پیاداچونێك له سهر ههواڵی لیستی گۆڕان بۆ دژایهتی پارتی چارهسهری دیموكراتی كوردستان دروست بووه
Monday, 18/05/2009, 12:00
سه رهه ڵدانی هه موو شۆڕشێك به درێژایی مێژوو خواستێكی زۆر ڕاسته قینه ی خه ڵك و میلله تانی دنیا بووه بۆ هێنانه دی دنیایه كی جیاواز تر له و دنیایه ی پێش خۆی، ته نانه ت ئه گه ر تیاڕامانێكی وورد بكه ین له ها تنه كایه ی ئاینه جیاوازه كان كه له مێژووی مرۆڤایه تیدا دروست بوون جۆرێك له نكوڵی جه وهه ری تێدایه سه باره ت به ئاینه كانی پێش خۆیان نمونه ی زیندووش بۆ ئه م حاڵه ته بودیزم بوو كه وه ك جوڵانه وه یه كی چاكسازی ئاینی بوو كه له ئاینی هیندویزمدا به رپا بوو، وه مه سیحیه تیش به هه مان شێوه چاكسازی بوو له ئاینی یه هودیدا. ئه م دوو ئاینه تازه یه وه ك جوڵانه وه یه كی نوێخواز له كاتی خۆیاندا وه ك هه موو شۆڕشه كانی دنیا توشی به رهه ڵستی بوونه وه ی یه كجار تووند بوونه وه.
شۆڕشه سیاسیه كانی جیهانیش زۆرن كه خواستی گه لانیان گرتبووه ئه ستۆی خۆیان له كاتی خۆیاندا، له هه مووان گرنگتر كه جێگای ئاماژه پێكردنه شۆڕشی فه ره نسی بوو كه وه ك به ر په رچدانه وه یه كی توندی خوێناوی له ده سه ڵاتی بێئاگا له ئازاری میلله ت و نوقوم بوو له گه نده ڵی ئه و كاتی لویسه كان، وه خولقێنه ری ڕاسته قینه ی گۆڕان له مێژووی سیاسی دنیادا كه بوو به به ردی بناغه ی هه موو گۆڕانه چاره نووس سازه كانی دواتری ئه وروپا.
له دنیای ئه مڕۆدا گۆڕانه كان ئاڕاسته یه كی تر ودیدی جودایان هه یه كه زۆر جیاواز تره له دنیای ڕابردوو. له ئه وروپا و ئه مریكا و ووڵاتانی پێشكه وتووی جیهاندا گۆڕانی یه كجار بنه ڕه تی گه وره دروست ئه بێت، بێ ڕژانی قه تره یه ك خوێن له ڕێگای سندوقی هه ڵبژاردنه كانه وه. وه ئه وه ی جێگای دڵخۆشی یه ئه مڕۆ بۆ میلله تی ئێمه، وه خاڵی گه وره ی وه رچه رخانی بیركردنه وه و گه شه ی هزری سیاسی كورده له گه یاندنی ده نگی ناره زایی دا، باوه ڕهێنانه به شێوازی نوێی دیموكراسیانه بۆ گۆڕانكاری له ده سه ڵاتی سیاسیدا.
به ڕای من وه ك هاوڵاتیه كی كوردستان ئه گه ر میلله تی كورد قه ناعه تی ئه وه ی هه بێت كه كلیلی گۆڕانی ڕاسته قینه له ده ستی پارتی چاره سه ری دیموكراتی كوردستان دایه ئه وا بێگومان هه زار گڵۆپی كه سك نه ك یه ك گڵۆپ دا بگیرسێنرێت ئه وا هه ر ده نگ به پارتی چاره سه ر ئه درێت. وه به پێچه وانه شه وه ئه گه ر میلله ت باوه ڕی وا بوو كه لیستی گۆڕان ئه توانێت خواسته كانی بێنێته دی ئه وا هه رگیز ناكرێت ئه نجامی هه ڵبژاردنه كان بگۆڕێت به مه رجێ ئه گه ر هه ڵبژاردنه كه به پاكی به ڕێوه بچێت.
به مانایه كی تر هه موو گوڕانێكی ڕاسته قینه یی هه لو مه رجی مێژوویی و مه یدانی خۆیی هه یه كه ناكرێت ده ستبخرێته ڕێگه یه وه، كاتێك كه ئه و جۆره هه لو مه رجه مێژووییانه پێگه یشتن و كامڵبوون ئه سته مه ڕه وڕه وه كه ی بگۆڕدرێت. ئه مڕۆش بۆ كه سانی دانا و هۆشیاری كورد، پارتی و یه كێتی هه لومه رجی مێژووییان له ده ست داوه و گۆڕانیش به ڕێوه یه و دۆڕاویش ناتوانێت ڕێڕه وه كه ی بگۆڕێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست