کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواى كۆنگرە، مەكتەبى سیاسى یان مەكتەبى دزى!

Saturday, 26/06/2010, 12:00


سەر ئەنجام دواى چەند كۆبوونەوەیەك و توڕەبوونى مامەگیان و گەڕانەوەى بۆ ناو كۆبوونەوەكانى سەركردایەتى یەكێتى، جارێكیتر جەلال تاڵەبانى كۆمەڵێك دزى خۆى بۆ ئەندامێتى مەكتەبى سیاسى دیاریكرد و پیاویش نەبوو، بڵێ لەل.. دەنا لەلەكەى دەبڕى، ئەو ناوانەش كە بۆ ئەندامێتى مەكتەبى سیاسى هەڵبژێردراون بریتین لە (هێرۆ ئیبراهیم، عەدنان موفتى، ئەرسەلان بایز، عومەر فەتاح، عیماد ئەحمەد، مەلا بەختیا، د. نەجمەدین كریم و رەفعەت عەبدولڵا و مەحمود سەنگاوى و قادر حەمەجان عەزیز و شێخ جەعفەر) بەڕاستى پێكهاتەیەكى جوانە!!!
هەر كەسێك سەیرى ئەم ناوانە بكات و خۆى لەگێلى نەدات (نەجمەدین كریم)ى لێدەرچێت، ئەوانەیتر هەر هەمویان یەك پێوەریان هەیە و ئەویش دزى و گەندەڵى و ئەشهەدوبیلاى بۆ مامە و دژایەتیكردنى نەوشیروان و هەڤاڵانیەتى، هەر چەندە پێموایە ئەگەر كاكە (دكتۆر)یش پارەپەرست نەبوایە، چ پێویستى بە ئەندامێتى سەركردایەتى و مەكتەب سیاسیى یەكێتی یە؟!
پێش كۆنگرە بەشێك لە ئەندامانى یەكێتى ئومێدى ئەوەیان هەبوو كۆنگرە هەندێك گۆڕانكارى بكات و بەلایەنى كەمەوە هەندێك لەو دەموچاوانەى سواون و بە سەدان گەندەڵى و كارى دزێویان ئەنجامداوە و لە ناو خەڵكیدا نەفرەت لێكراون هیچ نەبێت خانەنشینیان بكات.. سزایان مەدەن بابە گوناحن.. بەڵام بەداخەوە مامەى جەلال جارێكیتر هەمان تاس و حەمامەكەى جارانى دانایەوە، باشە ئەگەر هەر ئەم دزانە دەبوونەوە بە دەسەڵاتدارى یەكێتى و هەر هەموویان لە شوێنى خۆیان دەمانەوە ئەى (12) رۆژ كۆنگرە و بە هەدەردانى ملیۆنان دۆلار و ئەو هەموو فرت و فێڵە ماناى چیى؟!
ئێمە چاومان لەوە بو هەواڵى لێپرسینەوە و دادگایى كردنى عومەر موڕتاح و مەلا كەمتیار و مەحمودى ناسەنگ و قادرى نا حاكم و سەعدى پیڕە) ببیسین، كەچى تازە بەتازە مامە دەیانكاتەوە بە مەكتەبى سیاسى، ئەى هەر ئەمانە نەبوون یەكێتیان سوك و ریسوا كرد؟ ئەى هەر ئەمانە نەبوون هەر یەكەیان بە ملیۆنان دۆلاریان دزیوە؟ ئەى پرسیارى ئەوەتان لە عومەر موڕتاح نەكرد بۆچى ئەوەندە پارەى دزیوە یاخود بۆ ئێوەى دزی بوو؟ ئەى پرسیارتان لە كاكە سەعدى نەكرد تۆزێك باسى چۆنیەتى كاركردنى بۆ موخابەراتى بەعس بۆ ئامادەبوانى كۆنگرە بكات؟! بێگومان ئەمانە هەر یەكەیان بە سەدان دزى و گەندەڵیان لە سەرە، بەڵام پێموایە پێویست ناكا ئێستا لێرەدا جارێكیتر ڕیزیان بكەم و هەموو خەڵكى كوردستان ئەم ناپاكانە دەناسن.
بەڕاستى كۆنگرەى نوێ بوونەوەییە، بەو مانایەى كە جارێكی تر دزەكان شەرعییەتێكى نا شەرعیان لە كۆنگرەیەكى نا شەرعى وەرگرت و بۆ ماوەى چەند ساڵێكی تریش بەردەوامى بە دزییەكانیان دەدەن، بەتایبەتى كە لەم كۆنگرەیەدا هێرۆى ژنى جەلال تاڵەبانى شەرعیەتى لێپرسراوێتى وەرگرتوە و بۆ لەمە و بەدوا خوا رەحم بە سلێمانى و خەڵك و خاكەكەى بكات..
بەڕاستى كۆنگرەیەكى سەركەوتوو بوە!! ئیشوكارەكان زۆر بە چاكى بەڕێوە چوون و بیروبۆچوونەكانیش هەر هەموویان وەكو یەك بووووون...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە