زیندانییانی پەکەکە له سلێمانی ، دەستیان بە مانگرتن کرد
Saturday, 05/12/2009, 12:00
گروپێک گەریلای زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندانی مەعەسکەر سەلامی سلێمانی دژی رەوشی خراپی سەر ئۆجەلان دەستیان بە مانگرتن کردووە.
سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان، رایگەیاند "کۆمهلێک گەریلای پەکەکە کە لە زیندانی مەعەسکەر سەلامی سلێمانی زیندانین، دەستیان بە مانگرتن کردووە."
سەرچاوەکە کە پێی باش نەبو ناوەکەی بڵاوبکرێتەوە، ئەوەشی زیادکرد کە زیندانییەکان رایانگەیاندووە دژی ئەو رەوشە خراپەی سەر سەرکردەی زیندانیکراوی سەرکردەی کورد لە باکوری کوردستان، عەبدوڵا ئۆجەلان کە ئێستا لە زیندانی ئیمرالییە، مانیان گرتووە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی "مانگرتنەکە لە رۆژی هەینییەوە دەستیپێکردووە."
ئۆجەلان لە دوا دیداری تایبەتیی هەفتانەیدا لەگەڵ پارێزەرەكانی، رایگەیاند "رەوشی من وەك ئەوە وایە لە بنی بیرێكی قوڵدا بم."
ئەو باسی لە رەوشی ناهەمواری تەندروستیی خۆی دەکات و ئاماژە بەوە دەکات "ناتوانم بخەوم، بە ئەستەم هەناسە دەدەم."
دوای ئەوەی لە چوارچێوەی کرانەوەی دیموکراتیی دەوڵەتی تورکیا، زیندانی عەبدوڵا ئۆجەلان گۆڕدرا و رایانگەیاند کە بە پێی ستاندەرە نێودەوڵەتییەکان زیندانییەکەیان رێکخستووە، بەڵام هەر زو ئۆجەلان ئەوەی راگەیاند کە "لە زیندانی پێشوتردا ئاسودەتر بووە."
لە 12 گرتوخانەی تورکیاش، دەست بەمانگرتن كرا..
له بەیاننامەیەکیشدا کە بۆ ناوەندەکانی راگەیاندن نێردراوە و وێنەیەکی بۆ ئاوێنە نێردراوە، کۆما جڤاکێن کوردستان رایگەیاند "ئامانجی دوا گۆڕانکاری له ئیمرالی لهناوبردنی ئۆجهلانه."
بەیاننامەکە ئەوەش دەخاتەڕو "رێبهری گهلی کورد روبهروی مهرگ دهکرێتهوه. هیچ کهسێک ناتوانێت ئهو دۆخه مهترسیداره، به دۆخێکی ئاسایی ناودێر بکات.".
بەشێکی تری بەیاننامەکە ئەوە دەخاتەڕو کە ئەوان بەرپرس نابن لەوەی لە داهاتودا رەوشەکە ئاڵۆزتر بێ.
هەر دوای ئەو روداوانەش، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی تورکیا و باکوری کوردستان، دەست بە خۆپیشاندان کراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست