کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هاونیشتیمانیه‌ ئه‌زیزه‌کانم مەڕۆن و دەنگ مەدەن

Sunday, 01/09/2013, 12:00

1226 بینراوە


خۆتان ئه‌زانن ده‌سه‌ڵاتێکی قۆرخکارو تاڵانچی هیچکات خزمه‌تی هاونیشتیمانیه‌کانی ناکات کاتی هه‌ڵبژاردنه‌ ساخته‌کانی نه‌بێت !
هه‌رچه‌نده‌ بێ پلانی دامه‌زراندن دواجار هه‌موو کوردێکی هه‌رێم ئه‌کات به‌فه‌رمانبه‌رو هاوڵاتی ئاسایی نامێنێته‌وه‌ ! شتێکیش به‌ناوی ژێرخانی ئابورییه‌وه‌ بۆ هه‌رێم قه‌ت دروست نابێ ئه‌مه‌ جێی داخه‌ ! به‌ڵام کاتێک ده‌سه‌ڵاتێک خۆی له‌تۆ به‌نیشتیمان په‌روه‌رتر بزانێ و ئه‌وه‌نده‌ ئینتیمای بۆ ئه‌م خاکه‌ نیه‌ 4 کارگه‌و 4 جێگای ته‌کنه‌لۆژی و 4جێگای په‌روه‌رده‌کردنی به‌رهه‌می کشتوکاڵی ناوخۆیی دابمه‌زرێنێ تۆ له‌وێ کاربکه‌یت ! تۆی هاوڵاتیش مافی خۆته‌ زانکۆو په‌یمانگات به‌هه‌ژاری و که‌م ده‌رامه‌تی خوێندووه‌ ئێستا ده‌ست بوه‌شێنی و دابمه‌زرێت! ئه‌گه‌ر ده‌ست نه‌وه‌شێنی تا 4ساڵی تر دامه‌زراندن نابینی...!
هه‌رچه‌نده‌ هه‌رزانبوونی به‌نزین کاره‌ساته‌ و تا هه‌رزانبێ ژینگه‌ زیاتر پیس ئه‌بێ ! ئه‌بوایه‌ حکومه‌ت پلانی بۆ ژماره‌ی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و هه‌رزانی به‌نزین هه‌بوایه‌ و سودی له‌ میترۆی کاره‌بایی وه‌رگرتایه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی شه‌خسی به‌ڵام ئه‌وه‌ زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وبه‌رپرسه‌ شۆڕشگێڕانه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت که‌له‌ بازرگانی هێنانی ئۆتۆمبیلدا شه‌ریکن زه‌ره‌ر ئه‌که‌ن بۆیه‌ هه‌رگیز سیستمێکی ڕێکوپێکی هاتوچۆ نابینن جا تکاتان لێ ده‌که‌م ده‌ست بوه‌شێنن و به‌رمیله‌کانی ماڵه‌وه‌ پڕبکه‌ن له‌به‌نزین ئه‌گینا تا 4ساڵی تر به‌نزین به‌م هه‌رزانیه‌ نابینن !
هه‌رچه‌نده‌ 500شوقه‌ زۆر که‌مه‌و دروستکردنی شوقه‌و خانوو به‌م بێپلانیه‌ هه‌موو زه‌وییه‌ کشتوکاڵیه‌کانمان فت و ئه‌وخاکه‌ی به‌شۆڕش له‌به‌عس ڕزگارییان کرد ئێستا ئه‌یکه‌ن به‌ کۆنکریت و تا 500یه‌که‌ بۆ هاوڵاتی که‌مده‌رامه‌ت دروست ده‌که‌ن 6هێنده‌ زه‌وێ ئه‌درێ به‌و کۆمپانیانه‌ی که‌یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون دروست ئه‌که‌ن و هی ئه‌و به‌رپرسه‌ نیشتیمان په‌روه‌رانه‌یه‌ که‌ له‌داهاتی وه‌به‌رهێناندا شه‌ریکن ئه‌وان ئه‌ڵێن که‌س بۆی نیه‌ قسه‌ بکات ئێمه‌ شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیمان هه‌یه‌ ! خۆ ئێوه‌ش شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌تان هه‌یه‌ له‌سه‌ر خاکی خۆتان شوقه‌یه‌کتان هه‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ ده‌ست نه‌وه‌شێنن هه‌رگیز شوقه‌ی 2ده‌فته‌ری و به‌ قیستی 25یان 30ساڵی نابینن تا 4ساڵی تر !
بۆیه‌ هاونیشتیمانیه‌ خۆشه‌ویسته‌کانم فریوی که‌س مه‌خۆن داهاته‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بچننه‌وه‌ ئێوه‌ش شه‌رعیه‌تی کوردبون و هاونیشتیمانی بونتان هه‌یه‌و هیچ نه‌بێ 4ساڵ جارێکێش له‌داهاته‌ زۆره‌که‌ی ئه‌م نیشتیمانه‌ سودمه‌ند بن هه‌رباشه‌ ! حه‌زه‌که‌م هێنده‌ ژیربن ئه‌مجاره‌ گره‌و له‌ ده‌سه‌ڵات به‌رنه‌وه‌ چونکه‌ دڵنیام ئیتر ئه‌بێ له‌وه‌ تێگه‌شتبن هیچ ناگۆڕێ ته‌نها چه‌ند براده‌رێکی تری ئۆپۆزیسیۆن ئه‌بنه‌ په‌رله‌مانتاری 8ملیۆنی و هیچی تر بیرتان نه‌چێ خۆتان ئه‌تان ووت پارتی له‌گه‌ڵ سین (چین) هه‌ڵبژاردن بکات پارتی ده‌یباته‌وه‌ هه‌رخۆشتان ئه‌تان ووت یه‌کێتی پاشکۆیی پارتیه‌و پارتی له‌ یه‌کێتی باشتری ده‌سناکه‌وێ له‌ناوچه‌ی سلێمانی که‌ یاری سیاسی خۆی پێبکات که‌واته‌ ئه‌مجاره‌ بۆکه‌س هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و ئیتر دڵنیایت دوایی هه‌ڵبژاردن هه‌مان تاس و حه‌مامی پێشووه‌!! !تکایه‌ با له‌م 20ڕۆژه‌دا په‌نجه‌ به‌ دوگمه‌یی سۆزو عاتیفه‌تا نه‌نرێ و دوایی هه‌ڵبژاردن زوڕنایی که‌م عه‌قڵیت بۆ لێبده‌ن! بۆیه‌ تکاتان لێ ئه‌که‌م هێنده‌ ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌لبژاردن له‌م حیزبانه‌ بکشێننه‌وه‌ تا ئییفلاسیان ئه‌که‌ن به‌و جۆره‌ گره‌وه‌که‌ به‌رنه‌وه‌ هیوادارم ئه‌مجاره‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ژیرتربن!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)