كوردستانپۆست سەلماندیەوە مینبەرى ڕاستگۆیە ،لەئاشكراكردنى عومەر فەتاحەوە بۆ داخستنى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە
Monday, 12/09/2011, 12:00
ئەوە كوردستانپۆستە مەردانە و كوردانە لەخەمى ئەو میللەتەدایە و ئامادەى هەموو قوربانییەكە.
ئەوە كوردستانپۆستە ڕووى ڕەشى هەموو ئەو دەستە و گرووپ و تاقمانەى دەمێكە ئاشكرا كردووە، كە بەپارە و بودجەى خەڵكى كوردستان پارتى و یەكێتى لە میللەتیان بەرداون و دەستیان بەخوێنى ئەو خەڵكە تێكۆشەرە سوورە و لە سێبەرى دوو بنەماڵە خۆیان حەشارداوە.
ئەوە كوردستانپۆستە لە هەموو دەرگاكانی دا، هەموو زیندانییە نهێنیەكانى ئاشكرا كرد، هەموو پیلان و كارە سیخوڕیەكانى شەرمەزاركرد، پەردەى لەسەر هەموو دزیى و گەندەڵییەكانیان هەڵماڵى و تێكرایى چین و توێژەكانى كۆمەڵگاى كوردى لە پلانە پوچەڵەكانیان بەئاگا هێنایەوە.
ئەوە كوردستانپۆست بوو جورئەتێكى ترى دا بەو میللەتە و بەئێمەى گەنجان و نەوەى نوێ ووت: ووریابن ئەوە سنوور و حەق و مافتانە ئەمانە دهیانهوێت لێتانى زەوت بكەن.
كامە بەرپرس و مەكتەبى سیاسیى و سەركردایەتى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن هەیە لینكى كوردستانپۆست لە ناو لاپتۆپ و كۆمپیوتەرەكانى خۆیاندا دانەنابێ؟
كامە میدیا و ڕۆژنامەى ئازاد و سەربەخۆ هەیە سوود و دەرفەت لەهەواڵ و ڕێپۆرتاژەكانى كوردستانپۆست وەرنەگرتبێ، که دوای ماوەیەك هەمان بابەت و هەواڵ و ڕێپۆرتاژیان بەجۆرێكى تر ترش و خوێ نەكردبێ و بڵاوىان نەكردبێتەوبه بێ ئەوەى ناوى كوردستانپۆست بهێنن؟!
من چەند ساڵێكە وەك خوێنەرێكى بەردەوامى كوردستانپۆستم، سەیرم كردووە بەدەیان و سەدان هەواڵ و بابەت هەبووە كوردستانپۆست باسى كردووە و ووروژاندوویەتى دوایى هەمان حەدەس و بابەت وەك خۆى هاتۆتە دى و ڕاگەیاندنەكانى تریش بڵاویان كردۆتەوە. ئەوەندەى بۆم كرابێ و كاتم بووبێ هەموو ئەو بەراووردكاریانەم خستۆتەڕوو زۆریش هەبووە من لەكاتى خۆیدا دەرفەت نەبووە بیخەمەڕوو و بڵێم دیسانەوە كوردستانپۆست سەلماندیەوە مینبەرى ڕاستگۆییە.
ئەوەى ئەمجارەشیان، که زۆر سەرنجى منى ڕاكێشا بوونى دوو ڕووداوى واقیعى و دیاربوو، كە كوردستانپۆست بەر لەهەموو ڕاگەیاندن و دەزگایەك دەركى پێكرد و باسى كرد،:
یەكەمیان: ئەو هێرشكردنە بوو بۆ سەر ئاسۆس هەردى و ئاشكراكردنى تاوانباران، ههڵبهته مهبهستم له نووسینهکهی کاک ئارام ئهحمهدی نووسهری کوردستانپۆسته، ئەمە نەك هەر وەك خۆى تەواو بوو، بەڵكو كوردستانپۆست دەستى باڵاى هەبوو لەئاشكرا كردنىی و هەر زوو بەكۆمپانیایى ئاوێنەى ووت زۆر دوور مەڕۆن و هۆشى خراپتان بۆ هەموو كەس نەچێ ئەوەتە تاوانباری گەورە و دزی بهناوبانگ عومەر فەتاحە.
ئەوەى دووەمیشیان داخستنى ڕۆژنامەى ڕۆژنامەى زمانحاڵى بزوتنەوەى گۆڕان بوو، هەر زوو گروپەكەى چیای كوردستانپۆست ڕایانگەیاند لە سەر مانشێتى ژمارە 648 ڕۆژنامەى ڕۆژنامە ئابڕوبەرى پزیشكەكەى تاڵەبانى ئاشكرا دەبێت ناكۆكى كەوتۆتە ناو سەركردەكانى بزوتنەوەى گۆڕان، ئەمەش نەك هەر تەواو بوو، بەڵكو دواتر بڕیارى داخستنى ڕۆژنامەكەى بەدواى خۆیدا هێنا، هەر لەسەر ئەم مانشێتە ئەوەتا ڕۆژنامەى ئاوێنەش لەژمارە 291 ى بەروارى 6 / 9 / 2011 دەنووسێ ڕۆژنامەى ڕۆژنامە لەبەر هەڵەى سیاسی ژمارەى پێشوو واتا ژمارە 648 دادەخرێت ئەوەى گروپەكەى كوردستانپۆست باسیان نەكرد نەوەك شتێكى تر .
لە كۆتایدا بەهەموو زوڕناژەنەكانى دەسەڵات و هەموو ئەو دەزگا و كەناڵانەش. كەغیرەت و جورئەتیان نییە ناوى كوردستانپۆست بێنن دەڵێم ئەوە كوردستانپۆستە مینبەرى ڕاستگۆییە ئەوە چەكوشەكەى كوردستانپۆستە بەرلەوەى دەستە ڕەشەكانى زانیارىی و پاراستن بگات پێتان بەدەستیاندا دهکێشێت و دەیان تاسێنێ ، بەسە ئێوەش هێندە شەرمن و ترسنۆكانە ڕەفتارمەكەن غیرەت و جورئەت بدەنە بەرخۆتان و بلێن سوپاس بۆ كوردستانپۆست.
هەموومان قەرزار بارى تۆین كوردستانپۆست .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست