کێڤن وه‌ریک و ' زانیاری سایبرۆگ' Cybrog
Saturday, 12/11/2011, 12:00
کێڤن واریک پرۆفیسۆری سایبه‌رنێتیک له‌دانیشگای ڕێدینگ، به‌هه‌مان شێوه‌له‌دانیشگای ئۆکسفۆرد، دانیشگای واریک و نیوکاسل ئیمپریال کۆلێژی له‌نده‌ن، ئێستا له‌دانیشگای ڕێدینگ له‌خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن به‌چل میل وه‌ک زانیارێک مامۆستایه‌و کارده‌کا. و شه‌ش ساڵ له‌شه‌ریکه‌ی ته‌له‌فۆناتی له‌نده‌ن کاری کردووه‌و بایی دووملیۆن پاوه‌ند کۆنته‌راکتی لێکۆڵینه‌وه‌ی وه‌ده‌ست هێانوه‌بۆ دانیشگای ڕێدینگ و هه‌تا ئێستا 300 نوسراوی ئه‌کادیمی بلاوبووه‌ته‌وه‌له‌بواری ئه‌م زانیاریه‌دا.
کێپڤن وه‌ک یه‌که‌م زانیار له‌جیهانا له‌دانیشگای ڕێدینگ هه‌وڵی تێکه‌ڵاوبونی زانیاری تێکنۆلۆجی کۆمپیوته‌ر له‌گه‌ل له‌شی مرۆڤدا به‌جۆرێک که‌په‌یوه‌ند بێ به‌سێنته‌ری مێشکی مۆرڤه‌وه‌و کاربکاته‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و په‌یوه‌ندی تێکنۆلۆجی نێوان مرۆڤ و کۆمپیوته‌ر.
کێڤن واریک پێشه‌وا له‌زانیاری سایبه‌رێتیک لێره‌دا باسی ئه‌وه‌ده‌کا که‌چۆن بوو به‌زانیارو لێکۆڵێره‌وه‌ی زانیاری کۆمپیوته‌ر له‌له‌شی مرۆڤدا به‌هۆی چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک له‌م زانیارییه‌دا. باسی ئه‌وه‌ده‌کا له‌ساڵه‌کانی داهاتودا ئێمه‌ده‌بینین که‌ته‌کنۆلۆجی کۆمپیوته‌پێشی توانای مرۆڤ ده‌داته‌وه‌له‌زیره‌کی دا. له‌ئه‌نجامی ئه‌م پێش که‌وتنه‌دا وای لێ دێ که‌قه‌راری کاره‌کانی مرۆڤ ده‌که‌وێته‌ده‌ست ڕۆبۆته‌وه. ئه‌مه‌ده‌بێته‌هۆی گۆڕانێکی وا که‌جارێ نازانین سه‌رئه‌نجامی چۆن ده‌بی، ئاخۆ چاره‌چی یه؟
مرۆڤ توانای زۆر که‌مه‌له‌په‌یوه‌ندیکردندا و زۆر هێواشه‌له‌به‌گووڕی پێ زانین و بینین و په‌یوه‌ندی کردندا، له‌هه‌موو هه‌سته‌کانی مرۆڤ بینین به‌گوڕترینیانه، مۆرڤ هه‌ست ده‌کا به‌جیهانی له‌شێوه‌سێ جا دا و زۆر هێواشه‌هه‌ستکردنه‌کان به‌تایبه‌ت له‌قسه‌کرکدندا، ئایا به‌هۆی پێشکه‌وتنی زانیاری ته‌کنۆلۆجی کۆمپیوته‌ره‌وه‌ده‌توانین ئه‌م توانایه‌به‌هێزترکه‌ین؟ یا هه‌رکاتێک ویستمان گۆڕانی تیابکه‌ین و چاکتری که‌ین؟
وادیاره‌بواری پێش که‌وتن هه‌یه‌به‌به‌کارهێنانی ته‌کنۆلۆجی کۆکمپیوته‌ر بۆ گه‌شه‌دان به‌زیره‌کی مۆرڤ به‌هۆی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیه‌وه‌به‌کۆمپیوته‌ره‌وه‌به‌دانانی ئاماری هه‌ستکردن و چیپی کۆمپیوته‌ر له‌له‌شی مرۆڤدا به‌هۆی ئه‌وه‌به‌س هه‌ستکردن به‌کاربێنین. کێڤن یه‌که‌م هه‌نگاوی نا و له شی خۆی به‌کارهێنا، وه‌ک ئامارێکی تاقیکردنه‌وه، به‌هۆی عه‌مه‌لیاتێکه‌وه‌که‌چیپی کۆمپیوته‌ری له باڵی خۆیدا دانا که‌په‌یوه‌نده به‌سه‌رچاوه‌ی نێرڤی /ئه‌عسابی مێشکیه‌وه، وه‌ئه‌مه‌ی ناونا سایبرۆگ که‌نیوه‌ی له‌شی مرۆڤه‌و نیوه‌ی چیپی کۆمپیوته‌ر، له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ی کتێبێکی نوسیوه‌که‌باسی به‌سه‌رهاتی تایبه‌تی ژیانی خۆی ده‌کا له‌م کاره‌دا که‌هه‌وڵێکی سه‌رنج ڕاکێشه‌که‌خۆی ده‌کا به‌یه‌که‌م سایبرۆگ (مه‌به‌ست له‌تێکه‌لاوبوونی هه‌ستی مرۆڤ و تێکنۆلۆجی کۆمپیوته‌ر)
ئه‌م کاره‌کارێکی ئه‌وه‌نده سه‌یره، کارده‌کاته سه‌ر ژیانی خۆی و خێزانی و که‌سو کاری و له‌هه‌موو جیهانا ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌له‌وانه‌یه‌ببێته‌هۆی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جیهانی له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ی که‌ده‌ێته‌هۆی هه‌ڵسه‌ندگاندی لایه‌نی نرخاندنی مافی مرۆڤ و ڕه‌وشت وپرنسیپی مرۆڤایه‌تی و له‌وانه‌یه‌چه‌ندین لایه‌نی کۆمه‌کی و دژایه‌تی پێک بهێنێ له‌سه‌ر لێدوان له‌م کاره‌دا، ئه‌م کاره‌ی وه‌ک یه‌که‌م کاری له‌م بواره‌دا ناونا سایبرۆگ 1 له‌به‌رواری 24/ 8 /1998 دا له‌کات ژمیڕ چواری پاش نیوه‌ڕۆ کێڤن ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ی کرد و چیپێکی کۆمپیوته‌ری خسته‌باڵی یه‌وه‌به‌دانانی چیپ ترانسپۆنده‌ر له‌ماده‌ی سلیکۆن و عه‌مه‌لیاته‌که‌ته‌نها که‌مێ سڕکردنی باڵی ده‌ویست و هیچی تر. به‌هۆی ئه‌و چیپه‌وه‌که‌په‌یوه‌ندی به‌مێشکی کێڤینه‌وه‌بوو له‌گه‌ل کۆمکپیوته‌ری سه‌ره‌کی دانیشگاکه‌کێڤین ده‌یتوانی به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌موو به‌شه‌کان و دائیره‌کانی کۆمپیوته‌ر بڕوا‌و هه‌ر به‌ویستی هه‌ستی مێشکی به‌بێ جولانی ده‌ست و په‌نجه‌کانی ده‌یتوانی به‌هۆی سیگنالی چیپی باڵیه وه هه‌ر به‌هه‌ستی وویستن ده‌رگا بکاته‌وه، هیته‌ر و گلوپ داگیرسێنێ و کۆمپیوته‌ر بکاته‌وه‌و دایخا. پێش که‌وتنی ئه‌م جۆره‌زانیاریه‌ته‌نها له‌چیرۆکه‌خه‌یاڵی یه‌کانا دروست بوو له‌ڕاستی دا تا ئێستا که‌س به‌خایاڵی دا نه‌هاتووه‌که‌ئاوا به‌ڕاستی رووبدا، که‌وه‌ک له‌فلیمه‌کانی خه‌یاڵی زانیاری دا هه‌بوو. که‌پێی ده‌ڵێن (ساینس فیکشن) وه‌ک چیرۆکی ڕۆمانی زانیاری وه‌ک ستارترێک و شه‌ڕی فه‌زایی.
له‌داهاتودا وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که‌ئه‌م چیپی چێنراوه/ زه‌رع کراوه‌له‌له‌شی مرۆڤدا که‌چه‌ندین جۆر زانیاری تیا خه‌زن بکرێ وه‌ک جۆری خوێنی ئه‌و زه‌لامه، زانیاری بانقی، زانیاری و فایلی ته‌ندروستی، زانیاری هاتووچۆو سه‌فه‌رو ڤیزه‌وه‌رگرتن و به‌رده‌وام له‌گه‌ل گۆرێنی ئه‌م زانیاریانه‌دا زانیاری تازه‌ئه‌وتۆماتیکی خه‌زن ده‌بن له‌له‌شی ئه‌وانه‌ی چیپی کۆمپیوته‌ر له‌له‌شیاندایه.
دوهه‌م به‌شی ئه‌م پرۆژه‌یه‌به‌ناوی سایبرۆگ 2 له‌سالی 2002 دا ده‌ستی پێ‌کرد که‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌که‌په‌یوه‌ندی دروست بێ له‌نێوان کۆمپیوته‌ری سه‌ره‌کی و له‌شی ئه‌و زه‌لامه‌دا که‌چیپه‌که‌ی تیا چێنراوه‌و هه‌ردوولاپه‌یوه‌ندی به‌یه‌کتره‌وه‌بکه‌ن، وا ئێستا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش سه‌رکه‌وتووبوو، هه‌نگاوی دوای ئه‌مه‌چاندنی چیپی کۆمپیوته‌ر له‌نێوان چیپی چێنراوی له‌شه‌ی خۆی و ژنه‌که‌ی که‌هه‌ر به‌هه‌ستکردن و له‌وانه‌یه‌له‌هه‌ر شوێنێک بن ده‌توانن هه‌ر به‌ویستی هه‌ستکردنه‌وه‌په‌یوه‌ندی به‌یه‌کتره‌وه‌بکه‌ن. ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌دروست ده‌بێ له‌کاتێکدا که‌هه‌ردوکیان په‌یوه‌ندبن به نێتورک/ تۆڕی کۆمپیوته‌ره‌وه، هه‌ر به‌هه‌ستکردن بزانن له‌کوێن و چی ده‌که‌ن و وه‌زعیان چۆنه. ڵێره‌دا ئه‌م پرسیارانه‌له‌کێڤن واریک کرا له‌سه‌ربه‌رنامه‌ی زانیاری داهاتوو له‌سه‌ر ڕادیۆ چواری بی بی سی: ئایا مێشکی مرۆڤ چه‌ند توانای به‌رگه‌گرتنی زانیاری زۆری هه‌یه، چه‌ند توانای خزن کردن وه‌رگرتنی هه‌یه‌و ئایا چه‌ند کارتێکردنی هه‌یه‌له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ؟ له‌وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه‌دا کێڤن ده‌ڵێت: نازانین هه‌تا تاقی ده‌که‌ینه‌وه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها بۆ یه‌ک زه‌لامیش سه‌رکه‌وتووبێ ئه‌وه‌ده‌هێنێ بیکه‌ین.
به‌شی دوهه‌می ئه‌م پرۆژه‌یه سایبرۆگ 2 له‌مانگی مارتی 2002 دا له‌سه‌ر باڵی کێڤن خۆی جارێکی تر کرا له‌خه‌سته‌خانه‌یه‌کی ئۆکسفۆرد له‌ژێر چاودێری دوو دکتۆری نیۆرۆسێرجن که‌تایبه‌تن به‌پزیشکی نێرڤ /عه‌سه‌ب کاری عه‌مه‌لیاته‌که‌نزیکه‌ی دووسه‌عاتی پێ چوو به‌دانانی 100 ئیلکترۆدۆت له‌درزێکی دوو ئینجی که‌مێک له‌خواره‌وه‌ی ئانیشکی کێڤندا و دانانی بۆریه‌کی بچووک بۆ ناردنی سیگناڵ /زه‌بزه‌به‌ی ئه‌لکترۆنی بۆفایبه‌ری نێرڤی له‌سه‌ره‌وه‌ی مه‌چه‌کی و له‌وێوه‌په‌یوه‌ندی بکا به‌سه‌رچاوه‌ی نێرڤی مێشکی یه‌و له‌هه‌مان کاتدا چاودێری هه‌ر گۆڕانێک له‌جوولانی ده‌ست و باڵی دا بۆ ئه‌وه‌بزانن ئه‌گه‌ر هه‌ر زیانێکی ته‌ندروستی هه‌یه. به‌هۆی ئه‌م کاره‌وه‌کێڤین توانی کورسیه‌کی که‌م ئه‌ندامی کاره‌بایی به‌کاربێنێ و له‌گه‌ل ده‌ستێکی ئه‌لکترۆنی رۆبۆت که‌دکتۆر پیته‌ر کیبێرد دروستی کردبوو و فایبه‌ری سه‌ناعی له‌جیاتی نێڕڤ به‌کار هێنابوو له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا توانی ڕاده‌ی په‌یوه‌ندی ڕاده‌ی گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ئه‌لکترۆنیه‌کان بپێوێ له‌باڵی کێڤن دا.
له‌م کاره‌دا په‌یوه‌ندی چاندنی چیپی کۆمپیوته‌ر له‌باڵی خێزانه‌که‌یدا تاقی کرایه‌وه‌په‌یوه‌ندیه‌که‌سه‌رکوتووبوو له‌گه‌ل نێرڤی مێشکی خۆشه‌ویسته‌که‌یدا / خێزانه‌که‌یدا به‌ناوی ئیرێنا و لیره‌دا سێ جۆر په‌یوه‌ندی چاندنی چیپی کۆمپیوته‌ر له‌باڵی کێڤن خۆی و خێزانه‌که‌ی وله‌گه‌ل هه‌ندێ ئاماری کاره‌بایی ئه‌لکترۆنی دا سه‌رکه‌وتوبوو.
سه‌رچاوه: به‌رنامه‌ی زانیاری داهاتوو ڕادیۆ 4 بی بی سی ڕادیۆ
کێڤن واریک ویب سایتی دانیشگای ڕێدینگ
Reading University
چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له‌داهاتوودا له‌پێش که‌وتنی زانیاری و ته‌کنۆلۆجی کۆمپیوته‌ردا وه‌ک کاره‌کانی زانیار کێڤن نیشانمان ده‌دا ته‌کنۆلۆجی کۆمپیوته‌ر وا پێش ده‌که‌وێت که‌زیره‌کی و زانیار و هه‌ر زانیاریه‌کی پێوست بێ له‌مێشکی مرۆڤه‌وه‌دابه‌زێنرێته‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر بۆ لێکۆڵنینه‌وه‌و که‌ڵک لێوه‌رگرتن و بۆئاسانکردن و به‌په‌له‌کردنی وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگایی وزانیاری و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و پێ زانین و له‌ناوبردنی چه‌ندین نه‌خۆشی کوشنده‌وهه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌زیانی هه‌بێت له‌سه‌ر ڕاده‌ی ئازادی بیرکردنه‌وه‌و دزینی زیره‌کی وته‌کنۆلۆجی و دۆزینه‌وه‌بۆ جه‌ریمه‌کردن و بێگوومان بۆ پێش که‌وتنی مرۆڤایه‌تی.
دوورنی یه‌ئه‌مه‌ش ببێته‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ دز و گه‌نده‌له‌کان که‌ڕۆژێک له‌ڕۆژان که‌وتنه‌به‌رده‌ست دادگا‌و به‌ره‌و رووی یاسا بوونه‌وه‌ئیتر بواری ڕاکردن و درۆکردن نامێنێت و هه‌رچی زانیاری گه‌نده‌ڵی و کاری خراپه‌کاریان ده کرێ دابه‌زێنرێته‌سه‌رکۆمپیوته‌ر بۆ لێکۆڵینه‌وه و سزادان. ئیتر به‌کارهێنانی ئه‌م ته‌کنۆلۆجیه‌نوێیه‌ده‌بێته‌ئامارێکی چاک بۆ ئابڕۆ بردن و به‌په‌نگ بوونیان.....
کتێبه‌که‌ی کێڤین: زیره‌کی سه‌ناعی
Artificial Intellignce
Kevin's New Book - Artificial Intelligence: The Basics has just been published by Routledge
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست