کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیوا سوعادبەناوى هونەرمەند و بەڕێوەبەرى هونەرى شانۆوە، 500 ملێۆن دینارى چاپى بەناوى جۆراوجۆرە لوشداوە!

Thursday, 24/09/2009, 12:00


بە شى دووەم
زۆربەى میللەتان گەر نەیانتوانى بە خەبات و تێكۆشان بە ئارمانج و ماڤەكانیان گەیشتبن و كێشەكەیانیان بە دونیاى دەروە ناساندبێ، ئەوا ناچاربوون ئەو بوارانە بەكاربهێنن، كە بە زمانى هاوبەش و لێكگەیشتن ناسراوە وەك، هونەرەكانى شانۆ، سینەما، وەرزش، زۆربوارى دیكەى هونەر.
بەتایبەتى ئەو میللەتانەى زۆرترین قوربانیان بۆ دۆزەكەیان داوە، وەلێ پێناچێ، لە دواى جەنگى دووەمى جیهانیەوە هیچ نەتەوەیەك بە ئەندازەى گەلى كوردستان قوربانى دابێ!
لە پاش زیاتر لە 18 ساڵى حكومڕانى خۆماڵى لە هەموو بوارەكاندا شكست و نوچدان بەشى گەورەمان بووە، چونكە ئەوانەى حكومیان كردوەو دەستەڵاتیان بەدەستەوە بووە، ئەوانەى بەرپرسیارێتى مەجالەكانى ژیارى و ژیان و كایەكانى دیكەیان بەدەستەوە بووە، زۆر ناشیى بوون و دەمارى داهێنان و زانین و توانایان بە هۆى بیركردنەوەى زهینى و خەیاڵاوى بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن و خاوەن سەرمایەو موڵك هیچى تریان نەزانیوە؟!!
بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆ، یەكێكە لەو دەزگایانەى ئەركى داهێنان و ئەفراندن و نمایش كردنى كایەى هونەرى شانۆیە لە هەولێرو، زیاتر لە 200 كارمەند بەناو هونەرمەندى لێكۆبۆتەوە، لەگەڵ ڕێزى جوانمان بۆ هەندێكیان، كە ئارەزوویان پێشكەشكردنى بوارى شانۆیە، نەك خۆدزینەوەو پەنا بردن بۆ گەندەڵى..
سەرچاوەیەكى نزیك لە ئیدارەى هونەرى شانۆى هەولێرەوە، كە مرۆڤێكى دڵسۆزەوخاوەنى هەڵوێستە لە تاو ئەندێشەو ئازارەكانى برینى ناو هەناوى بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆ، كە بە خەنجەرى ژەهراوى هیوا و سوعاد كە خۆى بە هونەرمەند دەزانێ و شارەزایى لە نووسینى تێكستێكى شانۆیىدا نیەو بە هۆى ماستاوچێتى و خۆبردنە پێشەوەو كارى ڕاپۆرت نووسین بۆ پشتیوان سادقى شكستخواردووى لقى 2 پارتیەوە، ئەو شوێنەیان داوەتێ، بۆ ئەوەى دەزگاكە بكاتە ناوچەى هونەرمەندان و لەمەشدا هەرشكستى خواردوو، لەلایەكى دیكەشەوە هونەرى شانۆ برەو پێبدا، لەم كایەشدا نوچدان و فاشیلى بەشى بوو، تەنها لە هونەرى دزیكردن و پێشكەشكردنى دەق و سینارێۆى وەهمى و ئامادەكردنى كەشف و بۆ نمایشكردنى شانۆ لە هەولێردا!!
هیوا سوعاد لەماوەى زیاتر لە 3 ساڵدا یەكەمینكاركردبێتى تورەكردن و ئازارى دەروونى ئەو دەرهێنەرو هونەرمەندە بەتوانایانە بوو، كە پارتى نەبوون و دیدگاى تریان هەبوو، بەم شكڵە هەندێك ناهونەرمەندى بەناو شانۆى لە خۆ كۆكردەوە تا بەئاسانى مەرامەكانى بهێنێ تە دى!
دووەم كارى هیوا پیلان دانا بوو، بۆ ئەوەى ژمارەیەكى زۆر لە سینارێۆ پێشكەش بە وەزارەتى رۆشنبیرى و لەوێشەوە بۆ دارایى بكا، تا بە پێى كەشڤەكان پارەكانیان وەربگرێت و، بە قەبارەیەكى گچكە كارەكان نمایش بكات، لە 12 كەشفى شانۆى دا، هیوا سوعاد لە 8 خۆى كردۆتە دەرهێنەر كە ئەمە ناگونجێ و نایاسایەو بە گەندەڵى هەژماردەكرێت ونزیكەى بۆ هەر شانۆگەریەك زیاتر لە 50 ملێۆن دۆلارى نووسیوەو دواتر 40 ملێۆنى بۆ هاتۆتەوەو، بڕى نزیكەى 14 ملێۆن دۆلارى بە كەلو پەل و خواردن و پاداشت و وردە مەسروفەوە تێووە، واتە 22 ملێۆنى لوش داوەو لە نێوان خۆى و كوتلەكەیدا بەشیان كردووە!
هیوا تەنها بۆ یادى پارێزگاى هەولێر 200 ملێۆنى داوا كردبوو، 150 ملیۆَنى بۆ سەرف كراو بە پێى ژمێریارى هەونەرو شانۆو ئیدارەكەى هیوا سوعاد 30 ملێۆنى سەرف كردبوو ئەوانى ترى لوشدا!
مۆڤێكى دڵسۆز لە ئیدارەى هونەرى شانۆ هەموو بەڵگەو وەسڵە تەزویرەكانى زۆربەى شانۆگەریەكانى گەیاندۆتە چاودێرى گشتى دارایى و پێدەچێت لە دواى پێكهێنانى كابینەكەى دكتۆر بەرهەم دۆسێ بۆ گەندەڵیەكانى هیوا سوعاد سازبكەن!
هیوا سوعاد 3 خانووى كڕیوەو 2 ى لە كرێدایەو، سۆپەرماركێتێكى لە گەڕەكى كوێستان داناوە،بە نزیكەى 150 هەزار دۆلار دەبێ بە بیناكەوە كەى موڵكى خۆیەتى و، ئەو كارمەندانەى دەوام ناكەن، مووچەكانیان بەش دەكات و بە ناوى كارى حزبیەوە بۆ چاوبەست كردن بەڕێى كردوون!
هەموو كارە هونەریەكانى هیوا سوعاد لە یەك ڕۆژ تێپەڕى نەكردووە، چونكە هەمیشە هەوڵى داوە، باسى خزمەتگوزارى و كارەكانى حكومەت بكات و ، بینەرى شانۆش لەم جۆرە كارانە توڕەن و ئامادەبوونیان زۆر كەمە
، لە شانۆگەریەكى هیوا سوعاد دا ئامادەى بینینى بووم بە مامۆستا فەلەكەدینەوە 30 كەس ئامادەبووبوون!
هونەرى ساختەكارى و وەسڵ و بەشەكان لاى هیوا سوعاد بەمجۆرەیە:
دەبوو لە كەشفەكەدا 7 ئەكتەرو كاراكتەر ئامادەبووایە، ئەو دەچوو بە 4 كەس كارەكەى نمایش دەكرد!
پارەى نانخواردن و پێداویستى بۆ ڕاهێنان و تەدریب 15 رۆژى نووسوە، بە 4 ڕۆژ تەواوى دەكرد و پارەى 11 ڕۆژەكەى لوشدەدا!
ئامادەكردنى جل و بەرگ بۆ 7 كە س2 ملێۆن دینارى وەردەگرت و ، جل و بەرگى 4 كەسى بە نرخێكى هەرزاتر یا زۆرجار بە جل و بەرگەكانى نمایشەكان و كارەكانى پێشووترەوە پێشكەشدەكرد سافى لوشیدەدا!
هیوا سوعاد 3 مووچەى هەیە:
ڕێزلێنان بەناوى پاداشتەوە ئیبَستا لاى خۆى وەریدەگرێت
مووچەى فەرمى هونەرى شانۆ
لە سەندیكاى هونەرمەندانیش مووچەى هەیە
لاى پشتیوان سادقیش بۆ كارە دزێو راپۆرتەكانى مانگى 500 هەزار دینارى هەیە!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە