نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل
Sunday, 12/10/2014, 12:00
یەکێ لەخەستلەکانی ئیسرائیلیەکان ئەوەیە کەهەردەم خۆیان بەقوربانی ئەزانن و هەموو کاتیش لە ڕووداوەکانی ڕابردوودا درێژە بە ژیان ئەدەن. ئەمان وەك خۆیان ئەڵێن گروپێکی زیرەك،لێهاتوو،پیشەخواز و داهێنەرن.هەر بۆیە لەسەردەمەکانی ئاشووریەکانەوە تا ئەگات بە نازیەکان لەلایەن هەمویانە زوڵم و زۆر و ئەنفال و گاز باران کراون و تووشی چەندین لەناوچوون و قەلاچۆکردن بوونەتەوە. گروپی ئیسرائیل وەیان دەوڵەوتی ئیسرائیل کەخۆی لە ئایینی جولەکەدا بەرجەستە کردوە، هەموو شتێك قبوڵ ئەکەن تەنها ڕەخنە نەبێ، ئەمان پێیان وایە ئەوەی ڕەخنەیان بکات،ئەوا (ئەنتی سامی)ە. بۆیە شتێك نیە لەفەرهەنگی ئەمان ناوی ڕەخنە بێ. پێوستە جیهان قەرەبووی ئەو زیانە مرۆییانە بدەنەوە کەبەدەستی جێرمەنەکان ونازیەکانەوە چێشتوویانە کەوەك خۆیان مەزەندەی ئەو زیانە ئەکەن بە ٦ ملیۆن.
ئیسرائیل تاکو ئێستاش ساڵانە قەرەبووی ماددی لەو کۆمپانیانە ئەستێنێ کە لەجەنگی جیهانی دووەم جولەکەیان کوشتوە وەیان جولەکەیان وەك بارمتەو کاری زۆرە ملێی بەکار هێناوە. ئیسرائیل تاکو هەنووکەش بەدوای ئەو کەسانە ئەگەڕێ کەوا دەستی هەبوە لە ناوبردنیان کە بە هۆلۆکۆست ناسراوە.
کاتێ جەنگ و ماڵوێرانی ئەکەوێتە نێوان ئیسرائیل و عەرەبەکان،ئەوا پەنجەی تۆمەت بۆ عەرەبەکان ڕائەکێشرێ بەبێ هیچ چەن و چونێك. ئیسرائیل هەردەم پارێزگاری کردوەو هێرشی نەکردوە(بە قسەی خۆیان)، ئیسرائیل هەردەم تێهەڵدراو مافخوراو نیشتمان سز بوە(ئەم جارەش وەك خۆیان ئەڵێن)،بەمانایەکی تر؛ گەل و ئایینی جولەکەو ئیسرائیل وا خۆیان نیشان ئەدەن کەوا زۆر بەستەزمان و غوبن لێکراون و بەش خوراوون.
ئەوڕۆ ئیسرائیل دەوڵەوتێکی بەهێز و خاوەن ئابووریەکی باشەو لەسەروو ئەوانەشەوە خاوەن گەورەترین پاڵپشتی ئابووری و سەربازیە لەلایەن تەواوی ئەوروپا بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەتی. چیدی ئیسرائیل ئەو لایەنە بێ هێزو زوڵم لێکراو بەشخوراوە نیە کە زیاتر بکڕوزێتەوەو دەست لەم و لەو پانکاتەوە. لەسەرتاسەری جیهاندا زۆربەی زۆری خاوەن کارگە و کۆمپانیا بازرگانی و بانکەکان و بنکە ڕۆشنبیری و دەزگا زەبەلاحە ڕاگەیاندنەکان و هەرچی لۆبیە بەهیزو کاریگەرەکان لەسەر سیاسەتی ناوخۆو دەرەوەی ووڵاتان و توانا هەواڵگریەکان لەخزمەتی ئەم دەوڵەتەن و بڕیار بەدەستی ئەوانە. لەووڵاتێکی وەك ئەمریکا تەنها جولەکەیەك نابینی کەوا کاری ئاسایی و کرێکاری و حەماڵی بکا. وەلەهەمان کاتدا هەرچی کارو ئیشی بەرزو پایە گرنگەکانی دەوڵەوتە لەژێر چەپۆك و دەستی ئەمانە.ئەتوانی بڵێی ئەمریکا لەژێر چنگ و هەژموونی بەهێزی جولەکەدایە. هەرچی داهێنەر و خاوەن زانستە گەورەکان و ئیکۆنۆمیستەکانە هەر ئەمانن. کەواتە کەسێ،گروپێ،دەوڵەوتێ خاوەنی ئەمانە بێ، دیارە ئەتوانێ بڕیاری چارەنووساز و یەکلایی کەرەوە بدا.
گەر ئیسرائیل ڕاست ئەکا و وەك خۆیان بەقوربانی دەستی تیرۆر ئەزانن،ئەوا کورد ئەوڕۆ لەپێش چاوی هەموان تیرۆر ئەکرێ و نامووسی ئەت ئەکرێ و ژن و کچەکانی لەبازارەکان سەوداوی پێوە ئەکرێ. گەر ئیسرائیل ئەوە نابینێ کە لە کۆبانی ڕووئەدا،ئەوا ڕاستگۆیی ئەکەوێتە ژێر پرسیارەوە. ئیسرائیل ڕاستگۆ نیە،دەنا چۆن لەساڵی ١٩٩٩ بەشدار بوە لە گرتنی (ئاپۆ). چۆن میلەتی زوڵم لێکراو مێژووی خۆی بیر ئەچێتەوەو ئەبێتە زاڵم و زۆردار. دەی با ئیسرائیل نیشانی جیهان بەگشتی و ئێمەی کورد بدا کەوا نابێ کورد ڕەشەکوژی بکرێن و هەڵسێ بە بەشداری جەنگ دژ بەداعش و هەڤالمەندێتیەکانیان.
گەر بێتو ئیسرائیل کارێکی لەم شێوەیە نەکاو نەیەت بەهانای کوردەوە ئەوا هەموو ئەو زوڵم و زۆریەی کەتووشیان هاتوە ، ئەکەوێتە ژێر پرسیار و گومانەوە. ناکرێ گەلێکی زۆڵم لێکراو بەبەر چاوانیەوە ببینێ گەلێکی تر زوڵمی لێ ئەکرێ لەکاتێکدا لەخۆیەوە نزیك بێت و ئەو توانایەشی هەبێ کە ئەو تاوانانە بوەستێنێ. بۆچی ئیسرائیل تەنها (حەماس) بەتیرۆریست ئەناسێنێ و (داعش) و تورکیا نابینێ؟ بۆچی ئیسرائیل یارمەتی کوردی ڕۆژئاوا نادا کە ڕەنگە (داعش) ڕۆژێك بەن بەژێر چەناگەی ئەوانیشەوە؟بۆچی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دژ بە داعش ناکاو نایەڵێ ئەمریکا بنکەکانی بەکار بهێنێ؟
پێوستە ئیسرائیل وەك خۆیان دۆزی کۆبانی و کورد بەهی خۆیان بزانن تا ئێمەش دۆزی هۆلۆکۆست بەهی خۆمان بزانین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست