نیورك تایمز: كەلتووری"پۆپی"توركی، لەهەرێمی كوردستان له هی ئهمریکییهکان بەكاریگەرتره
Thursday, 06/01/2011, 12:00
رۆژنامەی، وڵایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، نیورك تایمز، كەخاوەن، تیراژێكی زۆرو بەرفراوانە. دەستنیشاندەكات كە" توركیا بە رێگای، پەیوەندی ئابووری، كەلتووری و پەروەردە، هەناردە كردنی تەڕەو سەوزهوات، هێزی خۆی لەناوچەو لەئێراقدا، زیادتر كردووە. رۆژنامەكە، دەستنیشانی دەكات كە توركیا بە"نیشان دانی بەهێز و كەلتووری پۆپ" لەهەرێمی كوردستاندا بەكاریگەرە. راپۆرتە هەواڵەكە بە واژۆی "ئانتۆنی شادید"ەو لەلاپەرەی سەرەكی رۆژنامەكەدا، جێ دەگرێت. شادید ئەو رووداوانەی كە لەئاستی باشووری كوردستاندا، روودەدەن هەڵسەنگاندووەو دەستنیشانی دەكات كە وڵایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەكاتی داگیركەری سەر ئێراقەوە، هەتاكۆ ئێستا هەری كەم چوارهەزارو چوارسەد، كەسی وون كردووە"كۆژراوە"و لەدەستداوە، بەڵام توركیا، هێزی خۆی هەرێمی لەئێراقدا، بەكار دێنێت. شادید دەڵێت:"هەرچەندە، كاریگەری توركیا لەباكووری ئێراق و ناوچەی تری ئێراق بەئەندازەی كاریگەرییەكانی ئێران قۆڵ نەبێت، بەڵام، لەوانەش مەزنتروبەرفراوانترە وهاوكاتیش، بیروڕای دیبلۆماتە توركەكانیشی لەئێراقدا، سەبارەت بەم بابەتە، وەرگرتووە. بەگوێرەی، كونسۆلخانەی، كونسۆلی توركیا لەبەسرە" عەلی رەزا، جۆشكۆن" دیار دەكات ودەڵێت" ئێمەیان لێرەدا، بەشێوەیەكی كەیف خۆشی پێشوازی كرد" كونسۆلگەری هەولێری توركانیش "ئایدین سەڵجن" دەڵێت:"كەس ناخوازیت، كە شتێك لەئێراق وەربگرێت. ئێمە بەرێگا، رێگای ئاسنی"شەمەندەفەر"گازی سرۆشتی و نەوت دەكەینە یەك و بەم شێوەیە لەهەر دوو لای سنوور لەبەر ماڵان ومرۆڤەكان دەیكەینەوە. رۆژنامەكە دەستنیشاندەكات كە؛ تەڕە"سەوزه و میوه"ی توركیا كە دێتە ناو ئێراق لەزاخۆوەوە دێت، بەرفراوانتر وزۆرتر دەبێت لەوەی كە لە بەغدادوبەسرەوە، دێت وووتی؛ توركیا كە لەپێشدا، باكووری ئێراقی بۆ خۆی، وەكو مەترسییەك دەدیت، لەم دواییانەدا، دەستی بەپەیوەندییەك كردووە، كەدەتوانین، پەیوەندییەكی برایەتی بەناو بكەین.
لەرۆژێكدا، 1500 كامیۆن دەرباز دەبن
لەهەواڵەكەدا، دەستنیشانكراوە، كە رۆژانە، نزیكەی 1500 كامیۆن لەسنووری هەردوولاوە، دەربازی ئێراق دەبن. و دەڵێت: كە كەلوپەلی توركی، دۆكان وبازاڕەكانی باشووری كوردستانی داگیركردووەو دەنووسێت كە؛ ئاستی بازرگانی لەنێوان توركیا وئێراقدا، لەساڵی 2010 بە شەش میلیارد دۆلار گەیشتووە، كە ئەمەش (بەبەراورد لەگەڵ) لەچاو ساڵی 2008دا، دوو قات(ئەوەندە) بەرزتربۆتەوە. رۆژنامەی نیورك تایمز، لەبەشێكی تری هەواڵەكەیدا، ئاڵۆگۆڕە بازرگانییەكان و گۆرانی و كارسازی(بیناسازی)، ئیبراهیم تاتلیس دا هەڵدەسەنگێنێت كە بەناو پرۆژەی ئاوادانكردنەوەدا، سەدهەزار ویلاو پلازا، شۆقەی "ئیبراهیم تاتلیس" و "دهشتی بهههشت" دروست دەكرێن ودەڵێت:"700 شێركەت"كۆمپانیا"ی توركی لەهەرێمی كوردستاندا هەیەو لەوانەش دوولەسەر سێ ئەوانەش هی، كۆمپانیا بیانییەكانە. هاوكات، رۆژانەش هەری كەم"300" ویزا"پاسپۆرت" لە كونسۆلخانەی توركیا لەهەولێر دەرێن بە خەڵك. هاوكاتیش، سەرنج ڕادەكێشێتە سەر قۆتابخانە سەرەتاییەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستاندا.
هەری كەم، وەكو سنووری ئەمریكا ـ مكسیكە
شادید، دەستنیشانیش دەكات، كە رایەدارانی توركیا باسی ئەوە دەكەن، كە دەخوازن، لەسەر سنووری نێوان ئێراق وتوركیادا، هەرێمێك وەكو سنووری، ئەمریكا ـ مكسیك ئاوا بكەن. بە گوێرەی رۆژنامەكە، رایەدارانی كورد، زۆرتر لەئێران، رێگا بەتوركان دەدەن ودەڵێت كە:" رایەدارانی كورد، دەڵێن، ئێمە نەلەدژی بەرژەوەندییەكانی توركیاین لەهەرێمی ئێمەدا".
نیورك تایمز، لەلایەكی ترەوە، كە بە"شۆك""سۆپریز" بەناو دەكات، دەڵێت" كەلتووری پۆپ و نیشاندانێكی بەهێزی توركیایە" وسەرەنج رادەكێشێتە سەر، كورتەفیلمی توركی كە لەباشووری كوردستاندا، چەندە تەماشاوانی(بینەر) هەیە و دەڵێت، كە:"توركیا هەوڵدەدات، بەپێچەوانەی ئێران و وڵایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەگەڵ هەموو لایەن و بەشی ئێراقدا، پەیوەندی خۆی ساز بكات".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست