه‌ری من له‌و موساحبه ئیستفاده بکه‌ین و سه‌عی بکه‌ین ڕێگا حه‌لی موسالمهت ئامیز بۆ مه‌سه‌له‌ی کوردستان ببینیینهوه، ئیدامه‌ی شه‌ڕ به قازانجی خه‌ڵکی کورد نییه، ئیدامه‌ی شه‌ڕ ئێمه به وابه‌سته‌گی ده‌کێشێ، ته‌جره‌به‌ی تاڵی کوردستانی عێراق له به‌ر چاومه، ئه‌مه خه‌ڵکی کوردستان تووشی دوا رۆژێکی ڕه‌ش ده‌که‌ین، و تاوانه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر ملی ئێمه، له تاریخی جونبشی کوردستاندا، ده‌بێ ته‌وانی[هێزی] خۆمان له نه‌زه‌ر بگرین و قودره‌تی موقابلیش کە له گه‌ڵی شه‌ڕمان هه‌یه و خودموختاری لێ داوا ده‌که‌ین، هه‌م له باری سیاسییه‌وه و هه‌م له باری قودره‌تی نیزامییه‌وه، موردی ئه‌رزیابی قه‌رار بدین. حکومه‌تی عێراق و نه‌زه‌راتی وی و نییاتی وی، به دیقه‌ت موردی تهوجوه قه‌رار بدین که له دامی وابه‌سته‌گی نه‌که‌وین، نه‌بینه عامل و وه‌سیله، دیاره باری چه‌ندووم بوو له سه‌ر ئه‌و مه‌وزوعه له گه‌ڵ قاسملو قسه‌مان کردبوو، موزاکره نه‌تیجه‌ی نه‌دا.
درێژەی هەیە...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست