PKK به‌رامبه‌ر به‌چی چه‌ک دابنێت؟
Friday, 27/03/2009, 12:00
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌کان، سه‌ردانه‌که‌ی عه‌بدوڵا گول بۆ به‌غدا، ته‌نها بۆ ته‌سفییه‌کردنی PKK بووه و هیچی تر. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجیش بوو، جه‌لال تاڵه‌بانی و نێچیرڤان بارزانی، داوای چه‌کدانانیان له PKK کرد. به‌ڵام له به‌رامبه‌ر چی؟ خودی هه‌ردوو سه‌رکرده‌که‌ش وه‌ڵامێکیان نییه.
جێی سه‌رنجه دوو سه‌رکرده‌ی کورد له‌کاتێکی وا هه‌ستیاردا، ئه‌و باسه دێننه ئاراوه. PKK هێزێک نییه چاوی به جوانییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ڵنه‌یه‌ت و چه‌کی له‌خۆڕا دهسکردبێتێ، به‌ڵکو ئه‌وه دڵڕه‌قیی ده‌وڵه‌تی تورکیا و سیسته‌مه فاشیستییه‌که‌یه‌تی که وایکردووه PKK چه‌ک دهستبکاتێ.
جێی خۆیه‌تی له تاڵه‌بانی و بارزانی بپرسین، ئێوه له به‌رامبه‌ر چی داوای چه‌کدانانی PKK ده‌که‌ن؟ ئه‌ی ئایا چ قسه‌یه‌کی خێرتان به عه‌بدوڵا گول گوتووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتییه‌ک بداته گه‌ریلاکانی PKK و سه‌رکرده‌کانی گه‌ر چه‌کیان دانا هه‌موویان ده‌ستگیرنه‌کرێن و دادگایی نه‌کرێن به تاوانی زۆر گه‌وره؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو نه‌بوو که 2 منداڵی 10 ساڵان و 12 ساڵانیان تۆمه‌تباکرد به به‌شداریکردن له خۆپیشاندانێکی PKK ی ساڵانی رابردوو و سزای قوڕس دران. ئه‌مه له کاتێکدا، دادگا نه‌یتوانی بسه‌لمێنێ که منداڵه 10 ساڵانه‌که تاوانباره.
ئێوه گه‌ر بڕیارتان داوه ببنه به‌شێک له هێزی ته‌سفییه‌کردنی PKK شتێکی تره، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ی ئێوه کردتان و رۆژانه ده‌یکه‌ن، ته‌نها خزمه‌تکردنه به ده‌وڵه‌تی تورکیا. ئه‌وه‌ش بزانن مێژوو له‌سه‌رتان ده‌نووسێ.
پرسیارێکی ساده بۆ تاڵه‌بانی، ئایا ئه‌گه‌ر ساڵانی هه‌شتاکان داوایان له تۆ بکردبووایه چه‌ک دابنێ و بڕۆ وڵاتێکی ئه‌وڕوپی له‌وێ مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ربگره و هه‌ر له‌وێش بژیێ، چیت ده‌گوت؟ دڵنیام قبوڵت نه‌ده‌کرد. ئه‌ی چۆنه داوا له سه‌رکرده‌کانی PKK ده‌که‌یت؟ ئه‌وه‌ش بزانه، من زۆرێک له گه‌ریلا و سه‌رکرده‌ی PKKم بینیووه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی ئه‌وڕوپایی بوونه، به‌ڵام ئه‌وان بۆ تێکۆشان و ئه‌و شته‌ی تۆ پێیده‌ڵێیت خه‌ون، خۆشییه‌کانی ئه‌وێیان فڕێداوه و لێره تێده‌کۆشن.
تورکیاش که چه‌ند ههنگاوێکی به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد ناوه، ئه‌وه هێزی گه‌ریلایه وایلێکردووه دان به مافه‌کانی کورددا بنێت. ئه‌گه‌ر گه‌ریلا له چیا نه‌بووایه، کێ جورئه‌تی ده‌کرد له تورکیادا بڵێ من کوردم؟
تورکیا ئه‌مڕۆ تووشی کۆمه‌ڵێک کێشه بۆته‌وه. مه‌سه‌له‌ی تۆڕی تێرۆریستی ئه‌ڕگه‌نه‌کۆن، قه‌یرانه ئابوورییه‌کان، سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه‌کانی بۆ چوونه ناو یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا، تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسڕائیل، مه‌ترسی ناساندنی کۆمه‌ڵکوژی ئهڕمهنییهکان، داته‌پینی ئاستی ئابووریی وڵاته‌که‌یی، قیتبوونه‌وه‌ی کێشه ئه‌تنییه‌کانی عه‌له‌ویی و جووه‌کان، مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ده‌ستوور و چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی دیکه. ئه‌وانه هه‌مووی هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا به‌شێوازێکی ناڕاسته‌وخۆ دان به هه‌ندێک مافی ساده‌ی که‌لتوریی کورددا بنێت. بیریشتان نه‌چی په‌ستانێکی زۆری یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا ناچاری ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی کردوون.
کێشه‌ی کورد له تورکیا، ته‌نها به دانوستان له‌گه‌ڵ PKK چاره‌سه‌رده‌کرێ. تورکیا تا ئێستاش دان به PKK نانێت وه‌ک هێزێکی شۆڕشگێڕ، به‌ڵکو هه‌ر وه‌ک هێزێکی تێرۆریستی ته‌ماشای ده‌کات. ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر چاره‌سه‌ریی کێشه‌که ناکات، به‌ڵکو قوڵتریشی ده‌کاته‌وه. ناشکرێ ئه‌وه له یاد بکه‌ین، مه‌سه‌له‌ی تێرۆریستی، شتێکی سیاسییه. ئه‌مڕۆ تێرۆریسته، سبه‌ی دیمۆکڕاسیخوازه. نمونه‌ش بۆ ئه‌مه، نیڵسۆن ماندێلایه.
تاڵه‌بانی و بارزانی، کاتێک شتێکی مه‌نتیقییه باس له چه‌کدانانی PKK بکرێ، که تورکیا پێیوابێ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه له تورکیا بوونی هه‌بێ. ئه‌ڕدۆغان چه‌ندان جار دووباره‌ی کردۆته‌وه، "یه‌ک خاک، یه‌ک ئاڵا، یه‌ک زمان" یان "یان خۆشتبوێ یان به‌جێیبهێڵه". گه‌ریلاکانی PKK که ناتوانن تورک بن، چ گوناهێکیان هه‌یه گه‌ر چه‌ک هه‌ڵبگرن و داکۆکی له مافه هه‌ره ساده‌کانی خۆیان بکه‌ن.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی و بارزانی، ئێوه گه‌ر پێتان وابێ PKK پێویسته چه‌ک دابنێ، ئه‌وا مانای شۆڕشه‌که‌ی ئێوه‌ش ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه. ئێوه له دوای 75 ده‌ستتان به شۆڕش کرده‌وه. له‌و کاتدا، 5 ساڵ بوو به ره‌سمی دان به کورد نرابوو له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه. جلی کوردی و زمانی کوردی و ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی کوردی قه‌ده‌غه نه‌بوو، مافه کولتورییه‌کانی ئه‌وکاتی کورده‌کانی باشوور، له مافه کولتورییه‌کانی ئێستای کورده‌کانی باکوور زیاتر بوو. ئه‌ی ئێوه بۆ چه‌کتان هه‌ڵگرت و ئه‌و هه‌موو کوڕه لاوه له به‌هاری ته‌مه‌نیدا شه‌هید کرا و هه‌زارانیش شه‌هید بوون و کفنیش نه‌کران و شرانهوه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست