حكومەت و بەرتیل. كادیریى حزب و ئیسعاف. مەلا بەختیار و تەندروستی. میللەت و شێرپەنجە
Saturday, 11/02/2012, 12:00
ئەم ووتانەى سەرەوە قسەى ئێمەنین قسەى خۆیانە كاتێك باسى ئەم بابەتانەمان دەكرد بەڕقى شەخسى و تۆمەت ئەیاندایە قەڵەم كەچى ئێستا خۆیان دێن ئەمانە پشت ڕاست ئەكەنەوە ، بۆیە ئەڵێین ئەوە ئێمە بووین ئەمانویست سیستەمێكى تەندروستى پێشكەوتوومان هەبێت نەوەك ئێوە ، ئەوە ئێمەین ئەمانەوێت دەستى حزب لەناوەندە تەندروستیەكان ببڕین تالەوە ناشیرنترو ئیفلیج تر نەبێ سیستەمەكە ، ئەپرسین تاكەى خەڵك بەقسەى باق و بریقى بێ كردار فریو ئەدەن ؟ تاكەى كۆمپانیایى مافیاكانى حزب كەلوپەلى خراپ و دەرمانى ئێكسپایەر بەسەر ئەو میللەتەدا تاقى ئەكەنەوە ؟ ئەوەتا كارگە قەدەغەكراوەكەى دروستكردنى دەرمان لەهەولێر پڕبووە لەماددەى (پسودوایفیدرین) (pseudoephedrine) ، كەلەگەڵ دەرمانەكانى تر تێكەڵكراوە ، ئەو ماددەیە گەر بەئەنقەست و دەستى سیاسى و بەرنامە داڕێژراو نەبێت چۆن ئەگاتە مەركەزى هەولێر ؟ ئەم كارەساتە ڕووى ڕاستەقینەى سیستەمى تەندروستى كوردستانى دەرخست چۆنە ؟ پشت ڕاستى ئەوەشى كردەوە كەبەڵێ ئەوە مەكتەب سیاسیەكانن لەپشت ئەم كارگانەن نەوەك هاوڵاتى ئاسایى ، كارەساتى ئەم ماددەیە لەوەدایە (مرۆڤ گێل ئەكات و بەكارهێنەرەكە ئاڵوودە ئەكات ، هەروەها ئەوانەى بەكاری دێنن ئەنجامدانى تاوان بەئاسایى ئەزانن).
لەهەموو ئەمانەش سەیرتر لێدوانى بەرپرسانى ئەم وەزارەتەیە كەهەریەكەیان بەجۆرێك و لەكەناڵێك و ئاوازێك لێدوانى دژ بەیەك و پێچەوانە ئەدەن ، جەنابى تاهیرهەورامى هەرزوو ڕایگەیاند سیستەمەكە زۆر كۆنەو ئى سەردەمى عوسمانیەكانە دواتر ووتى نانەخێر زۆر پێشكەوتووەو لەپێش ووڵاتانى دراوسێوەیە ، ئێستاش لەدواین ڕۆژەكانى تەمەنى كابینە شكستخواردووەكەى بەرهەم ساڵحدا ئەڵێ (دە ساڵى تر تۆكمە ئەبێت) واتا جەنابی باش باش ئەزانێت كەلوپەل و خۆراكى بەسەرچوو و دەرمانى ئێكسپایەر هەر دێت و ناوەستێ بۆیە بەدە ساڵى تریش چاك نابێت . (لەنووسینێكى تردا وەڵامى ئەو دەساڵەى جەنابیان ئەدەینەوە ، چونكە تاخاوەنى ئەم دەسەڵات و عەقڵانە بین نەوەك دە ساڵ بە بیست ساڵى تریش چاك نابێت) .
لەكۆتایدا ئێمە هیچ ناڵێین فەرموون سەیرى هەواڵ و لێدوانەكانى خۆیان بكەن ، ئەوسا ئێوەى بەڕێز بڕیاربدەن بزانن ئێمەو كوردستانپۆست چەندە ڕاستگۆبووین لەگەڵ خوێنەران ، ئەوانیش چەندە دووڕوو چەواشەكاربوون لەگەڵ خەڵكى كوردستان .
1 _ كادیرى حزب بەئیسعاف دەڕفێنن .
تائێستا فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى نەیتوانیوە چەند تیمێكى گەرۆكى فریاكەوتنى خێرا لەسەر هەموو ئەو ڕێگا گشتیانەى قەزاكان بەسلێمانى ئەبەستێتەوە دابنێت ، بۆئەوەى لەكاتى كارەسات و ڕووداوى هاتووچۆ بەپەلەو بەئیسعاف بریندارەكان بگوازرێنەوە بۆ فریاكەوتنى سلێمانى تائێستا ئەمە نەكراوە بەبیانووى نەبوونى ئیسعاف ، كەچى ئەبینین ئیسعاف هەیە كادیرى حزبى پێ بڕفێنن بۆ دەزگاى زانیارى ، ئیسعاف هەیە منداڵى جەلادو فیرعەونەكانى حزب كاتێك تووشى هەڵامەت و كۆكە ئەبن بەرێ بۆ نەخۆشخانەى شۆڕش ، ئیسعاف هەیە بۆ چەتەكانى نالیایان سوتاند بەڵام ئیسعاف نیە بۆ خەڵكى ڕەش و ڕووت و داماو ، سیستەمى پیرۆزى تەندروستیان واشێواندووە ئیسعافیش بەحزبى كراوە بۆ هاوڵاتیان نیە .
فەرموون گوێ لەم كادیرانەى حزب بگرن بزانن بەچى براون بۆ دەزگاى زانیارى؟
_________________________________________________
2 _ مەلابەختیارو وەزیرى تەندروستى
مەلابەختیارى نەخوێندەوار لەجیاتى وەزیرى تەندروستى داواى گۆڕینى سیستەمى تەندروستى ئەكات ، پێمان وایە ئاسایە ، چونكە سیستەمەكە بەحزبى كراوە ، بەڵام ئەوەى نائاسایەو مەهزەلەیە ئەوكاتەى مەلابەختیار لەسلێمانى داواى گۆڕینى سیستەمى تەندروستى ئەكات ، تاهیرهەورامى وەزیرى تەندروستى ئەچێ وەزیرى تەندروستى سوید ئەبات بۆ سەر قەڵاى هەولێر ، ئێمە ئەڵێین جەنابى وەزیر بۆ نەت ئەهێنا بۆ سلێمانى بۆ سەیرى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكە ، خۆئەویش بۆتە ئاسەوارێكى مێژوویى تەندروستى دیارى ناوچەكەو ڕەمزى گەندەڵى .
مه‌لا به‌ختیار گۆڕینی سیستمی ته‌ندروستی به‌گرنگ زانی .
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌گه‌ڵ د.مێد كۆرت ڤۆچ، نوێنه‌ری رێكخراوی هاوكاری و یارمه‌تی ته‌ندروستیدا كۆبۆوه.
هه‌ڤالان د.رێكه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی، تارا بابان له‌ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان، ئاماده‌یبوون،مه‌لا به‌ختیار پێویستی گۆڕینی سیستمی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌گرنگ زانی و له‌وباره‌یه‌وه بیروڕای مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ی پێشخستنی شاری سلێمانی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه بۆ باسكرد‌و وتی: ئێمه ده‌مانه‌وێ چیتر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پێویستیان به‌وه نه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیان سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه پشتگیری و پشتیوانی دۆسته‌كانمان له‌ده‌ره‌وه پێویست ده‌بێت و ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌مجۆره په‌یوه‌ندییانه‌شمان له‌خزمه‌تی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا بێت. مه‌لا به‌ختیار وتی: سه‌دان ئامێری پزیشكی پێشكه‌وتوو به‌بێ گۆڕینی سیستمی ته‌ندروستی و ئاستی به‌رزی خوێندنی كۆلێژه‌كانی پزیشكی په‌یمانگه‌كان، پێشكه‌وتن به‌دینایه‌ت.
شایانی باسه مه‌لا به‌ختیار، سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ی بۆ باسكردن و گه‌شه‌كردن و فراوانكردنیشی له‌م قۆناغه‌دا وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی كه‌م وێنه وه‌سفكرد.
وه‌زیری ته‌ندروستی سوید ده‌گاته هه‌رێم و سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كات
PUKmedia له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر (یۆران هێگلۆند) وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاتی سوید به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و به‌گه‌یشتنیشی له‌لایه‌ن (د. تاهیر هه‌ورامی) وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.له‌دیدارێكدا كه باڵیۆزی سوید له عیراق ئاماده‌بوو دوای به‌خێرهێنان وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ره‌وشی ته‌ندروستی و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌بواری ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهاتوون بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاتی سوید خسته‌ڕوو، ئاماژه‌شی به هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ گرنگی دان به‌كه‌رتی ته‌ندروستی و پێشخستنی بواری پزیشكی و سوود وه‌رگرتن له‌پسپۆڕیی و شاره‌زایی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان له‌بواری ته‌ندروستیدا، (یۆران هێگلۆند) وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاتی سوید له‌گه‌ڵ (د. تاهیر هه‌ورامی) وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم سه‌ردانی قه‌ڵاتی دێرینی شاری هه‌ولێر و چه‌ند خانوویه‌كی سه‌ر قه‌ڵای به‌سه‌ركرده‌وه كه مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
___________________________________________________
3 _ دوایى ئەو هەموو كۆنگرەو كۆنفرانسە، دوایى سەرفكردنى ملیۆنان دینار‌و دۆلار ، تازەبەتازە جەنابیان ئەڵێ دەساڵى تر باش ئەبێت
10 ساڵی تر سیسته‌می ته‌ندروستی تۆكمه ده‌بێت
سبه‌ی: له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه، كه 10 ساڵی تر سیسته‌می ته‌ندروستی هه‌رێم تۆكمه ده‌بێت.
د.تاهیر هه‌ورامی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كێشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌و پێویستمان به زانیاری گرنگی ته‌ندروستی وڵاتانی تره بۆ پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا ناوبراو ئه‌وه‌شی وتوه كه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 10 ساڵی تره تا سیسته‌مێكی تۆكمه‌ی ته‌ندروستی دابنێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی: ماوه‌ی 10 ساڵمان پێویسته بۆ گۆڕینی سیستمی ته‌ندروستی
PUKmedia كوردستانی نوێ 2012-01-29 13:10:08 بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، رێژه‌ی كۆچكردووانی كوردستان رابگه‌یه‌نرێت كه رێژه‌ی مردنی رووداوی ئۆتۆمبێل له‌هه‌موویان به‌رزتره، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش هه‌وڵده‌دات سیستمی ته‌ندروستی بگۆڕێت‌و له‌چاوپێكه‌وتنێكیشدا بۆ كوردستانی نوێ، د. تاهیر هه‌ورامی،وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێت:(ماوه‌ی 10 ساڵمان پێویسته بۆ گۆڕینی سیستمی ته‌ندروستی)، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زامیاری زیاتر له‌م چاوپێكه‌تنه‌دا بخوێنه‌ره‌وه.
4 _ كارەساتەكان بەردەوامن ، ئامار‌و داتاى نەخۆشیەكان ڕوو لەهەڵكشانن ، جەنابیشى ئەڵێ دەساڵى تر باش ئەبێت
نه‌خۆشی تالاسیمیا به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه نه‌خۆشانی تالاسیمیا، بێ هیوا نین‌و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه‌ش وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییتان هه‌بێت، هاوكارو پشتیوانمان بن.فه‌رهاد قادر وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای كوردستان له‌به‌رنامه‌ی شیكردنه‌وه‌ی NNAدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نه‌خۆشی تالاسیمیا له‌زیادبووندایه‌و له‌ئێستادا زیاتر له (500) نه‌خۆش له‌سنووری سلێمانی هه‌یه.
رۆژانە 3 حاڵەتی تازەی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆماردەكرێن .
هۆكارەكە خۆراكی خراپی هاوردەیە . رووداو - سلێمانی پسپۆڕانی تەندروستی و كوالێتی خۆراك لەبارەی جۆری ئەو خۆراكانەوە هۆشداری دەدەن كە رۆژانە لە سنوورەكانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن. یەكێك لە پزیشكانی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات كە رۆژانە 3 حاڵەتی نوێی ئەو نەخۆشییە تۆماردەكەن و پسپۆڕێكیش دەڵێ "%50ی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە لەكوردستان هۆیەكەی خۆراكی خراپە".د.موئەیەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری دەزگای كۆنترۆڵی جۆری لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) ئاماژەی بە خواردنە خراپەكانی لە جۆری گۆشت، مریشك، ماست، پەنیر و شیر‌و دۆ كرد كە زۆربەیان لە ئێران و توركیاوە دێن و گوتی "زۆربەیان لە پشكنین دەرناچن، بەتایبەت ئەو مریشكە سەربڕاوە توركیەی كە ئێستا لە بازاڕ زۆرە، 9 وەجبەی لە پشكنین دەرنەچووە"، گوتیشی "ئەو مریشكە توركییە لە قۆناخی یەكەمدا مرۆڤ تووشی گرانەتا دەكات، رەنگە دواییش ببێتە هۆی شێرپەنجە".بەپێی ئەو پشكنینەی لەلایەن كۆنترۆڵی جۆری، بۆ مریشكی سەربڕاوی هاوردەكراو و ناوخۆیی كراوە، دەركەوتووە كە لە ئەنجامی پشكنین بۆ 48 نموونە لە مریشكی سەربڕاوی توركی، 20 نموونە لە پشكنین دەرنەچوون، بەڵام لە پشكنینی 12 نموونەی بەرهەمی مریشكی ناوخۆیی تەنها یەكێكیان لە پشكنین دەرنەچووە، بەڵام مریشكی بەرازیلی كە 8 نموونەی پشكنینی بۆ كراوە، هەموویان لە پشكنین دەرچوون. د.موئەیەد عەبدولڕەحمان دەڵێ "ئەو مریشكانەی لە پشكنین دەرنەچوون جۆرە بەكتریایەكیان تێدایە كە پێیدەڵێن سا‌لمۆنیلا (salmonella) و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراك".هەروەها كۆنترۆڵی جۆری لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ پشكنینی بۆ ئاوی خواردنەوەی 25 كۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەكی كردووەو لەئەنجامدا دەركەوت ئاوی 12 كۆمپانیا ناتەندروستە، هەروەها لە مانگی رابردووش پشكنیینان بۆ ئاوی خواردنەوەی 6 كۆمپانیا كردووە، چواریان ناتەندروست دەرچوون.دكتۆر دانا عومەر كەریم، كە پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی خوێن و شێرپەنجەیە لە نەخۆشخانەی هیوای سلێمانی، دەڵێ "رۆژانە 3 حاڵەتی نوێی نەخۆشی شێرپەنجە تۆماردەكەین و لەهەر مانگێكدا 100تاوەكو 150 حاڵەتی نوێمان هەیە". بەبڕوای ئەو پزیشكە "خۆراكی خراپ یەكێكە لە فاكتەرەكانی شێرپەنجە".ئامارەكانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی كە تایبەتە بە جۆرەكانی نەخۆشی شێرپەنجە زۆر تۆقێنەرن. تالب تۆفیق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە بە (رووداو)ی گوت "رێژەی تووشبووان بەنەخۆشی شێرپەنجە لای ئێمە گەیشتوونەتە 8400 كەس، كە 1200یان تووشبووی ئەمساڵن".بەپێی ئامارێكی دیكەی وەزارەتی تەندروستیش، لەماوەی ساڵی 2008 و 2009دا، 6356 حاڵەتی شێرپەنجە لە پارێزگای هەولێر و دهۆك تۆماركراوە.لەلایەكی دیكەوە، یۆران هاگلوند، وەزیری تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتی سوێدی كە بە سەرۆكایەتی شاندێك هاتبووە هەرێمی كوردستان، بە (رووداو)ی راگەیاند "ئێمە لەلایەن زۆر كەسەوە بیستومانە كە لێرە دەرمانی ساختە بەكاردێت". گوتیشی "ئەمە نەك تەنیا خراپە، بەڵكو زۆر مەترسیداریشە".
ئاماری توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌رزبۆته‌وه .
"به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی هه‌یه نزیكه‌ی 8500 نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تۆماركراوه". له‌و ڕێژه‌یه 500 نه‌خۆشیان نه‌خۆشی خوێنیان هه‌یه، باقیه‌كه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ن كه دابه‌شبوون بۆ دوو به‌ش، به‌شێكیان پێكهاتووه له‌شێرپه‌نجه‌ی خوێن‌و به‌شه‌كه‌ی تریان بریتتیه له‌نه‌خۆشیه ڕه‌قه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی (كۆڵۆن، په‌نكریاس، جگه‌ر)". له‌ساڵی (2005 2007)، (967)نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆماركراوه، به‌ڵام له‌ساڵی (2008) ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رز بۆته‌وه بۆ (1727)، هاوكات له‌ساڵی (2009)دا ئاماره‌كه بووه به(2065) نه‌خۆش‌و له‌ساڵی (2010)دا ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته (2379) نه‌خۆش، هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون له‌ساڵی (2011)دا به‌رز بۆته‌وه بۆ (2531) نه‌خۆش".
5 _ لەسایەیى ئەم سیستەمە گەندەڵەوە ڕۆژانە هاوڵاتیان ئەبنە قوربانى ، دەسەڵاتیش نەك مێشى میوان نیە ، دكتۆر ڕێكەوت دێ بەناوى دروستكردنى لیژنەى بێ ئەنجام گاڵتە بەخەڵك ئەكا .
پاش لێدانی دوو ده‌رزی ژنێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵان له‌سلێمانی گیانله‌ده‌ستده‌دات .
PUKmedia
پاش بردنی بۆ كلینكی شه‌وانه رۆژی له‌شاری سلێمانی ژنێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵان گیان له‌ده‌ستده‌دات.
پاشئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 13-12 ژنێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵان ده‌برێته كلینیكێكی شه‌وانه رۆژی له‌شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی، 2 ده‌رزی لێده‌درێت، به‌وته‌ی كوڕی ئه‌و ژنه له‌كاتێكدا دایكی ده‌رزییه‌كانی بۆ كراوه باری ته‌ندروستی خراپتر بووه‌و له هۆش خۆی چووه دواتر ده‌برێته به‌شی پێشوازی له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی پاش هه‌وڵدانی پزیشكان و كارمه‌ندانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش له‌گه‌ڵیدا گیانله‌ده‌ستده‌دات.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌و نوێنه‌ری داواكاری گشت-یش له‌ناو لیژنه‌كه‌دایه تاكو هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ژنه‌مان بۆ ده‌ربكه‌وێت، وتیشی: پێناچێت لێدانی ئه‌و 2 ده‌رزیه هۆكاری گیان له ده‌ستدانه‌كه بووبێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌كه‌ین.
سكاڵا له‌سه‌ر پزیشكێكی قه‌ڵادزێ تۆمار ده‌كرێت .
دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی دانیشتوی قه‌ڵادزێ، له‌لایه‌ن پزیشكێكی ناوچه‌كه‌وه نه‌شته‌رگه‌ریی له‌وزه‌تێنی بۆده‌كرێت، به‌ڵام دوای بردنی ئه‌و گه‌نجه بۆ تاران، پزیشكه‌كان به‌كه‌سوكاره‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا مه‌قه‌ستی پیس به‌كارهێنراوه، بۆیه نه‌خۆشه‌كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك بووه. كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه له‌دادگای به‌رایی پشده‌ر، سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر پزیشكه‌كه تۆماركردووه، پزیشكه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئاماده‌یه، بچێته به‌رده‌م دادگا .
هه‌رێمی كوردستان؛ ده‌كرێته رێگای مه‌رگ .
100 ته‌ن ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر كه مرۆڤ ئالوده ده‌كات‌و دواتر ده‌یكوژێت هێنراوه‌ته هه‌رێمه‌وه
تایبه‌ت به‌هاوڵاتی به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتوون، ده‌یان ته‌ن ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر كه هاوڵاتیان رووبه‌ڕووی ئالوده‌بوون‌و مردن ده‌كات، هێنراوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌و زانیارییانه كه سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كان پشتڕاستیانكردووه‌ته‌وه، ئاشكرای ده‌كات كه له‌مساڵدا، 100 سه‌د ته‌ن له‌جۆرێكی ده‌رمانی مه‌ترسیدار به‌ناوی (ترامادۆل)، هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان. (ترامادۆڵ)، له‌بواری پزیشكیدا، به‌مادده‌یه‌كی بێهۆشكه‌ری مه‌ترسیدارتر له‌كۆكاین‌و جۆره‌كانی دیكه داده‌نرێت.
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر كه‌سێك بۆ یه‌كجار ئه‌و ده‌رمانه به‌كاربهێنێت، حه‌ز ده‌كات بۆ جاری دووه‌م به‌كاری بهێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا كه‌سه‌كه تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی ده‌بێت و دواتریش ده‌بێته هۆی مردنی.
زانیارییه‌كان، ئه‌وه‌ده‌خه‌نه‌ڕوو كه له‌كۆی ئه‌و 100 ته‌ن ده‌رمانه‌ی جۆری (ترامادۆل) كه هێنراوه‌ته كوردستان، نزیكه‌ی (23.5) بیست‌و سێ ته‌ن‌و نیوی ره‌وانه‌ی ئێران كراوه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی (76.5) حه‌فتا‌و شه‌ش ته‌ن‌و نیوی، له‌مه‌رزی باشماخ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و رێگا نه‌دراوه ئاودیوی ئێران بكرێت.د.مه‌عاز شیت محه‌مه‌د سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی رێگه‌پێدان به‌هێنانی ده‌رمان‌و پێداویستی پزیشكی، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی ئه‌و بڕه‌ی ترامادۆل كه ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه، له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌ی ئێمه‌وه بوو كه پێكهاتبوو له حه‌وت كه‌س، واتا پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی ئێمه‌و پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئێستا كه له‌سێ كه‌س پێكهاتووه.ناوبراو، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه له‌كاتێكدا ده‌رمانه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه، به‌لام هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
د.مه‌عاز شیت، ئه‌و هه‌وڵانه پتشڕاستده‌كاته‌وه‌و وتی فشاری جۆراوجۆرمان له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بووین ره‌زامه‌ندی بۆ رێگه‌پێدانی ئه‌و ده‌رمانه بۆ ئێران بده‌م.هه‌روه‌ها ئاشكرای ده‌كات كه گه‌لێك ده‌رمان هه‌یه له‌به‌غداوه به‌بێ پشكنین ده‌هێنرێته ناو هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری ته‌ندروستی، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستگیرنه‌كردنی هیچ كه‌سێكی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه، گه‌ڕاندنه‌وه بۆ لایه‌نه ئه‌منییه‌كان.
6 _ بارزگانە كوردكوژەكە شەریكى مافیاكانى پارتى و یەكێتى بۆ هێنانى دەرمان و كەلوپەلى ئێكسپایەر ناڕەزایى هەیە .
جەنابی عەلى قەمبور گەورە بازرگانى هێنانى ماددەى ئێكسپایەر گلەیى هەیە‌و دڵیان ڕەنجاندووە بەوەى بەئاشكرا داواى بەرتیلیان كردوە لێیى لەوەزارەتى تەندروستى ، واتا بەرتیلى خۆت بدە بەبەرپرسانى وەزارەتى تەندروستى و ئەم دەسەڵاتە ، چى دێنى بێنە بۆ ئەو میللەتە ماڵ وێرانە ، ئازادى و كەس بەكەس نیە .
لە وەزارەتی تەندروستی، بۆ راییكردنی كارەكانم داوای شەریكایەتی‌و بەرتیلیان لێكردووم
, | 6. كانونی یه‌كه‌م 2011 10:06
عەلی حەسەن خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی هۆز بۆ هێنانی دەرمان، بۆ هاوڵاتی.
سازدانی: سعود هاشم وسەرتیپ قەشقەیی . عەلی حەسەن خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی هۆز، كە لەبواری هێنانی دەرمان بۆ كوردستان‌و عێراق كاردەكەن ، ئاشكرای دەكات كە بۆ راییكردنی كارەكانی ، لەوەزارەتی تەندروستی هەرێم داوای هاوبەشی لەكۆمپانیاكە‌و بەرتیلی لێكراوە.
لەم چاوپێكەوتنەدا، ناوبراو ئەوەدەخاتەڕوو كە لەئێستادا فرۆشتنی دەرمانی ساختە لەكوردستان بوونی هەیە، هەروەها پێیوایە كوالیتی كۆنتڕۆڵ لەكوردستان، لەو ئاستەدا نییە بتوانێت پشكنینی ئەو دەرمانانە بكات كە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستانەوە.
7 _ ئەم بازرگانەش پشت ڕاستى حەقیقەتەكانى سەقەتى سیستەمە حزبیەكە ئەكاتەوە .
هەندێك لەئەندامانی كوالێتی كۆنتڕۆڵ خۆیان كۆمپانیایان هەیە، ئەوەش هۆكارە بۆ چاوپۆشیكردن
, | 4. كانونی یه‌كه‌م 2011 10:31
كاروان كانەبی خاوەنی كۆمپانیای قەندیل بۆ بازرگانی دەرمان بۆ هاوڵاتی
سازدانی: هاوڵاتی كاروان كانەبی ئیسماعیل خاوەنی كۆمپانیای قەندیل بۆ بازرگانی دەرمان، جەخت لەوەدەكاتەوە كە دەرمانی ساختە لەهەرێمدا هەیە‌و پێشتریش بەهۆی نەبوونی كوالێتی كۆنتڕۆڵەوە لێپرسینەوە‌و پشكنین بۆ هێنانی دەرمان نەكراوە.
لەم چاوپێكەوتنەدا، ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هەندێك لەئەندامانی كوالێتی كۆنتڕۆڵ خۆیان كۆمپانیایان هەیە، ئەوەش بووەتە هۆكارێك بۆ چاوپۆشیكردن لەكارەكانیاندا.
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو كە تائێستا كەس بەتۆمەتی ساختە‌و هێنانی دەرمانی خراپ، دەستگیرنەكراوە‌و لێپرسینەوە نەكراوە.
8 _ ماڵوێرانى و نەگبەتی و شێرپەنجەش بۆ میللەت .
ئەم دەسەڵاتە بەوە میللەت هەڵئەخەڵەتێنێ كەچەند تەن و كیلۆیەك خۆراكى خراپ دەستى بەسەردا گیراوە ، ئێمە پێمانوایە هەموو ئەمانە سیناریۆن یان هەوڵى زۆر لاوازن ، چونكە تائەم چەند تەن و كیلۆیە ئەگرن لەولاوە هەزاران تەن ساغ ئەكرێتەوە بەسەر ئەو میللەتەدا ، كێ ئەیهێنێ ؟ ئەگەر ئێوە خۆتان نین ؟ كۆمپانیاكانى ئێوە نین ؟ بۆ لەوە ناكۆڵنەوە چۆن هاتووەو چۆن گیراوە ؟ بۆ لەسنوورەكان ناگیرێ تانەگاتە شار ؟ لەگەڵ دەیان گومان و پرسیارى تر و ...... هتد .
سلێمانی؛ (47) ته‌ن برنجی پڕ لە مشک دەستی بەسەردا گیرا
(سبەی): ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی، (47) ته‌ن برنجی ماوە بەسەرچو و پڕ لە مشک دەستی بەسەرداگیرا،.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئه‌مباره‌كه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و یاسایی تێدا نه‌بوە، كه زۆرتر له شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ده‌چو به‌شێوه‌یه‌ك پڕبو له مشكی تۆپیو و برنجی هه‌ڵڕژاو.
لەهەمان کاتدا ئامێرێكی (هێڵه‌ك)ی كاره‌بایی بۆ پاككردنه‌وه‌ی برنجه به‌سه‌رچوه‌كان له‌ناو ئه‌مباره‌كه‌دا بو گیراوە، له‌گه‌ڵ چه‌ندین (گوێنی) به‌تاڵی برنجی جۆری (...)، كه ئاماده‌كرابو بۆ پڕكردنه‌وه و ئاڵوگۆڕپێكردنی برنجه .
400 كیلۆ گۆشتی به‌سه‌رچو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا .
شه‌وی ڕابردوو له‌شاری سلێمانی 400 كیلۆ گۆشتی به‌سه‌رچو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و2كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیركران.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كه كۆپیه‌كی بۆ NRT نێردراوه، هێزێكی ئاسایش به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانیان و به‌بڕیاری دادوه‌ر، شه‌وی ڕابردو له‌ماڵێكدا له‌گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر 400 كیلۆ گۆشتی هیندی و حه‌واسڵی به‌سه‌رچوودا گرت دوو كه‌سیشیان ده‌ستگیركردوه كه به‌نیازبون ئه‌و گۆشته له بازاڕه‌كانی سلێمانیدا بفرۆشن، هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌و گۆشته به‌سه‌رچوه له‌لایه‌ن تیمێكی ڤێته‌رنه‌ری سلێمانییه‌وه له‌ناوبرا.
9 _ لەجیاتى دۆزینەوەى هەلى كار‌و دروستكردنى كارگە و كارخانەى بەرهەمهێن بۆ گەنجان و بێكارانى كوردستان و دەرچووانى زانكۆ‌و پەیمانگاكان ، دێن كارگەى گێل كردنى مرۆڤ دائەنێن ئێمە هیچ ناڵێین ، ئێوە بڵێن ئەبێ لەم دەسەڵاتە مافیاترو دڕندەتر هەبێت لەسەر ڕووى ئەم زەمینە دوژمنى هاونیشتیمانیانى خۆى بێت ؟ .
دەرمانەكانی كارگە ساختەكەی هەولێر مرۆڤی گێل دەكرد .
27/01/2012 17:23:00رووداو وەزیری تەندروستی: ئەو ماددەیەی لەو كارگەیە دەستی بەسەرداگیرا، بەكارهێنەر ئاڵوودە دەكات
بارزان محەممەد رووداو -هەولێر لە شەقامی پزیشكانی شاری هەولێر لە نێو ژێر زەمینی كۆگایەكی دەرمان كارگەیەكی دروستكردنی دەرمانی قەدەخەكراو دەستی بەسەرداگیرا، كە 3 تۆن و 675 كیلۆ ماددەی (پسۆدۆ ئەفێدرین)ی تێدابوو، كە لەگەڵ دەرمانەكان تێكەڵدەكرا. شارەزایەكی بواری دروستكردنی دەرمانیش دەڵێ "ئەو ماددەیە مرۆڤ گێل دەكات".
لەبارەی ئەو كارگەیەوە كە رۆژی 18/1/2012 دۆزرایەوە، دكتۆر تاهیر هەورامی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند، لەنێو كۆگایەكی دەرمان لە شاری هەولێر دەستبەسەر كارگەیەكی ساختەی دروستكردنی دەرماندا گیراوە كە دەرمانی بێهۆشكەری دروستدەكرد "لەنێو ئەو كۆگایەدا 3 تۆن و 675 كیلۆ ماددەی (پسۆدۆ ئەفێدرین) كە ماددەیەكی هۆشبەرە دەستی بەسەردا گیراوە"، گوتیشی "بڵاوكردنەوەی ئەو ماددەیە وەك ئەوە وایە ژەهر لە ناو كۆمەڵگەدا بڵاوبكرێتەوە ".جگە لەو ماددەیە لەناو ئەو كارگەیەدا، كە وەزیری تەندروستی بە "كارگەی ژەهر" ناوی دەبات، 10 هەزار پاكەت و قوتووی بەتاڵ دەستی بەسەرداگیراوە، كە بۆ تێكردنی ئەو دەرمانە بەكاردەهێنرا لەكاتی دروستكردنیدا.بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) ئەو ماددە هۆشبەرە قەدەخەكراوە لە وڵاتی هیندستانەوە بە تایبەت بۆ هەرێمی كوردستان هاتووەو لە رێگەی سووریا بە قاچاخ هێنراوەتە نێو هەرێمی كوردستانەوە. وەزیری تەندروستی باس لە كاریگەری خراپی ئەو دەرمانانە دەكات و دەڵێ "ئەو كەسەی ئەو دەرمانە دەخوات كە ماددەی پسۆدۆ ئەفێدرینی لەگەڵ تێكەڵ كراوە، دەبێتە (ئاڵوودەبووی سەرشەقام) كە جۆرەها تاوانی گەورەی وەك كوشتن ئەنجامدەدات".ماددەی پسۆدۆ ئەفێدرین، كاریگەری لەسەر چڕكردنەوەی موولوولەكانی خوێن دەبێت، وا لە كەسی بەكارهێنەر دەكات لە ماوەیەكی كەمدا گوشاری خوێنی بەرزببێتەوە و لێدانەكانی دڵی خێرا دەكات، بە بەكارهێنانی بڕێكی زۆر لەو ماددەیە گورچیلەكان لەكار دەوستن، مرۆڤەكە دەكوژێ بەردەوام بەكارهێنانیشی مرۆڤ ئاڵوودە دەكات.د. بارام رەسول، بەڕێوەبەری گشتی كارگەی دەرمانی ئاوامێدیكا، لە بارەی ئەو ماددەیە و بەكارهێنانی لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەتایبەت منداڵ، دەڵێ "بەكارهێنانی دەرمانێك كە ئەو ماددەیەی تێدابێ، لەلایەن مرۆڤ بە تایبەت منداڵ، كاریگەری لەسەر مێشك و عەقڵی دەبێ و گێلی دەكات". وەزیری تەندروستیش ئەو قسەی دكتۆر بارام پشتڕاستدەكاتەوەو دەڵێ "بە بەكارهێنانی ئەو ماددەیە لەناو دەرمان و خواردنی لەلایەن مرۆڤەوە مرۆڤەكە گێل دەكات، رەنگە لەكاتی دەستنەكەوتنی ئەو دەرمانەش تاوانی گەورە ئەنجامبدات بۆ دەستخستنی".بە قسەی دكتۆر خالس قادر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئەو كارگەیە بەبێ ئاگاداری وەزارەتی تەندروستی كراوەتەوەو مۆڵەتی كاركردنی لە وەزارەتی تەندروستی نەبووە "ئەگەر داوای مۆڵەتیشی بكردبووایە پێمان نەدەدا، چونكە بەكارهێنانی ئەو ماددەیە قەدەخەكراوە".ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئامادەنەبوو وردەكاری لەسەر خاوەنی ئەو كارگەیەو كارگەكە بدات، بەڵام خاوەنی كارگەكە ئێستا دەستگیراوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
ئەو پسپۆرەی بواری بەرهەمهێنانی دەرمان لە بارەی ئەو بڕە زۆرەی ئەو ماددەیە دەڵێ "ئەوە بەشی زیاتر لە 61 ملیۆن دەنكە حەب دەكات، كە لە هیچ یاسایەكی دونیا رێگە بە كارگەیەك نادرێ ئەو هەموو حەبە بەوجۆرە دروست بكات، چونكە بەكارهێنانی زۆر وردەكاری تەندروستی دەوێت".ستێلان لاند، كە پسپۆرە لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمانی پزیشكی و خەڵكی وڵاتی سویدە، باس لە خراپی رەوشی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێ "زۆر كەس هەیە لە هەرێمی كوردستان دەرمانی خراپ دەفرۆشن، كە لە رووسیا و چین دەیهێنن، ئەگەر یەكێك لە وڵاتی سوێد ئەو كارە بكات، مۆڵەتی كاركردنی لێوەردەگیرێتەوەو رێگەی كاركردنی پێنادرێتەوە، جگە لەوەی كە دادگا سزا یاساییەكەی دەدات".ستێلان، فرۆشتنی دەرمانی خراپ و ماددەی هۆشبەری قەدەخەكراو زۆر بە خراپتر دەزانێ لە كوشتنی كەسێك بە گوللە "یەكێك ئەگەر گوللە بتەقێنێ لەوانەیە یەك كەس بكوژێ یان برینداری بكات، بەڵام ئەگەر بازرگانێك دەرمانێكی خراپ یان قاچاخ بڵاوبكاتەوە، وەكو ئەوەیە هەموو كۆمەڵگە بكوژێت .".
."ئەنفالێكی بێدەنگ بەڕێوەیە"10 _
بەهۆی زۆری دەرمانی خراپ و ماوەبەسەرچوو و ئەو ماددە هۆشبەرە قەدەخەكراوانەی لە هەرێمی كوردستان مامەڵەیان پێوە دەكرێ. د. بارام دەڵێ "خەریكە ئەنفالێكی بێدەنگ لە هەرێمی كوردستان سەرهەڵدەدات، ئەگەر زوو فریای نەكەوین و رێگە لە بڵاوبوونەوەی نەگرین، میللەت بەرەو گێلی دەڕوات، چونكە ئەو كەسانەی ئەو دەرمانانە بەكاردێنن كە ماددەی (پسۆدۆ ئەفێدرین)یان تێدایە، ئەنجامدانی تاوان زۆر بە كارێكی ئاسایی دادەنێن .
11 _ تەنها بۆ پاكردنەوە نۆ ملیار سەرفكراوە ، حاشا لەدروستكردن ، ساڵانە كەمترین بودجە بۆ وەزارەتى تەندروستى تەرخان ئەكرێ ، جەنابى وەزیر ووتى لەپێش ووڵاتانى دراوسێیە ، ئێستاش ئەڵێ دە ساڵى تر .
له 2011 دا، زیاد له 9 ملیار بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناو سلێمانی خه‌رجكراوه
بۆ هه‌ر سێ خزمه‌تگوزاری ئوتێله‌وانی‌و خواردن‌و پاكركردنه‌وه، له ساڵی 2011 دا، زیاد له 9 ملیار دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناو شاری سلێمانی خه‌رجكراوه.
زمناكۆ ئیسماعیل،ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوازرییه‌كان له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ئومێد هیدایه‌ت محه‌مه‌د، به سایتی ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند: به‌پێی ئامارێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، له له‌ساڵی 2011دا 9 ملیار‌و 773 ملیۆن‌و 989 هه‌زار بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی شاری سلێمانی خه‌رجكراوه.
_________________________
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست