کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی لە ئێران خەریکی دروستکردنی پارتێکە بەناوی "پارتی دیموکراتی کوردستان"

Monday, 02/06/2014, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر
مەسعود بارزانی لە ئێران لە ڕێگەی "بڕیار گابارەوە" خەریکی دروستکردنی پارتێکە بەناوی "پارتی دیموکراتی کوردستان". ناوی ئەم حیزبە لەگەڵ  حیزبی دیموکراتدا تەنها بە حیزب و پارتەکە لەیەکتر جیادەکرێتەوە. دەشیانەوێت رۆڵی حیزبی دیموکرات کەمتر بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش مەسعود بارزانی بڕیاری داوە هەموو جۆرە یارمەتییەکی مادیی لە حیزبی دیموکرات ببڕێت. سەرچاوەکە ئەوەشی وت، کە ماوەیەکە یارمەتی پارتەکانی وەک حیزبی دیموکراتی ئێران لە هەر دوو بەشەکەی بڕیوە، ئەوەی شایانی ووتنە کاتێک بڕیار گابار وەک نوێنەری پارتی کرێکاران هاتە هەولێر کاتی کۆنگرەی نەتەوەیی دەبەسترا، هەر دوای ئەوە بڕیار گابار نەگەڕایەوە و بە پارتی خۆی فرۆشت و ئێستاش لە ڕێگەی پارتێوە بەنیازن پارتێک دروستکەن و ئێستا پارتی دوای ڕۆژهەڵات ئیتر چوار پارتی دەبێت چونکە لە باکور توانییان پارتێک دروست بکەن و لە باشوریش بەهەمان شێوە پارتێکیان دروست کردوە ئێستاش تەنها ڕۆژهەڵات ماوە ، خەریکی ئەوەشن دروستی دەکەن بۆیە ماوەیەکە یارمەتی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتیان بڕیوە.



بڕیار گابار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە