کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆشنبیری موزەییەف؟ بەختیارو ئاراس و رێبین وەك نمونە؟!

Monday, 28/06/2010, 12:00


شوان ئەحمەد، هیچی نەكرد جگە لەوەی دەروازەی تەفسیری ئەو دۆخە ئانارشیست و ناعەقلانیە بۆگەنەی بۆ نێوەندی روناكبیری كوردی خستە سەر پشت و سەرقاپی ئەو زێرابەشی هەڵدایەوە كە چیتر رۆشنبیری كورد ناكرێت ئەو بۆگەن و چەتەگەریە قبوڵ بكات كە بەشێك لە رەهەندیەكانی ئالودەكردووە.
"بەختیار عەلی و ئاراس فەتاح و رێبین هەردی" بە خۆیان بزانن یان نا ئەوان ئیدی رۆشنبیرو نوسەری بەرەی گەل و ئەو سومبولە نین و بگرە بەشێكن لەو میراتە سامناكە مافیاگەرەی كە دەسەڵات دەهۆڵكوتیەتی و هاوشێوەكانی وەك مەلا بەختیار تیۆریزەی فكری بۆدەكات و ئەوان پێخاوسی تێدادەكەن، لەبری ئەوەی ئەو رۆشنبیرانە ویژدانی خۆیان ئاسودە بكەن و نەفرەت لەو كەمە ئیمتیازە بكەن كە "شێركۆبێكەس" پێیداون لەبری كڕینی سومعەو ناوبانگیان، دێن بەداخەوە دەكەونە پەردەپۆشكردنی ئەو فەزیحەتە گەورە ئەخلاقی و ماڵیانەی دەزگای بەناو سەردەم كە بەراستی سەلماندیان نە دەزگان و نە سەردەمانەش رەفتار ئەكەن.
ئەگەر سەردەمی نازیزم و فاشیزم وەبیر خۆمان بهێنینەوە دەبینین لەم جۆرە تایپە روناكبیرە زۆربوون كە لەژێر بەیداخی تۆتالیتاریزم و فاشیزم و راسیزمدا خۆیان شاردبویەوەو شاعیران و نوسەرانی جددیان بەرەو بەندیخانەو مەقسەڵەكان ئەناردو بەدیوەكەی تریشدا خۆیان بە منەوەرو ئازادیخواز ئەناساندو دواتر دەركەوتن ئەم تایپە چ جۆرە رۆشنبیرێكی موزەییەف و چ بەرهەمێكی ساختەیان بەرهەم هێنا.
رێك وەكو بەختیارو ئاراس و رێبین، كە چۆن لە ژێرەوە نەك بە تاڵە موەكەی موعاویەوە خۆیان بەستۆتەوە بگرە بە پردی دەزگایەكی گەندەڵی وەك سەردەمەوە خۆیان نیكاح كردووە بەبێ ئەوەی ناوەندی رۆشنبیری كورد ئاگاداری ئەوەبن كە ئەم تایپە چەندین ساڵە چۆن شیلاوگەكانی دەسەڵات ئەمژن و ئەخۆن و ئەرزە وەردەگرن و گەشت دەكەن و سێكس ئەكەن وەكو مشەخۆر لەسەر ویژدانی رۆشنبیری كوردی و خۆشیان بە فریشتەی نوسین و رەخنەی جادو پاڵەڤانی میدیای ئەهلی ئەزانن،
لێرەوە ئێمە پشتگیری تەواوی نوسین و سەرنج و دیكۆمێنتەكانی برای نوسەر " شوان ئەحمەد" دەكەین و تا بتوانین بەردەوام دەبین لە نوسین و رەخنە بەرانبەر بە دەسەڵات و ئەو رۆشنبیرانەش كە عابیدانەو سەركزانە لەخزمەتی ئەو دەسەڵاتەدان و چەندین ساڵە بە پارەی سكرتاریەتی تاڵەبانیەوە خۆیان قەڵەوو خرپن ئەكەن و دواجار خۆشیان بە" درێداو فیبەرو فۆكۆوهابرماس.. ناگۆرنەوە.
بەراستی مایەی شەرمە ئیدی ئەوان ستون بنوسن و ئێمەش بیانخوێنینەوە؟
مایەی شەرمە رۆژنامەی ئاوێنە وەك جاران رێزیان بگرێ و گرنگە ستافی ئاوێنە بایكۆتی نوسینەكانی ئەوان بكات دوای دەركەوتنی ئەو فەزاخەتە گەورەیە.
وە ئەوان سەلماندیان شار شاری مۆسیقارە سپیەكان نییە، شار شاری دزی ئەدەبی و فەلسەفەو چاپ و ئەتككردنی سەقافەی كوردیەو شاری رۆشنبیری موزەییەفە. بەراستی شاری ئەوەیە لەسەرەوە تیۆریزەی فكرو رەخنە بكەیت و لە ژێرەوەش پارەی كاش وەربگریت لە سكرتاریەتی تاڵەبانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە