ئەمڕۆ قاسم سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بووە و سەردانی چەند بەرپرسێکی پارتی و یەکێتیی و گۆرانی کردووە
Sunday, 27/10/2013, 12:00
پەیامنیری کوردستانپۆست/ سلێمانی
ئەمشەو سەرچاوەیەکی نزیک لە هێرۆی برایم ئەحمەد ئەم هەواڵەی بە کوردستانپۆست گەیاند، کە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، بە سەردانێکی کوتوپڕ لە ناکاو ئەمڕۆ 27/ 11 / 2013 گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان لە سەرەتادا لەگەڵ بەرپرسانی پارتییدا کۆبوونەوەی کردووە، دوای ئەوە چووە بۆ سلێمانی و لەگەڵ د. بەرهەم ساڵحیشدا دانیشتنی کردووە، بە دوادا سەردانی نەوشیروان مستەفای کردووە، تا ئیستا نازانرێت مەبەست لەو هاتنە چیی بووە و بۆچی لەگەڵ ئەو سێ لایەنەدا کۆبۆتەوە، بەڵام سەرچاوەکە وتی رەنگە بۆ ئەوە بێت تا داوایان لێبکات بەزووترین کات حکومەت پێکبهێنن، هەر ئەو سەرچاوەیە وتی ئیستا بۆمان دەرکەوتووە کە پارتیی و ئێران لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە بەرهەم ساڵح بۆ ئەمڕۆ کەسێکی گونجاوە بۆ پڕکردنەوەی جێگا چۆڵەکەی تالەبانی، چونکە تا ئیستا ساغیان نەکردۆتەوە کێ بچێتە شوێنی تالەبانی، تا هەفتەیەک بەر لە ئێستا وا دانرابوو قوبادی کوڕی بکرێت بە سکرتێری یەکێتیی و بخرێتە شوێنی باوکی.
********************************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست